|
پرسه‌ی
هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌ردشتی له
شاره‌كانی كۆیه، رانیه‌و كه‌مپه‌كانی
حدک به‌ڕێوه‌چوو
كوردستان
وكورد: روَژی 13ی گه‌لاوێژ له ته‌كیه‌ی
تاڵه‌بانی شاری كوَیه له‌باشووری
كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك
له‌ئه‌ندامانی رێبه‌ری، ژماره‌یه‌كی
به‌رچاو له تێكوَشه‌رانی حیزبی
دێموكراتی كوردستان،
هه‌زاران كه‌س له
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌ر و حیزبدوَستی
شاری كوَیه رێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خوَشی
كاك سمایلی هونه‌رمه‌ند به‌ڕێوه‌چوو
و به‌شداران هاوده‌ردی و هاوخه‌می
خوَیان به حیزبی دێموكراتی
كوردستان و كه‌سوكاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده
نه‌مره راگه‌یاند.
رێوڕه‌سمی پرسه‌وسه‌ره‌خوَشی
هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌رده‌شتی له
شاری رانیه‌ش له باشووری كوردستان
به‌ڕێوه چوو . به هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكی
به‌ئه‌مه‌گ و هونه‌ردوَستی پشده‌ر و
بێتوێن و دوَستانی حیزبی دێموكراتی
كوردستان ده‌سته‌دسته و پوَل پوَل
روویان كرده پرسه‌و سه‌ره‌خوَشی و
غه‌م و په‌ژاره‌ی خوَیان بوَ له‌ده‌سچوونی
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌لدوَست و
نیشتمانپه‌روه‌ره ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها له زه‌ویه سپی كه
كه‌مپێكه سه‌ربه‌حیزبی دێموكراتی
كوردستان، ژماره‌یه‌كی زوَر له‌ژنانی
دڵسوَزو و تێكوَشه‌ری دێموكرات به‌دانانی
پرسه‌وسه‌ره‌خوَشی هاوده‌ردی و
هاوسوَزی خوَیان به هاوسه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی
ماڵی سمایلی جوانه مه‌رگ ده‌ربڕی
و غه‌م و په‌ژاره‌ی خوَیان بوَ كاره‌ساته
نیشان دا .
|