|
هه‌واڵێکی
دڵته‌زێن : له روداوێکی هاتوچۆ دا هونه‌رمه‌ندی
ده‌نگ خۆش کاک سمایل
میرزای ناسراو به سمایل سه‌رده‌شتی به‌داخێکی
گرانه‌وه گیانی
له‌ده‌ست دا.
له
ئه‌نجامی رووداوێکی هاتوچۆدا له ده‌ربه‌ندی
رانیه، هونه‌رمه‌ند سمایل میرزایی
ناسراو به سمایل سه‌رده‌شتی گیانی له
ده‌ست دا.
سمایل سه‌رده‌شتی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که به هۆی
ئه‌وه‌ی له گۆرانیه‌کانی دا رێزی له
خه‌بات و تێکۆشانی تێکۆشه‌رانی
کوردستان و رێبه‌رانی کورد ده‌گرت، له
ناو چین و توێژه
جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به
تایبه‌ت خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و
دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوین
دا خۆشه‌ویستی‌یه‌کی زۆری بۆ خۆی و بۆ
گۆرانیه‌کانی کۆ کردبۆوه.
سمایل سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی حیزبی
دێموکراتی کوردستان بوو. .شایانی باسه
که برایه‌کی ناوبراو له‌نێو ریزه‌کانی
حیزبی دێمۆکرات دا شه‌هید بوه‌و برایه‌کی
دیکه‌شی 3 ساڵ به‌ر له ئێستا له
ناوخۆی رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌کاتێک
دا خه‌ریکی ده‌رباز کردنی سمایل ده‌بێت
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی رێژیمی ئێران
وه‌دوایان ده‌که‌ون و له هه‌لدێرانی
ماشێن دا گیانی له ده‌ست ده‌دات
.
ئێمه
وه‌ک به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری سه‌رده‌شت
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراستی بنه‌ماڵه
به‌رێزه‌که‌ی به‌تایبه‌تی وکه‌س و
کار‌و
دۆستانی نزیکی کاک سمایل وه هه‌موو ئۆگرانی
ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌توانایه ده‌که‌ین
و خۆمان به شه‌ریکی غه‌نیان
ده‌زانین و هیوامان وایه
ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی ئه‌م
هونه‌رمه‌نده
وه‌دی بێن .
روحی
شاد بێت
|