ئاگاداری
ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانی یه سیاسی یه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری وئاگادار بوون له چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامی به بیانووی سیاسی بوون گیراون، داوا له سه‌رجه‌م هاورێیان ده‌کا هه‌ر زانیارێکیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه هه‌یه که له سیاه چاله‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دا ئیعدام ویا ئازاد
کراون،و یا هه‌ر حوکم نه‌دراون‌و
بڵاتکلیفن،و یا ئیستاش له نێو زێندانه‌کان دان‌و چاوه‌روانی کۆتایی حوکمه‌که‌یانن و به‌گشتی(هه‌ر حوکمێک درابن)، له رێگه‌ی ئه‌م ئادرس ئیمایله‌ی خواره‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری له زیندانی یه سیاسی یه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان بکه‌ن، تاکوو ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و خه‌باتگێرانه‌ی رێگه‌ی ئازادی کورد‌وکوردستان به رێکخراوه‌کانی مافی مروڤ و کۆمه‌ڵه‌کانی دیفاع له زیندانی یه‌سیاسیه‌کان‌وهه‌روه‌ها به بیر‌و رای گشتی جیهان بناسێنێ وله رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه
،کومه‌گ به ئازادبوونیان ویالانیکه‌م که‌م کردنه‌وه‌ی حوکمه‌که‌یان بکا، هه‌روه‌ه‌ها ئه‌نجوومه‌ن هه‌ۆل ده‌دا به پێی توانا هاوکاری زیندانی یه سیاسی یه‌کان وبنه‌ماله‌ی به‌رێزه‌کانیان بکا ویا هه‌رهه‌ولێکی دیکه که خزمه‌ت به قازانجی زیندانی یه سیاسیه‌کان یا بنه ماله‌کانیان بێ. جارێکی تر سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌س‌ولایه‌نانه ده‌که‌ین که به ده‌نگی ئه‌و رێکخراویه دێن و یارمه‌تی ده‌ده‌ن له پێناو جێ به‌جێ کردنی ئه‌رک وئامانجه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری له زیندانی یه‌سیاسی یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانی یه‌سیاسی یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
pcppek@gmail.com
|