بۆ ئاگاداری بیرورای گشتی

خهلکی بهشهرهفی کوردستان

رۆلهکانی گهلی کورد

کوران، کچان و بهگشتی ههمو چین و توێژهکانی رۆژههڵاتی کوردستان

بهدوای شههید بوونی برای بهرێزم و ههرهها  خۆشهویستی ههموو لاێک جوانه مهرگ سمایل سهردهشت لهرێکهوتی 1/08/2008 لهرووداوێک هاتوو چۆ دا ، به گشتی خهڵکی کورد و به تایبهتی ئۆگرانی دهنگی سمایل هاودهردی و هاو خهمیان لهگهڵ بنهماڵهکهمان کرد و باری قورسی ئهم کۆچه بێ وهختهیان له سهر شانمان کهم کردهوه.  رێ  و  رهسمی به خاک  سپاردنی  و  دوا ماڵ  ئاوای  له  کۆری  ههزاران  کهسی  و  بهشداری  زۆری حیزب   و لایهن  و  کهسایتی  گهورهی  سیاسی  دهتوانێ  باشترین  بهڵگه  بێت که ژیان و دهنگی  سمایل له خزمهت  گهل   و نیشتمانی  دابووه.

ههواڵی شههید بوونی سمایل بهشێوهێکی بهربڵاو له میدا کوردیهکانی  نا و خۆی کوردستان و دهرهوه دهنگی دایوه، بهشێکی زۆری ماڵپهرهکان بهگهرمی و ههستێکی کوردانهباسی شۆرشگیر بوون و کورد بوونی سمایل یان کرد و مهرگی نا وهختی  سمایل یان بهخهسارێکی گهورهزانی.

بهڵام ئهوهی جێگای داخهو زیاتر خهمی خستۆتهسهر دڵی بنهماڵهکهمان  ئهوهیهکهحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بهداخهوهدهیان ویست کهرێگا نهدهن  تهرمی سمایل لهگۆرستانی شههیدان لهکۆیهلهتهنیشت هاوریێانی شههیدی حیزبی بهخاک بسپێرن. ئهم ههڵوێستهی  حیزبی ناو براو لهلایهن کاربهدهستانی حکومهتی ههریم رهد کرایهوهو تهنانت لهکاتی بهخاک سپاردنی هاوکاری تهواو و پێویست کرا.

بۆ ئاگاداری ههموو لایهک بنهماڵهی سمایل سهردهشتی خاوهنی 3 شههیدی قارهمانن کهگیانی خۆیان فیدای رزگاری گهلی کورد لهریزی  حیزبی  دێموکرات  دا کردووه ههروهها باوکم له زهمانی شای گۆر بهگۆر دا بۆ ماوهی 15 ساڵ لهریزی  شۆرشگێرانی  دێموکرات  دا  بووه‌‌  ههر لهو کاتهش دا سمایل لهناو چهی  قهڵادزێ  لهدایک  بووه.

ئێمه بنهماڵهی  سمایل  ئهم  ههموو هاودهردی  و  هاوسۆزی  گهلهکهمان  بهنیشانهی  شۆرشگیر  بوونی  سمایل دادهنێن  و  ئهم  ههموو  کۆ رو  پرسه و  پشتیوانیه دهتوانێ مهڵ ههمێک بێت بۆ سهر برینی لهدهستدانی ئهم هونهرمهندا.

بۆ  جارێکی  دهکهش  بهتوندی  بێزاری خۆم  لهم  ههڵوێسته نا شۆرشگێرانه دهردهبرم  و بهتوندی  مهحکومی دهکهم  له ههمان  کات داوا له ريبهرایتی ئهم حیزبه (حدکا) دهکهم  که داوای لێ بوردن له شههیدهکانمان، بنهماڵهکمان  و به گشتی  ئۆگرانی  دهنگ  و ههستی  سمایل  سهردهشتی  بکهن.

بهئاگا داری ههموو خهڵکی کوردستان و دۆستانی خۆشهوستم رادهگێنم،  وهکوو دهربرینی بێزاری لهم بێ  رێزیه که بهرووحی  ئهم جوانهمهرگه  کراوه  بهرهسمی  هاتنهدهری خۆم لهم حیزبه که تا ئێستا ئهندامی بووم رادهگهینم  ریزی  خۆم  لهریزی  حیزبی نابراو  جیا دهکهمهوه  له مهوبهدواوه  هیچ پهیوهندیم  پێ یانهوه نهماوه.

ئهحمهد میرزای برای شههید سمایل

ئهدهلاید- ئوسترالیا   20.8.2008

بگه‌رێوه