پێشانگای‌ هونه‌ری‌ بۆ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری‌ شه‌هید فه‌ردین سادقی‌ دا

http://www.lawan.com/upload/DSC03910.jpg یه‌كیه‌تیی‌ لاوانی‌ دێمۆكراتی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ مه‌به‌ستی‌ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری‌ شه‌هید فه‌ردین سادقی‌دا پێشانگایه‌كی‌ هونه‌ری‌ بۆ هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌د نه‌دیمی‌ كرده‌وه‌.

پێشانگاكه‌ رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 8 ی‌ گه‌لاوێژی‌ 1387 له‌ لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا سادقی‌ برای‌ شه‌هید فه‌ردین سادقی‌یه‌وه‌ كرایه‌وه‌ و دواتر بینه‌رانی‌ پێشانگا پۆل پۆل سه‌ردانی‌ پێشانگاكه‌یان كرد. جێی‌ خۆیه‌تی‌ بڵێین ئه‌و پێشانگایه‌ به‌ هاوكاری‌ به‌ڕێزان عه‌بدوڵڵا سادقی‌ و ناسر ره‌سووڵی‌ كرایه‌وه‌.

http://www.lawan.com/upload/DSC03910.jpg
شه‌هید فه‌ردین سادقی‌ كادری‌ به‌وه‌جی‌ رێكخراوه‌كه‌مان بوو كه‌ ساڵی‌ 1386 به‌ هۆی‌ كاره‌ساتی‌ پێكدادانی‌ سه‌یاره‌وه‌ گیانی‌ له‌ ده‌ست دا. ناوبراو بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رپرسایه‌تیی‌ كۆمیته‌ی‌ فێرگه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌مانی‌ له‌ ئه‌ستۆ بوو و ماوه‌یه‌كی‌ دوور و درێژیش به‌رپرسی‌ به‌شی‌ هونه‌ری‌ له‌ بواری‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ دا له‌ گرووپی‌ رۆژهه‌ڵات دا بوو كه‌ ئه‌و گرووپه‌ به‌ هیممه‌ت و لێهاتوویی‌ ناوبراوه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك خزمه‌تی‌ جۆراوجۆر و جوانی‌ پێشكه‌ش كرد. شه‌هید فه‌ردین تا دوایین هه‌ناسه‌ی‌ گیانی‌ ئه‌ندامێكی‌ به‌توانا و لێهاتوو و كادری‌ به‌توانای‌ رێكخراوی‌

 

 لاوان بوو.
http://www.lawan.com/upload/DSC03912.jpg
http://www.lawan.com/upload/DSC03928.jpg
http://www.lawan.com/upload/DSC03958.jpg
http://www.lawan.com/upload/DSC03918.jpg
http://www.lawan.com/upload/DSC03944.jpg
http://www.lawan.com/upload/DSC03904.jpg

http://www.lawan.com

بگه‌رێوه