|
بانگه‌واز
له
سه‌ر پشتیوانیی مانگرتنی به‌ندییه
سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی
كوردستان به‌رده‌وام بن
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
هێزو رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه خه‌باتگێڕه‌كان!
رێكخراو‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كانی
سه‌رانسه‌ری جیهان!
مانگرتنی
به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نییه
كورده‌كان له به‌ندیخانه‌كانی سه‌رانسه‌ری
ئێران دا، هه‌روا به‌رده‌وامه‌و، پێی
ناوه‌ته هه‌شته‌مین رۆژ. ژماره‌ی
ئه‌و به‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م
مانگرتنه ده‌كه‌ون تادێ زیاد ده‌كا.
ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه فشاری
به‌ندییه‌وانه‌كان و دام و ده‌زگای
سه‌ركه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندییه‌كان به
مه‌به‌ستی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌یان
و تێكدانی یه‌كگرتوویی ئه‌وان، له
زیاد بوون دایه. به‌ڵام به خۆشی‌یه‌وه
له‌گه‌ڵ ناكامی به‌ره‌وڕوو بووه.
جێگای خۆشحاڵییه كه حه‌ره‌كه‌تی
ئازایانه‌و دادخوازانه‌ی به‌ندییه
سیاسی و مه‌ده‌نییه كورده‌كان له‌گه‌ڵ
پشتیوانیی سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه
سیاسی و خه‌باتگێڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان و چین و توێژه ئاگا‌و
ئازادیخوازه‌كانی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو
بووه. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته هه‌روه‌ها
له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رێكخراوی چه‌پ و
دیموكراتی ئێرانی و چه‌ندین
پارڵمانتێرو كه‌سایه‌تیی مرۆڤدۆست له
وڵاتانی رۆژئاوا، پشتیوانیی لێ
كراوه.
حیزبی دیموكراتی كوردستان، هه‌ر له
رۆژه‌كانی یه‌كه‌می ئه‌م مانگرتنه‌دا،
وێڕای پشتیوانی له مانگرتنی سه‌رانسه‌ریی
به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نییه
كورده‌كان رایگه‌یاند: "حه‌ره‌كه‌تی
ئازایانه‌ی ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و كاته
ده‌توانێ پاشه‌كشه به رێژیمی
ئازادیكوژی كۆماری ئیسلامی بكا‌و به
ویسته ره‌واو ئیسنانی‌یه‌كانی خۆی
بگا كه له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له‌گه‌ڵ پشتیوانیی خه‌ڵك و هاوپێوه‌ندیی
بیروڕای گشتی و پشتگیریی رێكخراو‌و
ناوه‌نده‌كانی لایه‌نگری مافی
مرۆڤ به‌ره‌وروو بێ."
پشتیوانی روو له زیادبوونی خه‌ڵك و
رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان هه‌ر له‌م
ماوه‌یه‌دا، ده‌سكه‌وتی خۆی هه‌بووه‌و
توانیویه‌تی ئه‌و بێده‌نگی و
سانسۆره‌ی رێژیم به مه‌به‌ستی له
گه‌روودا خنكاندنی هاواری حه‌قخوازانه‌ی
به‌ندیه سیاسی‌یه‌كان پێكی هێناوه،
بێ ئاكام كاته‌وه. به‌و حاڵه‌ش
هێشتا نازانین له نێو ژووره‌كانی
زیندان و له ژێر فشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی
جه‌لاده‌كان دا، رۆڵه‌كانمان به سگی
برسی و ئیراده‌ی پۆڵایینه‌وه چی
ده‌چێژن. چونكه رێگا به بنه‌ماڵه‌كان،
میدیاكان و نوێنه‌رانی رێكخراوه
مرۆڤدۆسته‌كان نادرێ سه‌ردانی
مانگرتووان بكه‌ن و بارودۆخی ئه‌وان و
قسه‌و په‌یامی ئه‌وان به بیروڕای
گشتی رابگه‌یه‌نن.
هه‌ر بۆیه به پێویستی ده‌زانین
رابگه‌یه‌نین:
1 ـ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی بنه‌ماڵه‌ی
به‌ندییه مانگرتووه‌كان له به‌ر ده‌م
بێدادگاكانی رێژیم دا كه تا ئێستا له
شاره‌كانی مه‌هابادو سنه به‌ڕێوه
چوون و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
پشتیوانیان لێ كراوه، پێویسته
درێژه‌یان هه‌بێ. داوا ده‌كه‌ین ئه‌م
جۆره حه‌ره‌كه‌تانه له هه‌موو
شاره‌كانی كوردستان دووپات ببنه‌وه‌و
خه‌ڵكه‌كه‌مان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
پشتیان بگرن.
2 ـ هه‌روا كه بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازیی كوردستان و چالاكانی
سیاسی و مه‌دنیی كوردستان، داواكارو
ئاڵاهه‌ڵگری ئازادی و دێموكراسی و
ماف مرۆڤ بۆ سه‌رانسه‌ری ئێرانن،
پشتیوانی له مانگرتنی چالاكانی
سیاسی و مه‌ده‌نیی كوردستانیش ده‌بێ
ئه‌ركی هه‌موو ئێرانی‌یه‌كی
ئازادیخواز بێ. چالاكه سیاسی و مه‌ده‌نییه
مانگرتووه‌كان، له داواكانیان دا،
داكۆكی له مافه‌كانی سه‌رجه‌م به‌ندییه
سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.
به‌م پێیه ئه‌ركی هه‌موو ئێرانی‌یه‌كی
شه‌ریف و خه‌باتگێڕ له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته پشتیوانی ئه‌م مانگرتنه بێ
و ده‌نگی خۆی تێكه‌ڵ به ده‌نگی
خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكا.
3 ـ حیزبی دیموكراتی كوردستان به
ئه‌ركی هه‌موو كومیته‌كان، نوێنه‌رایه‌تی‌یه‌كان
و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌زانێ
كار بۆ راكێشانی سه‌رنجی ناوه‌ندو
رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و بیروڕای
گشتی بۆ لای مانگرتنی به‌ندییه
سیاسی و مه‌ده‌نییه كورده‌كان له
ئێران دا بكه‌ن. هه‌ر له‌و كاته‌دا
ئاماده‌یی خۆی بۆ كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
حیزب و رێكخراوه كوردستانی و ئێرانی‌یه‌كان
له‌و پێوه‌ندییه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ
و له سه‌ر پێویستی‌یه‌كه‌ی پێ
داده‌گرێ.
مانگرتنی سه‌رانسه‌ریی به‌ندییه
سیاسی و مه‌ده‌نییه كورده‌كان له
بیره‌وه‌ریی بیسته‌مین ساڵی
كوشتاری به كۆمه‌ڵی به‌ندییه
سیاسی‌یه‌كانی ئێران دا، ئه‌و په‌یامه‌مان
ده‌داتێ كه نابێ له چاره‌نووسی
رۆڵه‌كانمان له به‌ندیخانه‌ی
دیكتاتۆری و كۆنه‌په‌رستی دا غافڵ
بین و ساتێك به‌ته‌نیایان بێڵینه‌وه.
كۆماری ئیسلامی ده‌بێ بزانێ ئه‌و
كه‌سانه‌ی ئه‌و رێژیمه
دیكتاتۆره نیازی كوشتن و له‌نێو
بردنیانی هه‌یه، رۆڵه‌ی خه‌باتگێڕو
خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌و وڵاتی
خۆیانن و تاوان دژی ئه‌وان، یاری
كردن به ئاگره.
به هیوای سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی
سه‌رانسه‌ریی به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نییه
كورده‌كان و، به ئاواتی رووخانی
رێژیمی ئازادیكوژ‌و دیكتاتۆری كۆماری
ئیسلامی
حیزبی دیموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی11 خه‌رمانانی 1387
1ی سێپتامبری 2008
|