|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . ح.
س. سۆران تاران
- 21/5/2708 کۆماری
سووری کوردستان و کۆماری " ئۆسێتیا "
. هه‌روه‌ک
زۆرمان ده‌زانین ، به‌ر له تێک رمانی
یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ، هه‌رێمێک له‌وێ
بو به‌ناوی " کۆماری سووری کوردستان
" ، که ئه‌گه‌ر له کۆماری "
ئۆسێتیا "ی باکووری گه‌وره‌تر
نه‌بووبێ
، گچکه‌تر نه‌بو . له
تێکڕووخانی باڵه‌خانه‌ی
زلهێزی ده‌سته‌ڵاتی
سوڤیه‌ت
دا ، هه‌ر گه‌لێکی نێو ئه‌و ماڵه
رماوه ، خان‌و یا
خانووچکه‌یه‌کی بۆ خۆی دروست کرد ، وه‌ک
کۆماری "ئۆسێتیا " ، " آبغازستان
" و کوێ و کوێ ، که هی وایان تێ دا‌یه
، به پانتایی ( مه‌ساحه‌ت) ی ناوچه‌ی
موکریانی خۆمان نابێ
، به‌ڵام
له
رمانی سۆڤیه‌ت دا ، کۆماری سووری
کوردستان ، فڕی درا نێو سێ گۆشه‌ی
بێڕمووداوه ، ته‌فر و توونا بو و هه‌ته‌ری
نه‌ما . پێم وایه ئه‌ویش وه‌ک
کێشه‌ی ئێستای که‌رکووک ، که‌وته به‌ر
لافاوی له‌ته
رسته‌ی کوردی " قه‌ی ناکا" ، "به
جه‌حه‌ننه‌م"
و "جارێ لێی گه‌ڕێ " . ده‌نا هه‌ر
وه‌ک هه‌موومان باش ده‌زانین ، هیچ گه‌لێک
له‌و رووخانه‌ی
سۆڤیه‌وت دا ، به ته‌واوی تێا
نه‌چو : یا هێندێکیان بوونه به‌شێک له
فێدێڕاسیۆنی رووسیا
، یا بۆ خۆیان سه‌ربه‌ست بوون . ئه‌وانه‌ی
که بوونه به‌شێک له فێدێڕاسیۆنی
رووسیا 83دانه‌ن ، وه‌ک داغستان ،
ئۆسێتیای باکووری
و
هتد ؛ ئه‌وانه‌ی که سه‌ربه‌ست
بوون ، وه‌ک کۆماری گورجستان ، کۆماری
ئازربایجان و هتد . بۆ وێنه کۆماری
" ئۆسێتیای باکووری " ، که ئه‌ویش
به‌شێکه له‌و فێدێڕاسیۆنه ، نزیکه‌ی
8000 کیلۆمێتری
چوار گۆشه‌یه و ره‌نگه ئه‌و په‌ڕی
800000 که‌س حه‌شیمه‌تی هه‌بێ .
ئۆسێتیای باشوریش ،
که له نێو گورجستان دا‌یه ، خۆی
به چه‌شنه وڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆ ناساند و ده‌ناسێنێ .
ئه‌ز
لێره‌دا مه‌به‌ستم راڤه‌کردنی کێشه
و پێک دا دانی ئێستای ناوچه‌ی ئۆسێتیا
نیه ، به‌ڵکه ده‌مه‌وێ ئه‌وه وه‌بیر
هاو نیشتانگه‌لی کوردستانی گه‌وره
بهێنمه‌وه ، که ئه‌و گشته کۆمار ،
کۆمارۆک ، هه‌رێم
، هه‌رێمۆک
، ناوچه ، ده‌ڤه‌ره وده‌ڤه‌رۆک ، له
له‌ت بوونی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تدا دروست
بو ، به‌ڵام
به‌داخه‌وه ، " کۆماری سووری
کوردستان " ، وه‌ک هه‌ژدیهای حه‌وسه‌ر
هه‌ڵیلووشێ ، نه ده‌نگی ما ،نه ره‌نگی
و ئه‌ویش وه‌ک یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت تێک
رما ، ته‌واوی کوردگه‌لی ئه‌وێ ، وه‌ک
پارچه‌کانی دی که‌وتنه به‌ر سێڵاوی
سته‌م و نه‌هاتی و
به‌م چه‌شنه یان لێ هات : 1-
یا
له نێوان ئه‌رمه‌نستان ،
ئازربایجان و گورجستان و ... دا به‌ش کران
و وه‌ک ئێمه مانان بوونه هاووڵاتی بێ
وڵاتی پلله
دو
و سێ و شت .
2-
یا
له ژێر گوشاردا ، په‌ڕه‌وازه‌ی هه‌نده‌ران
بوون و چوونه نێو
ریزی درێژی کۆچبه‌ران و دیاسپۆڕای
کورد . 3-
یا
له شه‌رێ قه‌ره‌باغ
، له ململانێی نێوان
تورک و ئه‌رمه‌نی دا ، زۆریان پاشێل
بوون ، شپرزه کران و شه‌مزان . به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته یا ته‌نانه‌ت ئێستاش
، له
سه‌ر مافی خۆیان بهاتایه‌نه جواب و به
لای که‌مه‌وه ، وه‌ک کۆماری ئۆسێتیای
باشووری ئێستا ، په‌نایان ببردایه بۆ
زلهێزێک
، یا به هه‌ر چه‌شنێکی پێویست و
تاکتیکی ، له " تاو نا عیلاجی
بۆ
رزگار بوونی خۆیان، به گورپه‌یان
بوتایه خانم باجی" ، به‌م چه‌شنه ته‌فر
و توونا و تووبڵاو نه‌ده‌بوون
. ره‌نگه بفه‌رموون ، که حه‌شیمه‌تێکی
که‌م بوون و ئه‌وه به‌وان نه‌ده‌کرا
، له پێش دا وتم
هه‌رێمی ئۆسێتیای باکوور ، نزیکه‌ی
800000 که‌سن ، کوردگه‌لی ئه‌وێ به‌سه‌ر
یه‌که‌وه ، له‌وان
زۆر تر بوون ، ئه‌ی چۆن هه‌وه‌ڵ جار
کۆماری خۆیان بوه ؟ ئه‌گه‌ر
کۆماری سووری کوردستان هه‌ر وا بمایه ،
جا چ وه‌ک به‌شێک له فێدێڕاسیۆنی
رووسیا یه وه‌ک کۆمارۆکیكی چکۆله‌ی سه‌ربه‌خۆ
،
که هه‌نووکه وێنه‌ی له‌و ناوچه‌یه
زۆره ، بۆخۆی ده‌بوه پشتیوان و
پاڵوپشتێک و کورد وته‌نی ده‌بوه "
چاوی
سووری" ئێمه و شانازیمان پێوه
ده‌کرد . ده‌ڵێن
قسه ، قسه ده‌هێنێ : خۆزگه
ئێستا هاوخوێنه
به‌رێز و
ره‌به‌نه‌کانمان له باشوری
کوردستان ،له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا
، ئه‌م کاره سه‌باره‌ت به که‌رکووک
و ناوچه کورد نشینه‌کانی ئه‌وێ نه‌که‌ن.
کورد قه‌ت ئامانجی ئه‌وه نه‌بوه و
نیه ، مافی که‌س پاشێل بکا یا
سته‌م له هیچ نه‌ته‌ویه‌ک بکا ، به‌ڵام
ده‌بێ مافی خۆشی بپارێزێ ، ئه‌مه
گرنگترین ئه‌رکی پیرۆزی سه‌ر شانی هه‌ر
مرۆڤێکه
. ده‌شڵێن
دوێنی ئاوێنه‌ی
باڵاڕوانی ئمڕۆیه
. |