|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح.
س. سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
- 16/5/2708
ریشی
میرزا زانا و ریشی نێریه ره‌ش !!!
ده‌ڵێن
له گوندێکی کوردستان ، پیاوێکی دڵسۆز ،
بلیمه‌ت ، به‌سه‌واد و ردێن
سپی هه‌بو به ناوی میرزا زانا ،
که به پێی سه‌واد ، ته‌مه‌ن و
ئه‌زموون ، بۆ ئه‌وه ده‌بو گوێ له
قسه‌کانی شل بکه‌ی و به گیان و دڵ، که‌ڵکیان
لێ وه‌ربگری .
رۆژێک
میرزا زانا ، به پیێ دڵسۆزیه‌ک ، که
سه‌باره‌ت به دانیشتوانی ئاواییه‌که
- به چه‌شنی زگ‌ماک له خوێنی دا بو -،
له به‌ڕبه‌ڕۆچکه‌ی
دێکه ،
چوه کن کۆیخای گونده که و
ده‌ستی کرد به ئامۆژگاری کردنی و پێی
وت ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی
من ده‌یان‌ڵێم له به‌رچاوی بگری ،
به سوود و قازانجی خۆت ، بنه ماڵه‌ت و
گونده‌که‌مانه و ده‌بێته
هۆی ئه‌وه به‌سه‌ر زۆر
که‌ندو
کۆسپی ژیان دا زاڵ ببی .
کابرای
کوێخا زۆر
به به وردی گوێی لێ راده‌گرت و به
تاڵووکه و له کانی دڵه‌وه ، ده‌یڕوانیه
ده‌م و
ریشی میرزا زانا .
میرزا زانا به‌مه
زۆر شاد بو و ئه‌م بارودۆخه هانی دا ،
که قسه‌کانی به
تین و
تاوتر
بکا و پتر له‌سه‌ری بڕوا .
پاش
نزیکه‌ی کاتژمێرێک ، میرزا زانا
وتی زۆر
به‌وه دڵشاد بووم ، که وا به وردی و به
سه‌رنجه‌وه چاوت له من ده‌کرد و
به هیوام ، ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی من ،
له ژیانی
ئێمه و
داهاتوی تۆ دا که‌ڵکی شیاوی
ببێ .
کابرای
کوێخا وه‌ڵامی
داوه ، ئه‌گه‌ر راستت ده‌وێ ، من
قسه کانی تۆم به هه‌ند نه‌ده‌گرت و
به مسقاڵ گوێم
بۆ شل نه‌ده‌کردن ، ته‌نیا به‌وه دڵم
ده‌گه‌شاوه ،
که کاتێ قسه‌ت ده‌کرد و
ده‌م
و ریشت ده‌جوولاند ، هه‌ر له
ریشی نێریه ره‌شی من ده‌چو ، منیش
چاوم پێی روون ده‌بوه‌وه .
به
هیوام ، هه‌مو کوێخا کان وا نه‌بن و هێندێک
گوێ بۆ وتار‌و نووسراوه‌کانی میرزا زانا
کانی دڵسۆز شل بکه‌ن ، نه‌ک به
خۆشی ئه‌وه‌وه
بیلامانێ ، په‌رژینی قایم بێ، که
ریشیان له ریشی نێریه ره‌ش ده‌چێ،
تێی
بنۆڕن . دڵنیا
بن به سوودیانه .
کوردینه
! تۆغا وانیه ؟
|