|
به‌ناوی
ئازادی سوپاس
و ئه‌مه‌کناسی خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌م
ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان به‌گشتی
و حیزبی دێموکراتی کوردستان به تایبه‌تی
ده‌که‌م که‌له‌سه‌ر شان و هه‌ست و
بیری ئه‌و کادرو پێشمه‌رگانه که
کۆتری ئارام و بێده‌نگی "سمایل" یان
به‌شکۆیه‌کی ته‌واوه‌وه وێڕای ڕووحی
به‌رزی ئاڵای کوردستان به‌ره‌وه
گۆڕستانی شه‌هیدانی حیزبی دێموکراتی
کوردستان له کۆیه به‌ڕێکرد. ئه‌و
ده‌ستانه‌ی له‌ناو ده‌ستی "سمایل"
گرێدران، ئه‌و سۆمایانه‌ی بوون به‌هاوڕێی
و ئه‌و ده‌نگانه‌ی تێکه‌ڵاو به‌ده‌نگی
"سمایل" بوون، بۆنی به‌رخۆدان و
توانای شۆڕ‌شیان خسته‌وه ناو دڵی "سمایل"
و هاوڕێیانی له‌ناو حیزبی دێموکراتی
کوردستان. له‌بیرم ناچێ که خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی
باشووری کوردستان که ده‌نگتان هێزی
سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب و هه‌نگاوه‌کانتان
وره‌ی تازه‌یان کرده دیاری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. "سمایل"
سه‌رده‌شتی بۆ کوردستان ژیا‌و بۆ گه‌له‌که‌ی
ده‌نگی به‌رز کرده‌وه‌و بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی
مرد. سوپاس
و ڕێزی خۆمان پێشکه‌ش به سه‌رجه‌م
کوردستانیانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌که‌ین
که به ڕێکخستنی کۆڕی ماته‌مینی، یان
به ته‌له‌فۆن و فاکس و ئیمه‌یڵ باری
قورسی ئه‌و مه‌رگه نابه‌وه‌خته‌یان
له‌سه‌ر لابردین. سه‌ری
ڕێز‌و حوڕمه‌ت و نه‌وازش داده‌نوێنم بۆ
هه‌ستی کوردانه‌تان و بۆ ڕووحی به‌رزی
سمایل سه‌رده‌شتی، سوپاس بۆ حیزبی
دێموکراتی کوردستان و هه‌موو لایه‌نگرو
ئه‌ندامانی. سوپاس
بۆ کۆمیته‌ی حیزب له ئوسترالیا‌و سه‌رجه‌م
کوردانی دانیشتووی شاری ئه‌ده‌لاید که
سێ شه‌وو سێ ڕۆژ بوون به‌میوانی ده‌نگه
هه‌رگیز نه‌مره‌که‌ی "سمایل" و به
یه‌ک ده‌نگ ئه‌م شیعره‌یان ده‌گووته‌وه:
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی
وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی
میلله‌تا ئه‌ژین سوپاس
بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ساییته کوردیانه
که هه‌ر له‌ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه مه‌رگی
سمایل سه‌رده‌شتی یان کرده خه‌می
خۆیان. هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و
کاناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنه کوردیانه ده‌که‌م
که سیمای سمایل یان کرده میوانی ئاڵای
کوردستان و بۆنی گۆرانیه‌کانیان له سه‌رتاسه‌ری
جیهان دا بڵاو کرده‌وه. وه‌رن
با وه‌ک سمایل سه‌رده‌شتی ده‌نگمان
ترس بخاته ناو دڵی دوژمنان و مه‌رگیشمان
سه‌ربه‌رزی به‌دیاری بێنێ. وه‌رن
با ڕێگای سمایل و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی
کوردستان به‌رنه‌ده‌ین و به‌شیعرو
سروود و گۆرانی ڕووحی شه‌هیدی تازه‌مان
شاد که‌ین. به
سوپاسه‌وه ئه‌حمه‌د
ئیبراهیمی ئوسترالیا
– ئه‌ده‌لاید 04/08/2008
|