راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی
به‌رگری له زیندانییه سیاسییه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
بۆ
پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیانی
سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد
خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی كوردستان!
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه بهشهردۆستهكانی
لایه‌نگری مافی مروڤ!
له درێژه‌ی سیاسه‌ت
و به‌رنامه‌ی چه‌وت و نائینسانیی
كوماری ئیسلامیی ئێران
ده‌رهه‌ق به چالاكوانانی بواری
سیاسی و مهدهنیو مافی مروڤ هه‌ردێت
و چڕتر ده‌بێته‌وه‌و رێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێران له‌هه‌موو چه‌شنه
فشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك كه‌لك وه‌رده‌گرێ
به‌مه‌به‌ستی بهچوَك داهێنانو
رووخاندنی بیر‌و جسمی به‌ندییه
سیاسی و مه‌ده‌نی و سینفییهكان، به‌لام
پێشیلكهرانی مافی مروڤ و ئازادی
خافڵن له‌وه‌ی كه بیر‌و باوه‌ڕ و
ئامانجی ئه‌م چالاكوانانه به‌م
كردار‌و ره‌فتاره توند و تیژ‌و
نامروڤانهو ناسه‌رده‌میانه نه‌ك
ناتوانن كز بكهنو ئه‌وان له پێناوی
وه‌دیهێنانی داخوازه پیروزهكانیان
دا پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌م
شێوه پلان و به‌رنامانه ئه‌وان
شێلگیرتر و قورس و قایمتر ده‌كا، هه‌روه‌ك
مێژووی گه‌لانی ئازادیخوازی دیكه
ئه‌م راستییه‌یان سه‌لماندووه.
هه‌روه‌ك هه‌موومان ئاگاددارین له
ئاكامی گوشار‌و زه‌بروزه‌نگێك كه
رێژیم روبه‌روی به‌ندییه سیاسی ومهدهنییهكانی
كوردی كردۆته‌وه، به‌ندكراوه
سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی كورد
بریاری ههلوێستهكردنێكی ئینسانی
و هێمنانه‌و شارستانیانه له ژێر
ناوی ئیقدامی مانگرتنی خۆراك له
راستای ئاوڕدانه‌وه به بارودوَخی
دژواری به‌ندكراوه كورده‌كان له
رۆژی دووشه‌ممه چواری خه‌رمانانی
1387 ئه‌م دژكرده‌وه‌یه هاته رێكخستن
بهكوَمهلێك مه‌به‌ست و ئامانجی
ئینسانی وحوقووقی. ئێمه له‌رێگه‌ی
رێكخراوه‌كه‌مان ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری
له‌زیندانییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان داوا له كوَروكۆمهڵه به‌شه‌ردۆسته‌كان
وكه‌سایه‌تییه‌كان و بیروڕای گشتیی
ئێران و جیهان وكوردستان ده‌كه‌ین كه
پشتیوانی و داكوَكی له‌م هه‌ڵوێسته
بكه‌ن، و پێش به هه‌موو ئه‌و جینایهتو
تاوانانه‌ی رێژیم كه ده‌رهه‌ق به
چالاكوانانی بواری ئازادی و
دێموكراسی و مافی مروڤ و روژنامهوانان
و رووناكبیران ده‌یكا، بگرنز چاوه‌ڕوانی
هه‌نگاوی جیددی و به‌كرده‌وه‌ی
ئێوه پشتیوانانی مافی مرۆڤین.
ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له
زیندانییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان
5ی خه‌رمانانی 1387ی هه‌تاوی
pcppek@gmail.com
|