|
بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو كوردان و
ئێرانییانی دانیشتوی سویس
وه‌ك
هه‌موو ئاگادارین، كه له ڕۆژهه‌لاتی
كوردستان به تایبه‌تی و ئێران به
گشتی به ده‌یان هه‌زار كه‌س له سه‌ر
ساده‌ترین بیروڕای جیاواز به
دژی
ڕژێمی ئاخوندی له كونجی زیندانه ڕه‌ش
و
تاریكه‌كان ئاخنراون، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی
جه‌سته‌یی و ده‌رونیدا هه‌ندێكیان له
چاوه‌ڕێی دادگاییكردن و هه‌ندێكی تریان
له چاوه‌ڕوانی حوكمی له سێداره‌یاندا
ڕۆژگاری ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن. چه‌ند
هه‌ڵوێستێكی جوان و ئاشتیخوازانه‌یه،
كه ئێمه‌ی ئازاد له‌م دووره وڵاته‌وه
بڵێن ( نا بۆ حوكمی له سێداره‌دان، به‌ڵێ
بۆ داوا ڕه‌واكانی مانگرتوه‌كانی نێو
زیندانه‌كانی ئێران). ئێمه
به‌م بانگه‌وازه ئاگاداری هه‌موو
لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه، كه بۆ
پشتگیری له داواكاری مانگرتوانی
زیندانییانی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ وه‌ستانه‌وه
به‌رامبه‌ر ده‌سگیركردن و
زیندانیكردنی چالاكوانانی بواری مافی
مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نوسان له ئێران‌دا، ئه‌م
لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان
نوسراوه، خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه
بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران له
شاری بێرن- پایته‌ختی سویس ئه‌نجام ده‌ده‌ین... هاتنتان
ڕێز و وه‌فایه به‌رامبه‌ر به
زیندانه سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیشه.
شوێن و كاتی خۆپیشاندانه‌كه: Von
Bern ( Hauptbahnhof) bis
Helvetiaplatz Tram
N: 3
Richtung Saali
Tram
N: 5 Richtung Ostringen Bus
N: 19 Richtung Elfenau
ڕۆژ
: ١٩/٩/٢٠٠٨
كات:
سه‌عات ٢ی پاشیوه‌ڕۆ بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن
به: ڕه‌حیم
ڕه‌حمان زاده ٠٧٦٤٦٢٣٧١٥ عوسمان
تازیك ٠٧٦٥٦٤١٩٢٩ هیوا
٠٧٦٣٦٩١٩٧١
حزبی دیموكراتی
كوردستان/ كومیته‌ی سویس ناوه‌ندی چاك /
كۆمیته‌ی سویس كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان/ كۆمیته‌ی سویس كانونی
دیموکراتیکی په‌نابه‌ران له سویس ٩/٩/٢٠٠٨
|