|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح.
س. سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
- 22/5/2708
ماچ
کردن دژی له‌ش ساغیه !!!
یه‌کێک
له داب و نه‌ریته هه‌ره کۆنه کانی
کورد و زۆر له نه‌ته‌کانی دیکه‌ی
جیهان ماچ کردنه . ماچ
،له زمانی کوردی دا له‌وه‌ده‌چێ ، له‌و
وشانه
بێ ، که ریشه‌یان له ده‌نگه‌که‌یان
دایه ، وه‌ک " ته‌قه " ، "
گرمه" و ئه‌وانه . یانی چون زۆر جار
له کاتی " ماچ کردن" دا ، چه‌شنه
ده‌نگێکی وه‌ک (چه) ده‌بیسترێ ،
پێیان وتوه ماچ ، ره‌نگه واش نه‌بێ ؟
هه‌رچون
بێ ، ماچ زۆر چه‌شنی هه‌یه ، که
پاکیان به رواڵه‌ت بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی
به‌زه، دڵسۆزی ، بێخه‌وشی ، بێگه‌ردی
و خۆشه‌ویستیه
، وه‌ک :
1-
ماچی
رامیاری .
2-
ماچی
سینه‌مایی .
3-
ماچی
ئایینی نێوان شێخ و مرید و شت .
4-
ماچی
دایک و باب و منداڵ وکه‌سوکار .
5-
ماچی
خوێدنکار و ماموه‌ستا .
6-
ماچی
ژن و مێرد ، یا دو ده‌زگیران .
7-
ماچی
جێی پیرۆز ، وه‌ک کێل و قسن .
8-
ماچی
دو مێوینه به یه‌که‌وه .
9-
ماچی
دو نێرینه به‌یه‌که‌وه .
10-
زۆر
چه‌شنه ماچی دیکه‌ش هه‌یه .
ماچ ده‌کرێ یا ده‌م وگووپ ماچ کردن
بێ ، یا ده‌ست و پا مـاج کردن و شتی وا .
دیاره له روانگه‌ی هه‌ست و ئاوه‌زه‌وه
، ماچ ده‌توانێ به‌ڵگه و دروشمی پاکی خۆشویستن
بێ ، وه‌ک ماچی دایک و باوک و
منداڵ و که‌سو کار ،
ماچی ئایینی ، ماچی زانستی ، ماچی ژن و
مێرد و ده‌زگیران و زۆر چه‌شنه ماچی
دیکه‌ش ، به‌ڵام ماچی واش هه‌یه له
گازگرتن خراپتره ، وه‌ک ماچی رامیاری . مـاچی واش هه‌یه
وه‌ک لۆکه بۆشه ،
وه‌ک ماچی سینه‌مایی . مـاچی واش هه‌س
زۆر سه‌رپۆرته ، وه‌ک ماچی دو مێوینه
( ئافره‌ت ) ، که زۆرتر به خشکه ماچه
که ده‌کرێ
.
هه‌رجۆن بێ ، ئه‌و بۆچوونانه شتێکی
گشتیه ، زۆر شت
له جیهان دا هوموی
وه‌ک
یه‌ک نیه و ناکرێ به چه‌شنێک پۆلێن
بکرێن . به‌ڵام ، ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی
له‌ش ساغی و ساخله‌میه‌وه بڕوانین
، مـاچ کردن ده‌بێته هۆی له‌یه‌ک
گرتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تا ، به
شتێکی پێویست دانانرێ و باشتر ئه‌وه‌یه
که وه‌ک زۆر له داب و نه‌ریته کۆنه
خراپه‌کان ، له‌قه‌ڵه‌م بخرێ
. بۆ وێنه وه‌ک ژاپۆنیه‌کان ، له باتی
مـاچومووچ ،
ده‌کرێ ده‌ست به سنگه‌وه بگیررێ یا
هه‌ر به دابی کوردی کڕنۆش بکرێ .
پێویست به وه‌بیرخسته‌نه‌وه‌یه
، که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، به‌و گشته
نه‌خۆشی و په‌تای جۆربه‌جۆره‌وه که
هه‌یه ، وه‌ک " ئێدز " ، "هه‌ڵامه‌ت
" ، ده‌رده‌باریکه (سیل) ، و سه‌دان
په‌تای دیکه ، ئه‌گه‌ر داب و نه‌ریتی
ماچ کردن له نێو بچێ ره‌نگه زۆر باشتر
بێ . دیاره ، پزیشکه‌کان ، ده‌توانن
زۆر زانستیانه تر
له من له‌سه‌ر
ئه‌م باسه بڕۆن و کارێکی وا بکرێ ئه‌م
دابه
مه‌ترسی داره ،له ئاڕشیڤ و مووزه‌خانه‌ی
مێژودا ، به ته‌واوی تۆمارببێ و بفه‌وتێ
.
تێبینی : بیلامانێ ، په‌رژینی قایم بێ
، من لێره‌دا نه ده‌توانم بۆ راگرتنی
رێزی خوێنه‌ر ، پێنووس و کیبۆڕد ، باسی
ماچی ژن و مێرد و ده‌زگیرانگه‌ل بکه‌م و
نه پێویستیشه ، چون دڵنیام ئه‌وانه
هێنده زۆر له یه‌ک نزیکن ، ئه‌گه‌ر
له‌وه بترسن نه‌خۆشی له‌یه‌که‌وه
بگرنه‌وه ، هه‌ر ده‌یگرنه‌وه و
پێشم وانیه به قسه‌ی " میسی‌و لوی
پاستۆر "
و "حه‌زره‌تی
فیلیش
بکه‌ن "، تا ده‌گا به منی بابرده‌ڵه‌ی
یه‌ک لاقه با و
هه‌ر جۆر بێ ، ماچی
خۆیان هه‌رده‌که‌نه‌وه وانێ
!!! پشتیوانی ئه‌م بۆچونه‌ی من ئه‌وه‌یه
، که ره‌نگه له هۆنراوه ، فۆلکلۆر
، گۆرانی
و به‌یت وبالۆره‌ی کوردی دا ،ئه‌وه‌نده‌ی
سه‌باره‌ت به
تامازرۆیی ماچ باس کراوه ، هێنده
سه‌باره‌ت به هه‌نگوین ، مێوژ،
کولێره چه‌وره ، که‌لانه ،
ته‌نانه‌ت نان وئاویش نه دواون .
بۆ وێنه بیستوومانه
، له کن شاری خانێ (پیرانشار) ، پله‌وبه‌ردێک
هه‌یه به ناوی "کۆڵانی ماچان" ،
که کوڕان چوون له‌وێ
خوێان حه‌شارداوه ، تا بتوانن ماموه‌ستا
حه‌سه‌ن زیره‌ک وته‌نی
، " کچان که ده‌چنه مه‌ندۆکێ " و
دێنه‌وه ، له‌و کۆڵانه
ته‌نگه‌به‌ره دا ، ماچێکی
کوردانه‌ی
پته‌ویان بکه‌ن
و له باتی ئه‌و ماچه دو دانه ماچیان
لێ وه‌ربگرن ، چون ده‌ڵێن بازرگانی ماچ
، زۆر به سوود و قازانجه ، هه‌میشه
که ماچێک ده‌ده‌ی ، دو ماچ وه‌رده‌گری
!!!.
پێم خۆش بو له‌گه‌ڵ داوای چاوپۆشی دا
، تۆزێکیش قسه‌ی خۆش و سیرینتان بۆ بکه‌م
، ده‌نا هه‌رچون بێ ، ماچ کردن دژی له‌ش
ساغیه .
|