|
تیمی
تۆپی پی کۆماری کوردستان ڵه وه ڵاتی
فینله ند هاته میدانه وه
به
درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی که کورد له
فینله‌ند نیشته‌جی بووه، لاوان و میر
مندالانی کورد به عیشق وهوگریه‌کی
زووره‌وه رویان کردوته میدانه وه‌رزیشیه‌کان
و له زوور له پاله‌وانه‌تیه‌کان
دا به‌شداریان کردوه وپله‌وپایه‌ی
باشیشیان وه‌ده‌ست هێناوه.
به‌ڵام له به‌ر ئاوروی‌نه‌دانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگاکه‌مان له ورزش و هه‌روه‌ها
نه‌بوونی که‌سانی هه‌ستیارو
غه‌م خۆر تاکو ئه‌م گه‌نجانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان
له ژیر ناوی گروپ و تیمی
کوردی دا راهینی وپاله‌وانه‌تیان پی ئه‌نجام
بدن هه‌روا بی ناو ونیشان
ماونه‌وه.

ئێستا یاری زانانی تۆپی
پی کوردستانی له شاری تورکۆ هه‌ستاون به
دروست کردنی تیمی تۆپی پی
کۆماری کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز
تۆفیق دادگوش، ئه‌و تیمه
ماوه‌ی 2 مانگه پیك هاتووه و ده‌ستیان
كردوه به راهینانی خۆیان، هه‌روه‌ها
كاری ئیداریه‌كانی ئه‌و تیمه كوردیه له
لایه‌ن رۆژنامه نوسیكی فینله‌ندی به
ناوی Arto به‌ریوه
ده‌چن.
تیمی کۆماری کوردستان له
یه‌که‌م پاله‌وانه‌تی خۆی
دا به‌رامبه‌ر به تیمیکی عه‌ره‌بی
به ناوی F-C halisen
که رۆژی چوارشه‌ممه
ریکه‌وتی 20ی 8ی 2008 كاتژمیر 8ی
ئیواره به‌ریوه چوو، له ئاكام دا به
گۆلیك به‌رامبه‌ر گۆلیك
كۆتایی پی هات.

ئیمه سه‌ركه‌وتنی هه‌ر
چی زیاتر بۆ ئه‌و یاری زانانه به ئاوات
ده‌خوازین و هێوادارین لاوان و
میر مندالانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌مو
بواره‌كان دا بتوانن پله و
پایه‌ی باش وه‌ده‌ست بین و ببنه مایه‌ی
سه‌رفه‌رازی و سه‌ربلیندی نه‌ته‌وی
كورد له جیهاندا.




















|