|
پۆلێكی
دیكه له لاوانی نیشتمان به‌رگی
پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان پۆشی كوردستان و كورد: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 28ی خه‌رمانان، كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی، جه‌ژنی كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی 184ی سه‌ره‌تایی فێرگه‌ی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموكراتی كوردستان كه به ده‌وره‌ی شه‌هیدانی 23ی گه‌لاوێژ ناودێر كرابوو به به‌شداریی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی، كادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌كانی حیزب و به‌شدارانی ده‌وره له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب"و رێژه‌ی نیزامی له لایه‌ن به‌شدارانی ده‌وره ده‌ستی پێ كرد. له بڕگه‌ی دووهه‌می رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خالید وه‌نه‌وشه جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستان قسه‌ی بۆ به‌شداربووان كرد. وه‌نه‌وشه له ئاخافتنی خۆی دا بۆ ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی پێشمه‌رگه به‌مجۆره دوا: ده‌توانین بڵێین پێشمه‌رگه ئه‌و شۆرشگێڕه چه‌ك به‌ده‌ست و به‌بیرو باوه‌ڕو تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕه كورده‌یه، كه خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازانه‌یه، كه وه‌فادار به ئامانج و رێبازی وڵاتپارێزی و شووناسی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تیی. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا سه‌باره‌ت به له‌به‌رچاو گرتنی پره‌نسیپه مرۆڤایه‌تیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له لایه‌ن پێشمه‌رگه كوردستانه‌وه وتی، پێشمه‌رگه له پله‌ی هه‌ره‌به‌رزی شۆڕشی سه‌ختی چه‌كداری و كرده‌وه نامرۆڤانه‌و بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی دوژمنانی‌دا، قه‌ت ئووسوله ئینسانی و پره‌نسیپه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وت و ئاكاری له‌گه‌ڵ دیله‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕو له‌گه‌ڵ دوژمن دا له به‌رچاو ون نه‌كردوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تیی به سه‌ر چووه گوتی: هێندێك كه‌س كه خۆیان به كورد ده‌زانن و به رواڵه‌ت خۆیان كردۆته ده‌مڕاست و رووناكبیری كۆمه‌ڵگا، ده‌یانه‌وێ وانیشان بده‌ن كه تاریخ مه‌سره‌فی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام ده‌بێ بڵێین كه ئه‌و زڕه كوردانه سه‌ریان وه‌به‌ردی"ئه‌لحه‌د" ده‌كه‌وێ و په‌شیمان ده‌بنه‌وه. به‌ڕێز خالید وه‌نه‌وشه له كۆتایی قسه‌كانی دا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی پێشمه‌رگانه وتی: نابێ پێمان وابێ كه قۆناغی خه‌باتی چه‌كداری به سه‌ر چووه، به‌ڵكوو تا ئه‌و كاته‌ی زوڵم و زۆری و داگیركاری كوردستانی ته‌نیبێ خه‌باتی پێشمه‌رگانه هه‌ر ده‌مێنێ. بڕگه‌كانی دیكه‌ی رێوڕه‌سمی كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه بریتی بوون له: ـ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ئامووزشیی فێرگه له لایه‌ن ره‌حمان خوسره‌وی ـ دانی خه‌ڵات به چه‌ند به‌شداربوویه‌كی ده‌وره كه توانیبوویان به هه‌وڵ و تێكۆشانی زیاتر پله‌كانی یه‌ك تا سێ بۆ خۆیان ته‌رخان بكه‌ن. ـ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی به‌شدارانی ده‌وره له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شدارانی ده‌وره‌وه ـ چه‌ند گۆرانییه‌ك له لایه‌ن به‌شدارانی ده‌وره‌وه كه به هاوكاریی كۆڕی هونه‌ری حیزب پێشكه‌ش كردان ـ شایانی باسه كه ئه‌و رێوڕه‌سمه‌كه نزیك به دوو كاتژمێری خایاند له نێو شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێی به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌كه‌و ده‌وره‌دا كۆتایی پێ هات.
|