|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com بۆ خاتری حاجی قادری کۆیی
، وشه‌ی ناپێویستی بیانی به‌کار مه‌به‌ن
!!!؟؟؟ له
پێش دا پێویسته بیدرکێنم
، که ئه‌م نووسراویه ریشه‌ی
له بیرۆکه و هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری
دایه ، که ویستێکی پیرۆزی فه‌لسه‌فی
و ئایینی مرۆڤگه‌لی
ته‌واوی رووکاری زه‌ویه و زۆرتر گله‌یی
و گازنده‌یه‌کی چه‌ند پاته‌یه ، له
هاونیشتمان گه‌لی خۆشه‌ویستم ، له
باشووری کوردستانی گه‌وره ، که
هه‌رچون بێ ده‌ڵه‌مه ده‌سته‌ڵاتێکیان
هه‌یه و
ده‌توانن خۆیان
له به‌کاربردنی ناپێویستی وشه‌ی
بیانی، به تایبه‌ت عاره‌بی
بپارێزن . دیاره ئه‌م تکا، رجا و
لاڵهیهی من ، به واته‌ی ئه‌مه
نیه ، که یه‌ک مسقاڵ رقمان له زمان ،
فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی گه‌لانی
دیکه بێ ، به پێچه‌وانه - کورد هۆگری
رێزلێنان له
ته‌واوی گه‌لانی جیهانه ، به تایبه‌ت
ده‌راوسێکان ، به‌ڵام
قوربان گیان کورد وته‌نی " عیسا به
دینی خۆی و مووسا به دینی خۆی " . ئێستا
وه‌ک مشتێکی زۆر چکۆلانه ، له گشتێکی
هه‌ره زه‌مه‌ن ، بۆ وێنه چه‌ند وشه‌یه‌ک
ده‌ناسێنم ، که بۆ زوربه‌یان یا
وشه‌ی کوردی هه‌یه و به چه‌شنی نا
پێویست عاره‌بیه‌که‌ی به کار ده‌برێ
، یا ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی وێژه‌ر
و نووسه‌ر و شت
، نیشانی بده‌ن عاره‌بیش ده‌زانن و
له‌م چه‌شنه شتانه ، یا نازام بڵێم
بۆ چی دیکه
، به کاریان ده‌هێنن ؟ به تایبه‌ت
ناوی مانگه‌کان . له
رۆژهه‌ڵات، که‌م
که‌س ده‌زانێ بو وێنه ، ئهیلوول "،
"ته‌باخ " ، "شوبات " ، "
کانوون " و فڵان و فیسار ، به‌ری
کامه گیان !!!. ئه‌و ناوه جوانه
کوردیانه‌مان هه‌یه ، بۆ ده‌بێ ناوی
مانگی ناکوردی به‌کار ببرێ ؟
|