|
هونه‌ری
- ناسری ره‌زازی: ره‌نگه جارێكی دیكه
روو له هه‌نده‌ران بكه‌مه‌وه
عه‌بدولغه‌فار
عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- ناسری ره‌زازی له
لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه
ئه‌گه‌ر بارودۆخی ناسری ره‌زازی هونه‌رمه‌ندی
گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رباره‌ی
جارێكی دیكه‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ هه‌نده‌ران
و كوردستان به‌جێ بێڵێت، له لێدوانێكی
دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "به‌داخه‌وه
ئه‌و باره‌ودۆخه‌ی ئێستا كوردستان پێی
دا تێپه‌رِ ده‌بێت، هه‌موو تاكێكی كورد
پێی بێتاقه‌ت بووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و
بارودۆخه‌ی كورد له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی ئه‌وێ تووشی هاتووه، كه
هه‌رگێز چاوه‌رِێی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد
به‌و جۆره چاكه‌ی كورد بده‌نه‌وه،
هیوادارم سه‌ركردایه‌تی كورد به
هۆشیاریه‌كی زۆرتر برِوانێته ئه‌و
دۆخه‌ی ئێستا كه دوژمنانمان پلانی بۆ
داده‌رِێژن". ره‌زازی هه‌روه‌ها
گوتیشی "ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و
جۆره به‌رِێوه بچێت، به‌داخه‌وه
ره‌نگه ناچاربم جارێكی دیكه رێگه‌ی
هه‌نده‌ران و غه‌ریبی بگرمه به‌ر و
بچمه‌وه بۆ وڵاتی سوید كه چه‌ندین
ساڵ له‌تابوتی غه‌ریبی ئه‌و وڵاته
ژیانم برده‌سه‌ر، چونكه به‌رگه‌ی
ناگرم و هه‌رگیز نامه‌وێ رۆژگاری خه‌ڵكی
وڵاته‌كه‌م به‌و جۆره برِوات،
هیوادرام ئه‌و رۆژگاره نه‌یته پێش و
دوچاری ئه‌و كاره نه‌بمه‌وه". هونه‌رمه‌ند هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌و له‌به‌ر
ئه‌وه نارِوات تاوه‌كو له‌بارودۆخه‌كان
رابكات و گوتی "ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند
ره‌نگه هه‌ستمان تۆزێك ناسكتر بێت و
هه‌ندێك جار له‌به‌ر ئه‌و هه‌سته
زیاتر خۆمان بۆ راناگیرێت قسه بكه‌ین،
هه‌روه‌ها رۆیشتنی منیش جارێكی دیكه
بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، بۆ ئه‌وه
نابێت رابكه‌م له بارودۆخه‌كان، به‌ڵكو
دڵ ره‌نجاندنێكه و زۆرجار مرۆڤ ئه‌گه‌ر
ره‌نجا ده‌یوێت دوور كه‌وێته‌وه و له
دووره‌وه خه‌می بۆ بخوات، ئه‌گه‌ر نا
من بستێكی خاكی كوردستان‌م به‌هه‌موو ئه‌وروپا
و وڵاتانی جیهان ناگۆرِمه‌وه، هه‌رده‌م
له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری میلله‌تی وڵاته‌كه‌ی
خۆم ده‌ژیم و تادوا هه‌ناسه‌شم له‌پێناوی
دا ئاماده‌م گیانی خۆمی پێشكه‌ش بكه‌م". له‌كۆتایی دا هونه‌رمه‌ند
ناسری ره‌زازی ده‌رباره‌ی گه‌شته‌كه‌ی
ئه‌و جاره‌ی بۆ وڵاتی سوید گوتی "گه‌شته‌كه‌ی
ئه‌و جاره‌م بۆ وڵاتی سوید بۆجێ به‌جێكردن
و ته‌واوكردنی كاری ئه‌لبومه تازه‌كه‌م
و هه‌ندێك كاری تایبه‌ت ماوه‌ی چه‌ند
رۆژێكه ئه‌و گه‌شته‌م ئه‌نجام داوه،
هیوادارم له ئایندیه‌كی نزیكدا كاره‌كانم
ته‌واو بێت و بگه‌رِێمه‌وه بۆ
كوردستان". سه‌رچاوه‌ی
سایتی په‌یامنێر
|