|
ماڵپه‌ری
گیاره‌نگ: به‌هۆی ڕووداوێکی
هاتووچۆ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش سمایل
سه‌رده‌شتی گیانی له‌ده‌ست دا
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له
باشووری کوردستانه‌وه، هونه‌رمه‌ندی
ده‌نگخۆشی
گه‌له‌که‌مان،
کاک سمایل سه‌رده‌شتی به ڕووداوی
هاتووچۆ گیانی له ده‌ستدا.
سمایل کوڕی میرزای بایزی ئامانێ خه‌ڵکی
گوندی وه‌ڵیو، "یا سمایل ئیبراهیمی
ناسراو به سمایل
سه‌رده‌شتی" له نێزیک به‌رده‌قه‌ل
له سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندی ڕانیه
به هۆی
ڕووداوێکی هاتووچۆ به دژواری بریندار
ده‌بێ و دوای ئه‌وه ده‌گه‌یێندرێته نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه
به داخه‌وه له‌به‌ر کاریگه‌ر بوونی
برینه‌که‌ی گیانی له ده‌ست
ده‌دا.
سمایل
ئیبراهیمی ناسراو به سمایل سه‌رده‌شتی
گه‌نجێکی تازه پێگه‌یشتوو بوو
که هه‌ر له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی‌یه‌وه
وێرای کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌ستی به گۆرانی گووتن کرد و زۆر
زوو توانی ڕێچکه‌ی هونه‌ری خۆی بدۆزێته‌وه
و بچێته ناو دڵی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
سمایل سه‌رده‌شتی به هۆی ئه‌وه له گۆرانی‌یه‌کانی دا
هانی لاوانی کوردی ده‌دا که به کوردی
هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن و دابی
کوردی و جل‌وبه‌رگی کوردی له‌بیر نه‌که‌ن
که‌وته به‌ر ڕقی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری
ئیسلامی ئێران و چه‌ند جارێک ڕه‌وانه
گرتووخانه‌کانی رژێمیان کرد، دوای ئازاد
بوونی ڕێگای گه‌رمێنی گرته به‌ر و له
باشووری کوردستان ده‌ستی به کاروکاسبی
کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا درێژه‌ی به
کاری هونه‌ری خۆی دا، له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی
له باشووری کوردستان دا چه‌ندین
گۆرانی کوردی پێشکه‌ش به خوازیارانی ڕه‌سه‌نی
گۆرانی کوردی کرد و تا توانی له بواری
گۆرانی دا خزمه‌تی به گه‌له‌که‌ی کرد، به‌داخه‌وه
سمایل سه‌رده‌شتی زۆر نه‌ژیا تا به‌رهه‌می
زیاتر بۆ خوازیارانی گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی
به به‌رهه‌م بێنێ، به‌ڵام سمایل سه‌رده‌شتی
ده‌یان گۆرانی له
دوای خۆی به‌جێ هێشتوون و گه‌له‌که‌مان
وه‌ک یادگاری ده‌یان پارێزێ.
سمایل ئیبراهیمی ناسراو به
سمایل سه‌رده‌شتی ئه‌ندامێکی به وه‌فای
حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، ئه‌و له دوای هاتنی
بۆ باشووری کوردستان له بۆنه تایبه‌تی‌یه‌کانی حیزبی
دێموکراتی کوردستان دا به‌شداری ده‌کرد
و به ده‌نگه‌خۆشه‌که‌ی بۆنه‌کانی ده‌رازانده‌وه و به‌شداربووانی
دێنا جۆش‌وخرۆش، له ده‌ستدانی سمایل
سه‌رده‌شتی خه‌سارێکی
گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌که‌مان و به
تایبه‌ت خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، سمایل سه‌رده‌شتی مرۆڤێکی تا
بڵێی خاکی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، له
ژیانی خۆیدا هه‌وڵی ده‌دا شت فێر بێ و خه‌ڵک
فێر بکات، دیاره سمایل سه‌رده‌شتی وه‌ک پێویست له لایه‌ن
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له
بواری هونه‌ری دا پشتگیری
لێنه‌کرا به‌ڵام له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی
له باشووری کوردستان دا چه‌ندین ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی تایبه‌تی
گێران و ببوو به یه‌کێک له هونه‌رمه‌نده
ناسراوه‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت ناوچه‌ی
پشده‌ر و بیتوێن له باشووری کوردستان.
چه‌ند
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر برایه‌کی
سمایل سه‌رده‌شتی به ناوی به‌ختیار
به روودای هاتووچوو له ناوخۆی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گیانی له ده‌ست
دا و له‌م ڕووداوه‌ش دا سمایل سه‌رده‌شتی به سه‌ختی
بریندار بوو ودوای ماوه‌یه‌ک ئیسراحه‌ت
برینه‌کانی باش بوونه‌وه
وده‌ستی به کاری ڕۆژانه‌ی خۆی کرده‌وه،
شایانی باسه‌که له نێو ڕیزه‌کانی
حیزبی دێموکرات دا برایه‌کی به ناوی ڕه‌سووڵ
ئاواره و ئامۆزایه‌کی به ناوی
خالید پاشبه‌ردی وه‌ک پێشمه‌رگه
شه‌هید بوون و وه‌ک بنه‌ماڵه له
ناوچه دا ساحه‌بی ئێعتبار و
خۆشناوی‌یه‌کی زۆرن.
به‌م بۆنه‌وه
له ناخی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی
کاک سمایل سه‌رده‌شتی له باشووری کوردستان و هه‌روه‌ها
بنه‌ماڵه‌که‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و به تایبه‌ت
کاک ئه‌حمه‌د ئیبراهیمی له ئوسترالیا
و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی
کوردستان ده‌که‌ین و هیوادارین که
ئاخرین غه‌میان بێت و ئاواته خوازین
که ڕێچکه‌ی هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده
به‌رزه‌ی گه‌له‌که‌مان له لایه‌ن لاوانی کوردستانه‌وه
درێژه پێ بدرێ.
ماڵپه‌ری گیاره‌نگ
|