هه‌واڵی كوژرانی
جاشی ناسراو محه‌مه‌د شاهین بووه
هۆی خوشحالیی خه‌ڵكی شنۆ
به پێی هه‌واڵێك كه
له ناوچه‌ی شنۆوه پێمان گه‌یشتوه،
شه‌وی 30/31ی خرمانان، چه‌ند تێكۆشه‌ری
رێگای ئازادی، له كاتی رابردن به
ئاوایی سینگان دا،
ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌سڕێژی جاشی
ناسراو، محه‌مه‌د شاهین. رۆڵه تێكۆشه‌رانی
گه‌لی كورد، گورج لێی وه‌ده‌ست دێن
و ئه‌و شوێنه ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سڕێژ
كه ئه‌و جاشه له‌وێوه ته‌قه‌یان
لێ‌ده‌كا. له ئاكام دا، محه‌مه‌د
شاهین به توندی بریندار ده‌بێ.
تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌شمان به
سڵامه‌تی له‌و شوێنه دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
محه‌مه‌د شاهین كه له مێژ ساڵ بوو
چه‌كی جاشه‌تی پێ‌بوو، له ئاكامی
خۆشخزمه‌تی به رێژیمی دژبه كورد
له كۆماری ئیسلامی كرابوو به
فرمانده‌ی پێگه‌كانی به‌سیج، له
ئاوایی‌یه‌كانی سینگان، هێ‌یه و
میراوێ. محه‌مه‌د شاهینی خائین و
خۆفرۆش، له‌به‌ر توندی برینه‌كانی،
به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ
راگۆیزرا. دوایین هه‌واڵه‌كان ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نن كه محه‌مه‌د شاهینی
به هۆی كاری بوونی برینه‌كانی،
گیانی له ده‌ست داوه. ئه‌م هه‌واڵه
بووه به هۆی شادی و خۆشحالیی خه‌ڵكی
ناوچه‌ی شنۆ.
|