دێموکراته‌کانی
فینلاند: پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه،
23ی سێپتا‌مبر، له شارۆچکه‌ی کاوهایۆکی
له رۆژاوای فینلاند، خوێندکارێک له
کاتێکدا که جلی ره‌شی له به‌ردا بوو و
به کڵاوی ئیسکی روخساری خۆی
داپۆشیبوو، به چه‌که‌وه خۆی به
قوتابخانه دا کرد و ده‌سرێژی له
قوتابیه‌کانی ئه‌و قوتابخانه‌یه
کرد و له ئه‌نجام دا ژماره‌یه‌ک
قوتابی گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی زانیاریه‌کان رووداوه‌که له
قوتابخانه‌یه‌کی شارۆچکه‌ی
کاوهایۆکی له‌نێوان شاره‌کانی
تامپێرێ و ڤاسا له کاتێکدا رووی داوه
که پتر له 200 قوتابی له قوتابخانه‌که‌دا
بوون. که‌سی هێرشبه‌ر ناوی ماتتی
یوهانی ساری بووه و به پێی زانیاریه‌کانی
مامۆستایه‌کی پێشووی، ته‌مه‌نی 22 ساڵ
و قوتابی دواناوه‌ندیی پیشه‌یی بووه.
ناوبراو دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی
رووداوه‌که ده‌ستی دایه خۆکوژی و
فیشه‌کێکی به سه‌ری خۆیه‌وه نا به‌ڵام
هه‌ر زیندوو بوو تا دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
شاری تامپێرێ گواسترایه‌وه به‌ڵام
دوای چه‌ند کاتژمێر گیانی له ده‌ست
دا.
به پێی زانیارییه‌کانی تۆڕی
ئینترنێتیی رۆژنامه‌ی ئێواره ILTASANOMAT
یه‌کێک له کوژراوه‌کان مامۆستایه‌کی
ئه‌و قوتابخانه‌یه بووه که ته‌قه‌که‌ی
تێدا کراوه و ئه‌وانی تر هه‌موو
قوتابی قوتابخانه‌که بوون. به وته‌ی
پۆلیس ژماره‌یه‌کیش له‌و رووداوه دا
بریندار بوون.
به وته‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵی فینلاند
stt ئه‌و چه‌که‌ی که ته‌قه‌که‌ی
پێکراوه، نیوه ئوتوماتیک و له جۆری
واڵتێر پ.22ی ئاڵمانی بووه که ده‌درێ
به‌و که‌سانه‌ی که تازه ئیزنی هه‌ڵگرتنی
چه‌کیان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه
پێدراوه.
به وته‌ی وه‌زیری ناوخۆ، "ئاننێ
هۆلم‌لوند" ئه‌و که‌سه‌ی که ته‌قه‌که‌ی
کردووه، به شێوه‌یه‌کی ماوه‌دار
ئیزنی هه‌ڵگرتنی ئه‌و چه‌که‌ی
پێدراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند
که رۆژێک به‌ر له روودانی ئه‌و
رووداوه، ماتتی ساری له لایه‌ن
پۆلیسه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی لێکراوه
و هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه بووه که
ناوبراو له ڤیدیویه‌ک دا که له
بنکه‌ی ئینترنێتیی یوتوب بڵاوی کردۆته‌وه،
به چه‌که‌که‌ی ته‌قه له ده‌وروبه‌ری
خۆی ده‌کا. وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وه‌شی
ئاشکرا کرد که ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی
پۆلیس نه‌بۆته هۆی لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی
مۆڵه‌تی چه‌که‌که.