|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
- 22/6/2708
له کورده‌واری دا ده‌ڵێن " ته‌نانه‌ت مرۆڤ مریشکێکی لێ گوم بێ ، به دوی دا ده‌گه‌ڕێ " . به‌ڵام به داخه‌وه ، ئێمه پارچه‌ی پێنجه‌می کوردستان‌مان لێ گوم کراوه و له کووله‌که‌ی ته‌ڕیش دا باسی ناکه‌ین . ئه‌و خه‌ریته‌یه( نه‌خشه‌یه) ی ، که له‌م نووسراوه‌دا ده‌یبینی ، خودی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و رووسه‌کان کێشاویانه و به فه‌ڕمی ناسیویانه وبڵاویان کردوه‌ته‌وه . شتێکی ته‌شقه‌ڵه و ساخته‌گی نیه . به چاوی خۆتان ده‌یبینن ، که نووسراوه "کوردستانی سوور" . هه‌روه‌ک
ده‌زانن ، پاش تێک چوون و رووخانی یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌ت ، زۆرتر له 80 ناوچه‌ی ئه‌و
وڵاته بوونه هه‌ریمگه‌لێکی فێدێراڵ
، که فێدێڕاسیۆنی رووسیای ئێستا پێک ده‌هێنن
، ئه‌گه‌ر بڕواننه نه‌خشه‌ی ئێستای
رووسیا ، زۆر له‌و ناوچه فێدێڕڵانه ،
له "کوردستانی سوور" یا ته‌نانه‌ت
له ده‌شتی شاره‌زووریش جکۆله
ترن . هێندێکیش له خاکی یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌ت ،بوه وڵاتی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک
گورجستا، ئازربایجان ، قازاقستان و ئه‌مانه
. ئه‌گه‌ر
وه‌ک شته‌کانی دی، له‌م کاره‌ساته
دڵته‌زێنه‌ش خۆمان گێل بکه‌ین ،
له‌وانه‌یه چه‌ند ساڵی دیکه پارچه‌ی
چواره‌می کوردستانیش به کووره‌ی
دیمیشق بتاوێته‌وه و ئه‌مجار ، هه‌ر
بڵێن " سێ پارچه‌ی کوردستان" .
|