|
کورد
و شه‌ڕێکی قورسی سیاسی
گه‌لی
کورد له باشوری کوردستان له کاتی پێکه‌وه‌لکانییه‌وه
به‌عیراقی دروست‌کراو تووشی
زۆر نه‌هامه‌تی‌و چاره‌ره‌شی بووه. زیاترله
80 سال پیوه‌ندی
به زۆر‌و نادلخوازه‌وه له‌گه‌ل هه‌وراز
و نشێو و که‌ندو کوسپێکی زۆر‌به‌ره‌رورو
بووه ،به‌ڵام قه‌ت له خه‌بات بۆ گه‌یشتن
به‌مافه‌ره‌واکانی سڵی نه‌کردوه و نه‌وه‌ستاوه.
ئه‌و خه‌باته‌ش هه‌ر هاتووه و بگره
توند وتیژتر و به‌ربڵاوتریش بۆته‌وه. له
گه‌ل ئه‌وی که شورشی به هێزی ئه‌یلوولیش
به هۆی قه‌راردادی خائینانه‌ی الجزائیر
و به‌پیلانی دۆژمنانی کورد، تووشی شکان
و نسکۆ بوو به‌لام دیسان کورد زۆر
ئازایانه هاته‌وه مه‌یدان و خه‌باتێکی
جیددی و به‌ربلاو‌تری ده‌ست‌پێکرد‌وه.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا کۆتایی ساله‌کانی 80ی
زایینی له‌به‌رچاوبگرین ته‌نیا
قوربانیه‌کانی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال له
قوربانیه‌کانی هه‌مووی پێکهاته‌کانی
عیراق به عه‌ربی شیعه و سونی و تورکه‌مه‌ن
و کلد و ئاشوری زیاتره. کورد نه‌ته‌نیا
له‌به‌ربه‌ره‌کانی و خه‌بات دژی
رێژیمی سه‌دام کاراترین هێز بووه، له
پێک‌هێنانی ئوپوزسیوون و له‌چالاکی و
هاوکاری له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان ده‌وری
زۆر گرینگی هه‌بووه‌و له رووخانی
رێژیمی دیکتاتوری سه‌دامیش له هه‌موو
حیزب و رێکخراو وپێک‌هاته‌کانی‌عیراقی
رۆلی کاراتری هه‌بووه. و هه‌روه‌ها
له چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی شێعه و
سوننی دا نه‌خشی زۆر باشی گێراوه. به‌بوونی
ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و چالاکی و فیداکاری
و هاوکاری و رێزلێنانه له لایه‌نه‌کانی
دێکه دا ده‌بوو زۆربایخ به کورد درابا و
زۆر رێز و ته‌قدیر له‌و هه‌مووه هه‌وڵه
گیرابا که چی به پێچه‌وانه کورد تووشی بێ
مێهری زۆر بۆته‌وه. له کاتی دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ش به هۆی ئاتاتورک،
کورده‌کان زۆریان هاوکاری ئاتاتورک و ئه‌فسه‌ره
جه‌وانه‌کان کرد که‌چی به دوای به‌ده‌سته‌ڵات
گه‌یشتنیان، کورده‌کان زۆر نامرۆڤانه
که‌وتنه به‌ر هێرشی تورکه‌کان و له‌وکاته‌وه
له باکووری کوردستان، ناحه‌قی و دژایه‌تی
و پێشل‌کردنی مافه ره‌واکانی کورد و
خۆراگری و به‌ربه‌ره‌کانی و خه‌بات
بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واکانی کورد هه‌ر
درێژه‌ی هه‌یه . ئێستا
که عیراق به‌رو سه‌قامگیری ده‌روا،
ژۆماره‌یه‌کی زۆر له کاربده‌ستانی‌عێراق
ده‌یانه‌وێ ئه‌و ئاکاره‌ی دۆژمنانی
کورد دووپات بکه‌نه‌وه، شوڤینیسته‌کانی
عه‌رب به شێعه‌و سوننی‌یه‌وه که له
سه‌ر زۆرمه‌سه‌له‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کتر
ناته‌بان به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
کورد زۆر کۆکن. له لایه‌ک هه‌موو هه‌وڵیان
ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کورد له به‌غدا
که‌م‌بکه‌نه‌وه و له‌لایه‌کی دیکه ده‌یانه‌وێ
به‌فرت و فێل ماده‌یه‌ک به نێوی ماده‌ی
24 یاسای پاریزگاکان که ماده‌یه‌کی
نایاسایی وپیلانێکی مه‌ترسی‌داره بۆ
شکست دانی کورد داسه‌پێنن که ته‌واوبه
پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 140 یاسای بنچینه‌یی
واته ده‌ستووره که تایبه‌ته به وه‌سه‌ریه‌ک‌خستنه‌وه‌ی
که‌رکوک و ناوچه‌دابراوه‌کانی
کوردستانه بۆ سه‌ر هه‌ریمی کوردستان. ئه‌وانه‌ی
نه‌یانهێشت
ماده‌ی 58 جێبه‌جێ بکرێ هه‌ر ئه‌وانه
بوون که ئێستا گیروگرفتیان‌سازکردوه بۆ
به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ماده 140 که ده‌بوو
هه‌تا ئاخری مانگی دیسامبری 2007 جێبه‌جێ
بکرێ. ئه‌مجار به فرت وفیڵ وبه‌هه‌موو
شێویه‌ک پێشیلکاری ده‌ستوور ده‌که‌ن
که 80% خه‌لکی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه و
ده یانه‌وێ ماده‌ی140ی ده‌ستور جێبه‌جێ‌نه‌کرێت.
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه که قازانجی
کوردی زوڵملێکراوی تێدایه. 5
سال له دامه‌زراندنی رێژیمی تازه‌ی
عێراق تێده‌په‌ڕێ، 5 ساڵه باسی رێژێمی
دیموکراتی و فیدڕاڵی ده‌کرێ که‌چی
وادیاره به‌شێکی زۆری کاربه‌ده‌ستانی
عێراقی نوێ به هه‌مان عه‌قلیه‌تی کۆنی
سه‌رده‌می سه‌ددام مامڵه له‌گه‌ڵ
پێکهاته‌کانی نێو عێراق ده‌که‌ن. وه‌ک
ئه‌وه‌ی که هێچ ئاڵووگوڕێک له عێراقدا
رووی نه‌دابێ، جۆرێک به‌ڕه‌ڵایی سه‌ری‌هه‌ڵداوه‌ته‌وه
و کوردده‌بێ له گه‌ل‌ئه‌و عه‌قلیته که90-80
سال په‌روه‌رده کراوه و نه‌یانویستووه
و نه‌یان‌هێشتووه ئالووگۆری تێداپێک‌بێ
وا دیاره بۆته کولتور بۆیه کورد پێویسته
خه‌باتێکی قورسی سیاسی بۆ بکات. گه‌لی
کورد گه‌لێکی زیندوو و له حالی به‌رو‌پێش‌چوون
دایه و ئالوگوڕه‌کانی کوردستان
ورێزگرتن له زۆرپرنسیپی دیموکراسی له
کوردستان، نێشان ده‌دا که کوردبه شێویه‌کی
سه‌رده‌میانه ده‌جوڵێته‌وه و
رێزگرتن له یاساکانی دادپه‌روه‌رانه
و بایخدان به مافی مروڤ و به‌ئه‌خلاقه‌وه
له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه سیاسه‌تی
کردوه و وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌باس‌کرا
له سازکردنه‌وه‌ی عێراق و پێک‌هێنانی
ده‌وڵه‌ت و زۆر هه‌نگاوی دیکه‌دا
کاریگه‌ری زۆری هه‌بووه. وه‌ک
درکه‌وتووه کۆمه‌لێک دیکتاتور به
ئاموژگاری و مه‌ئموریه‌تی ولاتانی
دراوسێی وه‌ک تورکیه، ئیران و ولاتانی
عه‌ربی عه‌مه‌ل ده‌که‌ن. خۆپێشاندانی‌روژی
28.07.08
که‌رکوک زۆر شتی روون و ئاشکراتر کرد.
کاتیک که‌له‌به‌رده‌م باره‌گای
تورکه‌مه‌کان ته‌قه له خۆپێشندانی
شاری که‌رکووک ده‌کرێ و پاشان تورکه‌مه‌نێک
که بریندار ده‌بێ ده‌لێ که له‌لایه‌ن‌به‌رپرسه‌که‌ی
ده‌ستووری ته‌قه‌ی پێدراوه و باسی‌تورکیه‌ش
ده‌کا، له‌م کێشه‌یه دا‌هاندان و ته‌حریک
و ده‌خاله‌تی تورکیا‌ی تێدا ده‌رکه‌وێت.
لێدوانه‌کانی ره‌جه‌ب‌ته‌یب ئه‌ردوغان،
سه‌رۆک‌وه‌زیری تورکیه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و وڵاته‌ش ده‌خاله‌تی ئاشکرای
تورکیه نیشان ده‌دا. ئه‌وه
له کاتێکدایه که به پێی پرۆتۆکۆلی نێوان
تورکیه وعیراق، هێچکام له‌و دوو وڵاته
مافی ئه‌وه‌یان نیه که ده‌ست له کاروباری
یه‌کتر وه‌ربده‌ن. چ بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌خاله‌تی
ئاشکرای تورکیه له که‌رکووک و چ بۆ
بومبارانی گونده‌کانی کوردستانی باشوور،
ئایا به‌ر‌په‌رچ‌نه‌دانه‌ویه‌کی
جیددی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی عه‌رب
له نێو ده‌وڵه‌تی عیراقدابۆ‌ئه‌و
رووداوانه ، گوومان ناخاته نیو زه‌ینی
هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز؟ با
تورکه‌مه‌نه‌کان باش بزانن ئه‌وه‌ی
له دوستایه‌تی وبرایه‌تی و هاوژیانی له‌گه‌ل
کورد و له گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بۆ سه‌ر
هه‌ریمی کوردستان وه‌ده‌ستیان ده‌که‌وێ
قه‌ت ئه‌ومافه‌یان له شوڤینیسته‌کانی
شیعه و سوننی عه‌رب و دوژمنانی جۆراجۆری
کورد ده‌ست نا‌که‌وێت. سه‌یره چ له
کاتی دیکتاتوری سه‌دام و چ پێش‌سه‌دامیش
که‌س نه‌یبیست که تورکیه پشتیوانی له
تورکه‌مه‌نه‌کان بکا به‌ڵام ئه‌دی
ئێستا بۆ ئاماده‌یه هه‌موو دڵسۆزێکیان
بۆ بکا! زۆرسه‌یره
ژۆماره‌یه‌کی زۆری کاربه‌ده‌ستانی
عیراقی باسی عیراقی یه‌کگرتووده‌که‌ن به‌ڵام
که ده‌گاته که‌رکوک ده‌یانه‌وێ که‌رکوک
دابه‌ش‌بکرێ و نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
کوردستان. له
لایه‌کی دیکه‌وه مه‌شهه‌دانی و زۆر
که‌سی دیکه‌ش ده‌یا‌نگووت که مه‌سه‌له‌ی
که‌رکووک مه‌سه‌له‌یه‌کی
عێراقییه و ئێستا که وادیاره به
قازانجیان ته‌واو نابێ و جۆرێکی دیکه
ئامۆژگاری کراون ده‌لێن مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک
مه‌سه‌له‌یه‌کی نێو‌نه‌ته‌ویی‌یه. ئێستا
که گه‌له‌کۆمه‌کێکی گه‌وره به دژی
کورد ده‌کرێ و ده‌یانه‌وێ ماده‌ی 140 له
بیربچێته‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیاری ده‌رکردنی‌هێزه‌کانی
ئاسایشی کورد له کر‌کوک ده‌که‌ن و
ده‌یانه‌وێ هێزی دیکه‌ی غه‌یره کورد
بۆ که‌رکووک بێنن و زۆر پیلانی ره‌شی
دیکه‌ش که خه‌ریکی داڕژتنین، کوردیش
ده‌بێ هه‌نگاوه‌کانی جیدی‌تر و هه‌لویسته‌کانی
ده‌قیق‌تربن. پێویسته
کورد ئه‌وهه‌نگاوانه هه‌لێنێته‌وه: -
کورد ریزی یه‌ک‌گرتووی خۆی بپارێزی و
قایم‌تریشی‌بکا و وه‌ک له خۆپیشاندانی
که‌رکوک و خۆپێشاندانه‌کانی پشتیوانی
له که‌رکوک نیشانی دا، که‌ئه‌وه هه‌نگاوانه
گه‌لێک گه‌وره بوون و ئه‌م هه‌ڵوێستانه
له زۆر باره‌وه گرینگی تایبه‌تی له‌سه‌ر
ده‌سکه‌وته‌کانی دوایی‌کورد
ده‌بێ به تایبه‌ت
بۆ نیشان دان به بیرورای گشتی جیهانی
که زۆرگرینگه.پێویسته‌ئاماژه بکرێ که هه‌ڵویست
و هه‌نگاوه‌کانی که‌رکوكیه‌کان
کارێگه‌ری زۆری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان
هه‌یه. -
خه‌لک زۆر دڵسوزانه پشتی رێبه‌رانی
سیاسی کوردی خۆی گرت بۆ گه‌یشتن به مافه‌ره‌وکانی،
هه‌ربۆیه ریبه‌رانی سیاسی کوردده‌بێ
به‌خۆیان‌و که‌م‌کۆریه‌کانیان
دابچنه‌وه و رێز له‌و پشتیوانی‌یه‌ی
کۆمه‌لانی سه‌دان‌هه‌زاری خه‌ڵک و
گیانفیدایی و خۆبه‌خت‌که‌ری که‌رکوکییه‌کان
بگرن و هه‌روه‌هاپرس به کۆمه‌لانی خه‌لک
و روناکبیران و پسپورانی کورد له بواری
جوراجوردا بکه‌ن. -کورد
له‌گه‌ل ئه‌مریکا روون و ئاشکرا قسه‌بکا
و له‌سه‌ر زۆرمه‌سه‌له ساغ‌بێته‌وه و
مافی خۆیه‌تی که داوی پشتیوانی له ئه‌مریکا
بکا، ئه‌گه‌رچی زۆرلایه‌نی ناکوردی به
شه‌و گۆڵله‌ی به ئه‌مرکاییه‌کان و
باقی هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه ده‌نێن و به
رۆژیش لافی دوستایه‌تی لێ‌ده‌دن. کورد
زۆر سادقانه پاڵپشتی کردون وله رۆژی هه‌و‌ه‌ڵی
هاتنیانه‌وه به ده‌سته گووڵه‌وه
پێشوازی لێ کردون، چوونکه کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سادق و وفاداره. هه‌روه‌ها هه‌وڵی وه‌رگرتنی
پشتیوانی له ولاتانی بریتانیا و فرانسه و
زۆر ولاتی دیکه و به گشتی هه‌موو دۆستانی
کورد بدرێ. -
وادیاره ژۆماره‌ک به‌وه ئاموژگاری
کراون که مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک له مه‌سه‌له‌یه‌کی‌عیراقی
به‌ره‌و مه‌سه‌له‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌رن بۆیه کوردیش ده‌بێ به‌رنامه ی
بۆ کار کردن له‌سه‌ر نوێنه‌رانی ی‌و ئێن
هه‌بێ.(به‌پێی هێندێک هه‌وال
دیمیستۆڕا نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
که‌رکوک هێندێک هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌ن
شوینیسته‌کانی عربه‌وه لێ‌کراوه.)
-
کاری راگه‌یاندن و ته‌بلیغی کورد
لاوازه و ده‌نگی کاناڵه‌کانی کورد هه‌ر
به کورد ده‌گات. کورد ده‌بێ رێگایه‌ک
بۆ به‌پرچ دانه‌وی ته‌بلیغاتی
ناراستی دوژمنان که له سه‌ر کاناله عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه
له‌سه‌ر کورد و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر
که‌رکوک به‌ڕێوه‌ده‌چێ بداته‌وه. -
زیاتر له 1 میلیون کورد له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان ده‌ژین، جگه له چه‌ند جارێک ،
ئیستاش له هیزی به هێزی کوردانی ده‌ره‌وه
به باشی که‌لک وه‌رنه‌گیراوه کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان نه به قه‌رای پێویست ره‌وایی
مافه‌کانی خۆی به جیهانیان ناساندوه و
نه توانیویه‌تیش دوژمنان و نه‌یارانی
خۆی که چیان به‌سه‌رهێناوه وه‌ک هه‌له‌بجه
و ئه‌نفال وشمیایی‌بارانی‌سه‌رده‌شت
و قارنا وقه‌لاتان‌وئێندرقاش‌و
زۆر کۆمه‌ل‌کوژیی دیکه به کۆمه‌لگای
جیهانی بناسێنێ. حیزبایه‌تی پێش به زۆر
هه‌نگاوی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی
گرتووه که ده‌بێ به روحی نیشتمانی و به‌رنامه‌یه‌کی
جیددی ئه‌و هێزه‌ی‌زۆره‌ی ده‌ره‌وه‌ش
ئاکتیڤ بکرێ. بوونی لۆبی کورد ده‌توانێ
زۆر کاریگه‌ری هه‌بێ بۆ زۆر هه‌نگاوی
گرینگ و گه‌وره‌ی له‌م باره‌وه‌دا. پیویست
به ئاماژه‌کردنه که هه‌وڵی توندره‌وه‌کان
و ولاتانی جیران و وڵاته‌عه‌ره‌بیه‌کانی
نیزیک و دورو به گشتی دوژمنه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی
کورد به‌رده‌وام ده‌بێ و کورد چووه‌ته
نێو شه‌رێکی به‌رفراونی سیاسی،کورد له
هێندێک بوارتووشی زه‌ره‌ر و زیان ده‌بێ
به‌لام به ئاواته‌کانی خۆی ده‌گا. با
دوژمنه‌کانی کورد باش بزانن دیکتاتۆڕه
تازه‌کان ناتوانن وه‌ک دیکتاتوره کۆنه‌کان
زووڵم و زۆری بکه‌ن، ده‌بوو ئه‌وان شه‌ر‌میان
له که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کانی و ئه‌ندامانی
به‌جێ‌ماوه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی هه‌له‌بجه
و هه‌زاران بنه‌ماله‌ی شه‌هیدی پێشمه‌رگه
و زیندانی سیاسی کردبا ، مافی ره‌وای گه‌لێکی
سه‌راپا خوین که زۆر که‌س پێیان
وایه سه‌ربه‌خۆییش بۆ ئه‌و هه‌مووه
خوێنه که‌مه پێشل نه‌کردبایه. با
دوژمنانی کورد‌و کوردستان باش بزانن که ئێستا
کورد زۆر له جاران وشیارتره و سه‌رده‌م
و ده‌ورانیش ته‌واو گۆڕاوه و ئه‌وان
ناتوانن وه‌ک جاران ئه‌سپی خۆیان لینگ
بده‌ن.
نووسینی: که‌ریم ئه‌ڵلاوه‌یسی-
نۆروێژ
2008-08-07
|