|
چله‌ی
ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌رده‌شتی
له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حدك
به‌ڕێوه چوو
عه‌بدوڵڵا
حه‌سه‌ن زاده: بۆ زانینی خۆشه‌ویستی
و كاریگه‌ری سمایل سه‌رده‌شتی له
نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دا
هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه كاتێك
تێكۆشه‌رانی حیزب ده‌چنه‌وه نێو خه‌ڵك،
به سروودی "هاتنه‌وه پێشمه‌رگانی
دێموكرات"ی سمایل سه‌رده‌شتی‌یه‌وه
پێشوازییان لێ ده‌كرێ.كوردستان و
كورد: كاتژمێری 4ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ
هه‌ینی 15ی خه‌رمانان له بنكه‌ی
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی
كوردستان چله‌ی ماته‌مینی، بۆ هونه‌رمه‌ندی
جوانه‌مه‌رگ سمایل سه‌رده‌شتی به‌ڕێوه
چوو. له رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی
سمایل سه‌رده‌شتی‌دا ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی
هونه‌رمه‌ندو سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامان
و لایه‌نگرانی حیزب و كوردانی
باشووری كوردستان به‌شدار بوون.
رێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به ده‌قیقه‌یه‌ك
بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی
پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری
كوردستان ده‌ستی پێكرد. دواتر 40 مۆم له‌لایه‌ن
هاوسه‌ر و كوری سمایل سه‌رده‌شتی‌یه‌وه
هه‌ڵكران. پاشان په‌یامی حیزبی
دێموكراتی كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌وه
له لایه‌ن مسته‌فا مه‌عرووفی ئه‌ندامی
كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌وه
پێشكه‌ش كرا.
له درێژه‌دا هونه‌رمه‌ند برایم ئه‌حمه‌د
به‌م بۆنه‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش
كرد. برایم ئه‌حمه‌د له به‌شێكی قسه‌كانی
دا وتی هه‌روه‌ك چۆن پێشمه‌رگه‌و
تێكۆشه‌رێكی كورد له هه‌ر به‌شێكی
كوردستان دا له باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات
و رۆژئاوا له سه‌نگه‌ری خه‌بات دژی
دوژمنان شه‌هید ده‌بێ، شه‌هیدی هه‌موو
گه‌ڵی كورده، هونه‌رمه‌ندانیش بێ
هیچ جیاوازییه‌ك موڵكی هه‌موو گه‌لی
كوردن، سمایل سه‌رده‌شتی هونه‌رمه‌ندی
هه‌موو گه‌لی كورد بوو، هه‌ر بۆیه
مه‌رگی ئه‌و هه‌موو كوردی ماته‌مبار
كرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانی
دا وتی: ئه‌گه‌ر ده‌بینین دوژمن چاوی
به هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌ڵنایه
به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد له ناو
خۆماندا ئێستاش هه‌ر خه‌ریكی خۆخۆرین
و ده‌بینین گۆری شه‌هیدانمان ژماره‌به‌ندی
ده‌كرێن به‌شێكیان به موڵكی خۆمان
ده‌زانین و به‌شێكیان به‌هی خۆمان
نازانین. دوابه دوای قسه‌كانی
برایم ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د ئیبراهیمی
برای هونه‌رمه‌ند په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی
به‌م بۆنه‌یه‌وه خوێنده‌وه كه
تێیدا سوپاسی هاوده‌ردی هه‌موو خه‌ڵكی
كوردستان و حیزبی دێموكراتی كوردستان
له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌كه‌یان كرابوو.
له درێژه‌دا به‌ختیار ئیبراهیمی
برای هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌رده‌شتی
تابلۆیه‌كی نه‌خشێنراو به وێنه‌ی
هونه‌رمه‌ندی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه
پێشكه‌ش به مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن
زاده كرد. مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له
وته‌یه‌كی كورت دا كه له كاتی وه‌رگرتنی
تابلۆكه‌دا پێشكه‌ش كرا وێرای به‌رز
نرخاندنی هونه‌ری سمایل سه‌رده‌شتی
وتی: بۆ زانینی خۆشه‌ویستی‌و
كاریگه‌ری هونه‌ری سمایل له نێو
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دا ته‌نیا
ئه‌وه‌نده به‌سه كه كاتێك تێكۆشه‌رانی
حیزب ده‌چنه‌وه نێو خه‌ڵك، به
سروودی "هاتنه‌وه پێشمه‌رگانی
دێموكرات"ه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێ.
به‌شێكی دیكه له به‌رنامه‌كانی
رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند
سمایل سه‌رده‌شتی بریتی بوو له:
ـ پێشكه‌ش كرانی په‌خشانێك له لایه‌ن
مامۆستا بێبه‌ش
ـ پێشكه‌ش كرانی مه‌قام و سروودێك له
لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی لاو فه‌رهاد
سالحی
ـ پێشكه‌ش كرانی په‌خشانه شێعرێك له
لایه‌ن قادر به‌شدار
ـ شێعرێك له لایه‌ن حه‌سه‌ن جاف
ـ گۆرانییه‌ك
له لایه‌ن سه‌باح حاجی
ـ گۆرانییه‌ك له‌لایه‌ن به‌رهه‌م شه‌مامی

|