بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر:
تا دوا هه‌ناسه به رێبازی حیزبی
دێموكرات وه‌فادارم
كوردستان‌و
كورد: ئه‌وڕۆ تێكۆشه‌ری ناسراوی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڕێز باباعه‌لی
مێهرپه‌روه‌ر له بنكه‌ی ده‌فته‌ری
سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
له‌لایه‌ن سه‌دان كه‌س له كادر‌و
پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی ئه‌و
حیزبه‌وه پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه
پێكهاتبوو، سه‌ره‌تا به‌ڕێز كه‌ماڵ كه‌ریمی
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب
له وته‌یه‌كی كورتدا به نوێنه‌رایه‌تیی
ئه‌ندامان‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی
حیزبی دێََموكراتی كوردستان به
بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان
به گه‌رمی به‌خێر هاتنه‌وه‌ی كرد.
پاشان باسی له كه‌سایه‌تیی
شۆڕشگێڕانه‌ی كاك باباعه‌لی كرد‌و
رۆڵ‌و ده‌وری ناوبراوی له پله ته‌شكیلاتی‌و
به‌رپرسایه‌تییه جۆراوجۆره‌كان كه
له حیزبی دێموكراتی كوردستان دا تا
15ی سه‌رماوه‌زی 1385 هه‌یبووه به‌رز
نرخاند.
دواتر به‌ڕێز باباعه‌لی مێهر په‌روه‌ر
وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش به
ئاماده‌بووان كرد. به‌رێز مێهرپه‌روه‌ر
سه‌ره‌تا به ناوی خۆی‌و ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له
بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كار‌و هاوسه‌نگه‌رانی
شه‌هیدانی تازه‌ی گه‌له‌كه‌مان،
شه‌هیدان شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی، هه‌مزه
سارتكه‌یی، قادر نه‌زمی‌و قادر
قادری كرد. پاشان سپاسی ئاماده‌بووان‌و
ده‌فته‌ری سیاسی‌و به‌رێز مامۆستا
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌ی به بۆنه‌ی
ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه كرد‌و
خۆشحاڵی خۆی به ئاماده‌بوون‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ ناو كۆڕی هاوڕێیان‌و ئازیزترین كه‌سانی
خۆی ده‌ربڕی.
كاك باباعه‌لی له درێژه‌ی وته‌كانیدا
وێڕای به‌داخ بوونی بۆ رووداوی دوو
له‌ت بوونی حیزبی دێموكرات هیوای
خواست كه ئه‌و وه‌زعه هه‌رچی
زووتر كۆتایی پێ بێ‌و هه‌موو له
ده‌وری یه‌كتر كۆببینه‌وه‌و وتی:
ئێستا زۆر به داخم كه به‌شێَك له
هاوڕێیانی لێره نابینم.
به‌ڕێز مێهرپه‌روه‌ر له به‌شی
كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به
رۆڵی خۆی له داهاتوودا وتی: هه‌روه‌ك
له ئیستعفانامه‌كه‌م دا نووسیومه له
هیچ هه‌نگاوێك بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌و
كۆتایی هێنان به دوو له‌ت بوونی
حیزبی دیموكرات درێغی ناكه‌م. چوونكه
حیزبی دێموكرات ئه‌و حیزبه‌یه كه
من تێیدا گه‌وره بووم‌و شانازی پێوه‌ده‌كه‌م.
هه‌ر بۆیه تا زیندووم‌و تا دوا هه‌ناسه‌م
به رێباز‌و ئامانجه‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و حیزبی
دێموكراتی كوردستان وه‌فادارم.
|