|
لێدوانی
چاپه‌مه‌نی ژماره 8 هه‌وڵ
دان بۆ شێواندنی ئارامی خۆپیشاندانی سنه کۆمیته‌ی
به‌رگری له مانگرتنی چالاکانی سیاسی و
مه‌ده‌نی کورد: پاش
ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی سیاسی و
مه‌ده‌نی بانگه‌وازێکیان ئاراسته‌ی
خه‌ڵکی کوردستان کرد، ئه‌مرۆ 18 مانگی خه‌رمانانی
1387 ، نزیک به 200 که‌س له بنه‌ماڵه‌ی
گیراوانی مانگرتوو له به‌رامبه‌ر
دادگای شۆڕشی شاری سنه کۆبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی گیراوانیان له
ده‌س دا بوو و به شێوێکی هێمنانه
خۆپیشاندانیان ده‌کرد. ئه‌م
خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێک
بوو به سه‌پاندنی سزای قورس به سه‌ر
گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد و هه‌روه‌ها
پشتیوانی له مانگرتوانی ناو گرتوخانه‌کان. به‌ڵام
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان و ئیتاعاتییهکان
وه‌ک ژنانی ئه‌ندامی سپای پاسداران،
ناسراو به "خواهران زینب" که پێش
ده‌سپێکردنی مه‌راسێمه‌که له شوێنه‌که
ئاماده بوون، له یه‌که‌م ده‌قه‌کانی
ده‌سپێکردنی ئه‌م خۆپیشاندانه
هێرشیان برده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی
گیراوان و به دژنێودان و سوکایه‌تی
پێکردن خۆپیشانده‌رانیان بۆ سه‌ر شه‌قام
ڕاکێشا و چه‌ند که‌س له دایکانی
گیراوانیان دایه به‌ر لێدان و به
زۆری بریندایان کردن. به
پێی وته‌ی که‌سانی نزیک ئه‌م
خۆپیشاندانه، ژماره‌ی هێزه ئه‌منیه‌تی
و به‌سیجیه‌کان له مه‌یدانی به‌سیجی
شاری سنه که ئه‌که‌وێته به‌ر ده‌م
دادگای شۆڕشی ئه‌م شاره، زۆرتر له
خۆپئشاندهران بووه و کاتێ که خه‌ڵک
بۆ راگه‌یاندنی پشتیوانی خۆیان دێنه
ناو شه‌قام، سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئه‌م
هێزانه ده‌ور ده‌درێن و پاشان هه‌ڕه‌شه‌ی
گرتنیان لێ ده‌کرێ و لانی که‌م 10
کامێرای فیلمبه‌رداری له خۆپیشانده‌ران
فیلمی گرتووه. به‌و پێیه‌ش تا ئه‌چوو
ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زۆرتر ئه‌بوو. به
پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دایکی فه‌رهاد
وه‌کێڵی چالاکی مه‌ده‌نی که سزای
ئیعدامی به سه‌ر دا سه‌پاوه، له
لایه‌ن هێزه ئهمنیهتهکان دراوه‌ته
به‌ر لێدان و بریندار بووه و به هۆی
قووڵی برینه‌کانیه‌وه گوازراوه‌ته‌وه
بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه. له
ژماره‌ی گیراوان و چاره‌نووسیان هیچ
زانیاریه‌ک له ده‌س دا نیه. بنه‌ماڵه‌ی
گیراوانی سیاسی ناوه‌ندی
چاک تۆڕی
مافی مرۆڤی کورد کۆڕی
کورده‌کانی دانیشتووی فه‌ڕانسه ناوه‌ندی
کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئازه‌ر
مێهر رێکخراوه‌ی
خوێندکارانی ئازادی کوردستان(خاک) چالاکانی
بێ لایه‌نی ژنان و خوێندکارانی کورد که‌مپه‌ینی
سه‌رتاسه‌ری خوێندکارانی گیراو که‌مپه‌ینی
ئازادی روناک سه‌فازاده، هانا عه‌بدی
و زه‌ینه‌ب بایزیدی کۆمه‌ڵه‌ی
به‌رگری له مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی له
ئێران کاوه‌ندی
به‌رگری له گیراوانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ناوه‌ندی
مافی مرۆڤی کورد له ئۆروپا دووشه‌ممه 11ی خه‌رمانانی 1387 به‌رامبه‌ر
به 1ی سپتامبری 2008 |