|
ده‌ست خۆشى
من هاووڵاتيه‌كى
كوردستانى باشوورم هه‌رچه‌نده ده‌ستى
نوسينم نيه به‌ڵام به پێويستم زانى ئه‌م
چه‌ند دێره بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رزه‌ى
دڵسۆز‌و قاره‌مانى ميلله‌تى كورد كاكه
(په‌رۆش قادرى ) بنووسم كه هه‌رگيز له‌بير
ناكرێت، چونكه ئه‌و بوه هۆى
رزگاركردنى كۆرپه ئازيزه‌كه‌م
(ئاڵێ) هه‌ر له‌رێگه‌ى
ئه‌وه‌وه كار ئاسانيم بۆ كرا‌و ره‌زامه‌ندى
بۆ وه‌ر گرتم كه نه‌شته‌رگه‌رى دڵى
بۆ بكه‌ن له شارى لينز، سه‌ره‌راى ئه‌مانه
هه‌مووى بۆ ماوه‌ى مانگێك له خانوه‌كه‌ى
خۆى خزمه‌تى كردم من نازانم چۆن و كه‌ى
چاكه‌ى ئه‌م پياوه‌تيه‌ى بده‌مه‌وه.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه هه‌مو دوست ولايه‌نگران و كۆميته‌كانى حيزبى ديموكراتى كوردستان به به‌رده‌وامى په‌يوه‌نديان له‌گه‌ل ده‌كردم. من هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم شيرى ئه‌و دايكه‌ت لێ حه‌ڵاڵ بێت كه تۆى گۆشه كرد. ده‌ستى يه‌كه يه‌كه سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانى ئه‌و حيزبه ئه‌گوشم كه يه‌كێكى وه‌كو تۆيان په‌روه‌رده كرد، سه‌رى رێز‌و نه‌وازش بۆ هاوسه‌نگه‌رانى كاكه په‌رۆش داده‌نوێنم، پێتان راده‌گه‌يه‌نم كه ئێوه يه‌كێكى وه‌ك كاكه په‌رۆشتان له گه‌ڵدا بێت بێگومانم له سه‌ركه‌وتنتان. ميلله‌تى كورد ده‌بێت شانازى به تۆوه بكات ئه‌ى قاره‌مان كه خۆ به‌ختانه خزمه‌تى ميلله‌تى كورد ئه‌كه‌يت، هه‌ر بژى بۆ ئێمه بۆ ميلله‌تى كورد. باوكى ئاڵێ سلێمانی
20 -08-2008
|