|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران – 24/5/ 2708
کوردستانی
بن ده‌ست مغوولستان !!!
هه‌ر
وه‌ک له میژودا خوێندووتانه‌ته‌و ،
به " ناشکوری ده‌ڵێم
" ، بۆ ماوه‌یه‌کی فره ، به‌شی هه‌ره
زۆری کوردستانی گه‌وره له ژێرده‌ست
مغووله‌کان دا بوه و دڵنیام ئه‌و
کاته‌ش به زۆرفه‌رهه‌نگ ،
زمان ، داب و نه‌ریتی
مغوولی یان به‌سه‌ر کورد دا سه‌پاندوه
. بۆ وێنه له قه‌ڵای هولاکۆخان ( هولاکۆ
خان نێرینه بوه ، نه‌ک وه‌ک نازه‌نین
خانی کوردی که مێوینه‌یه !!! )، له
کن ده‌لمه ، له نزیکی شاری میاندواو
( دووئاونی
کوردی پێش‌و) ، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
، به‌رده‌نووسێکی لێ بو ( نازانم ماوه
یا نه‌ماوه ) ، که شکڵی که‌ڵ و شێرێک
له سه‌ری ده‌بینرا و
ده‌یانوت ، ئه‌وبه‌رده‌نووسه به
فه‌رمانی هولاکۆ خانی مغوول نه‌وه‌ی چه‌نگیز
خان ، که قه‌ڕاڵ ( پادشا) ی ئه‌و
ناوچانه بوه ، به پێی داب و نه‌ریت
و فه‌رهه‌نگی مغوولی ساز کراوه . ده‌ڵێن
کابرایه‌کی به‌یت وێژی کوردیش ، که
ئه‌وه‌ی دیوه له
کنی دانیشوه و به‌یتێکی وتوه به
ناوی "به‌یتی که‌ڵ و شێر
"، که به‌یته‌که به زاراوه‌ی
موکریانیه ، زۆر
که‌س ده‌یزانن و ره‌نگه تۆماریش کرابێ
؟
پێته‌ختی
هولاکۆ خان ، له
شاری مه‌راغه بوه ، که نزیکه‌ی
100 کیلۆمێتر له مه‌هاباد دووره و،
کابرایه‌کی فارس ، به ناوی خواجه نه‌سیروددینی
تووسی ، خه‌ڵکی شاری تووسی خۆراسان ،
وه‌زیری ده‌سته راستی بوه . هۆلاکۆ
خان به ده‌م
پاشێل کردنی کوردستان ، تاڵان و بڕۆ و ئه‌نفالی
خه‌ڵکه‌و ، هێرشی بردوه بۆ به‌غدا و
له‌وێ " ئه‌لموعته‌سیموبیللا، ئاخرین
خه‌لیفه‌ی نه‌گبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بباسی
، هێنده له نێو لباد دا ساویوه‌ته‌وه
، که گیانی له‌ده‌ست داوه
و باوه‌کو خه‌ڵیفه وشت ، به
تایبه‌ت ئه‌و مشه‌خۆره‌س خۆی به
نوێنه‌ری خودا ناساندوه ، به مسقاڵ
خودا گیان له‌سه‌ری
نه‌هاتوه جواب و به‌م چه‌شنه ده‌سته‌ڵاتی
بناماڵه‌ی عه‌بباسی ،
پاش نزیکه‌ی چوار سه‌ده و
نیو ، دوایی هاتوه و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی
کوردستانی گه‌وره‌ی ئه‌مرۆ، که‌وتوه‌ته
ژێر رکێفی مغوول .
هولاکۆخانیش ، چون نه‌وه‌ی چه‌نگیز خان
بوه و له مغوولستان ئێستاش چه‌نگیزخان
به پێغه‌مبه‌ر ده‌زانن ، خۆی به به‌چکه
پێغه‌مبه‌ر و ئیمام و میمام زانیوه و
کارێکی به کورد کردوه ، که بڵێین ، سه‌د
خۆزگه به کفندزی پێش‌و و ماموه‌ستا
ناڵی وته‌نی ، وایبه‌سه‌ر کورد هێناوه
، که " با به ده‌واری شڕی ناکا
" .
هولاکۆ
خان ، به مێعماری خواجه نه‌سیر ، به‌ربه‌ندێکی
له سه‌ر چۆمی " چه‌غه‌تو" له
نێوان ساینقه‌ڵا ، تیکانته‌په‌ی هه‌وشار
( حه‌و‌تشار ) سه‌قز و بۆکان دا هه‌ر
به بێگاری به به به‌رد ، دار و په‌ردو
به خه‌ڵکی هه‌ژاری
کوردستان هه‌ڵبه‌ستوه و ئاوه‌که‌ی
بردوه بۆ ماراغه‌ی پێته‌ختی خۆی .
ئێستاش ئه‌و گوزه‌ره ناوی "سه‌ددی
هولاکۆیه" و شوێنی جۆگه و کاناڵه‌کانی
هێشتا هه‌ر ماوه، بۆ وێنه له ته‌نیشت
کێوی قلیچ قایه ، له نزیک ئاوایی گۆل
چه‌رمو . پێویست به ئاماژه‌یه ، که
خودی چۆمی جه‌غه‌توش به ناوی کوڕێکی
هولاکۆخانه‌وه ناو نراوه . به‌ڵام
ئیستا فارسێندراوه و پێی ده‌ڵێن " زه‌ڕڕیه
روود" و له‌وێ له کاتی ده‌ستاڵاتی
حه‌مه ره‌زا شا دا ، ئاخری په‌نجا
کانی هه‌تاوی، به‌ربه‌ندێکیان
لێ هه‌ڵبه‌ست به ناوی " کووڕڕوشی مه‌زن
" و ئێستا ، کۆماری ئیسڵامی ناوی ناوه
" به‌ربه‌ندی شه‌هید کازمی " . ئه‌م
به‌ربه‌نده هه‌نووکه‌ش زوربه‌ی
ئاوه‌که‌ی هه‌ر ده‌برێ بۆ عه‌چه‌مستان
،به تایبه‌ت بۆ ده‌شتی مه‌راغه و
بنا‌و .
جۆمێکی
دیکه هه‌یه ، ده‌که‌وێته
رۆژاوای چه‌غه‌تو ، که ناوی " ته‌ته‌هو"
ه و ده‌ڵێن ئه‌ویش به ناوی کورێکی
دیکه‌ی هولاکۆخانه‌وه‌یه ، که
ئیستا ئه‌ویش فارسێندراوه
به " سینینه روود" . شاری بۆکانیس
، که له‌سه‌ر لێواری رۆژاوای ته‌ته‌هو
، دروست کراوبو ده‌ڵێن ناوێکی مغوولیه
و به ناوی سه‌ردارێکی سپای هولاکۆخانه‌وه‌یه
. سه‌باره‌ت به بۆکان ، بۆچوونی دیکه‌ش
زۆره ، وه‌ک " بووکان " واته وه‌ویگه‌ل
( بووک گه‌ل) ،" بۆک + کان به مانای "
کانی بۆک سیت " و شتی وا ، به‌ڵام ئه‌مانه
تان سه‌باره‌ت به ناوی بۆکان ، وه‌ک
ویته( شایعه) بۆ ده‌گێڕمه‌وه ، خۆم
هیچم سه‌باره‌ت به ریشه‌ی بۆکان بۆ
ساغ نه‌بوه‌ته‌وه ، هه‌ر چه‌ند ده‌ڵێم
بڵێم : ده‌بێ له سه‌ر بناغه‌ی زمان
ناسی مغوولی و
تورکی بۆ مانای بۆکان بگه‌ڕێی ، نه‌ک له‌سه‌ر
بناغه‌ی زمانی کوردی ، چون به‌داخه‌وه
زوربه‌ی هه‌ره زۆری ناوی گونده‌کانی
دیکه ی ناوچه ، مغوولی و تورکین : وه‌ک
، بۆگه‌به‌سی .قه‌ره‌گوێز، ،
ئاڵبڵاغ ، تورکمان که‌ندی ، شێخله‌ر
، داشبه‌ند و به سه‌دان گوندی دیکه .
بۆ
ئه‌وه‌ی که ، وێنه‌یه‌کی
سیمبۆلیکتان سه‌باره‌ت به ئاکاری
مغووله‌کان نیشان بده‌م ،
ده‌ڵێن چه‌نگیز خان وتویه‌تی "
نابێ ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییتان به
پشێله‌ی ئاریایه‌کان دا بێت و به‌سه‌ریان
دا بچن "، که یه‌کێ له‌وانه نه‌ته‌وه‌ی
کورد بوه .
پێویسته
به‌مه‌ش ئاماژه بکه‌م ، که ئامانج
له نووسینی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه
نیه ، که کووره‌ی تۆڵه سه‌ندن نێڵ
بده‌م یا رق و قین بخولقێنم ، ئامانج
گێڕانه‌وه مێژوه و وانه وه‌رگرتن
له‌و ، ده‌نا کورد نه قینی له‌که‌سه
، نه هۆگری تۆڵه‌سه‌ندنه؛ به‌ڵکه
ده‌یه‌وێ جیهانێکی وا پێک بێ ،که قه‌ت
هیچ دایکێک منداڵی نه‌کوژرێ ، چون
دڵنیاین ئه‌گه‌ر بو وێنه ئافره‌تێکی
مغوول جه‌رگی بسووتێ، ئه‌وێس به قه‌ت
ئافره‌تێکی جه‌رگ سووتاوی کورد ،
فرمێسك ده‌ڕژێ و خه‌مبار ده‌بێ و جێی
داخ و که‌سه‌ره .
کورد خوازه‌ری ئاشتی ، ئازادی ، رزگاری ،
هاو ژینی هێمنانه، دۆستایه‌تی ته‌واوی
گه‌لانی سه‌رگۆی زه‌ویه . به‌ڵام
به‌داخه‌وه ، ئه‌م ئاواته پیرۆزه‌ی
کورد ، هه‌میشه وه‌ک سیمورغه‌که‌ی
شانامه‌ی فیرده‌وسی فارس ، هه‌ر ده‌نگی
بوه ، قه‌ت ره‌نگی نه‌بوه .
|