|
با
هه‌موومان یه‌ک ده‌نگ پشتیوانی خۆمان
له داخوازه ڕه‌واکانی گیراوه کورده‌کانی
نێو له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا گوشاروزه‌خت وزۆر بۆ سه‌رچالاکوانانی مه‌ده‌نی ،کۆمه‌لایه‌تی وسیاسی ورۆشنبیری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به ڕاده‌یه‌کی یه‌کجار زۆرزیادی کردووه وهه‌رکه‌س بچوکترین ناره‌زایه‌تی وگله‌یی وگازه‌نده له مه‌ڕ ژیان وبه‌رێوه‌چوونی خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رببرێ له گه‌ڵ دژایه‌تی توندنی کاربه‌ده‌ستانی نیزامی وسیاسی وقه‌زایی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه وتاکوو ئێستا ژوماره‌یه‌کی زۆر له رۆله‌کانی کورد به تاوانی جۆراوجۆر وهه‌ڵبه‌ستراو که‌وتونه‌ته به‌ندیخانه وهه‌شت که‌سیان له دادگایه‌کی ناعادلانه وچه‌ند چرکه‌یی وبه بێ بوونی پارێزه‌ردا حوکمی ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه که ناوه‌کانیان بریتین له :
1.
فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر، ماموستای قوتابخانه 2.
عه‌دنان
حه‌سه‌ن پوور، رۆژنامه‌وان 3.
هیوا
بوتیمار، چالاکی مه‌ده‌نی 4.
ئه‌نوه‌ر
حوسێن په‌ناهی، ماموستای قوتابخانه 5.
فه‌رهاد
وه‌کیلی، چالاکی مه‌ده‌نی 6.
حه‌بیبوڵلا
له‌تیفی، چالاکی مه‌ده‌نی 7.
عه‌لی
حه‌یده‌ریان، چالاکی مه‌ده‌نی 8.
ئه‌رسه‌لان
ئه‌ولیایی، چالاکی مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها
جێگای ئاماژه پێ کردنه که به‌رێزان
هانا عه‌بدی چالاکی بواری مافه‌کانی
ژنان به پێنج ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه
بۆ شوێنێکی دوور ومه‌حه‌مه‌د سه‌دیق
که‌بودوه‌ند سه‌رۆکی رێکخراوی مافی
مرۆڤی کوردستان به یازده ساڵ زیندان
وزێنه‌ب بایزیدی چالاکی بواری مافه‌کانی
ژنان به چوار ساڵ زیندان ودوورخرانه‌وه
حوکم دراون. له
رێکه‌وتی 25.8.2008 کۆمه‌لێک له گیراوه
سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کانی کوردی نێو
زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ
دژایه‌تی کردنی بڕیاره ناڕه‌واکانی
ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی وبۆ گه‌یاندنی
ده‌نگی مه‌زلومانه‌ی خۆیان به دونیای
ده‌ره‌وه به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک
مانگرتنی خۆیان له خواردن ڕاگه‌یاند.
له دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه
،ڕێژه‌ی مانگرـ توان رۆژله گه‌ڵ رۆژ
زیادی کردووه وله ماوه‌ی نزیک به
دووحه‌وتوودا گه‌یشتۆته سه‌ره‌وه‌ی
سه‌د که‌س.
داخوازیه‌کانی مانگرتوان له
خواردن به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: 1.
دان
پێدانانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا به
شوناسی سیاسی ومه‌ده‌نی به‌ندییه‌کان
وگرتنه به‌ری ڕه‌فتارێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه. 2.
پێدا
چونه‌وه به سه‌ر ئێعدامی به کۆمه‌ڵی
به‌ندییه‌کان وه‌راگرتنی ده‌سبه‌جێی
جێ به جێ کردنی حوکمی ته‌واوی به‌ندییه
سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کان. 3.
ده‌ست
هه‌ڵگرتن له ئه‌شکه‌نجه، ئازار‌و ره‌فتاری
نامرۆڤه‌یانه له گه‌ڵ سه‌رجه‌می به‌ندییه‌کان
دا. 4.
کۆتایی
به هه‌ڵاواردنی نێوان به‌ندییه
سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کان وهه‌روه‌ها
دوور خستنه‌وه‌یان بهێنرێ وڕه‌وشی نێو
به‌ندیخانه‌کان باش بکرێ. 5.
به‌ندیخانه‌کانی
ئێران به بێ هیچ به‌ربه‌ستێک بکه‌ونه
ژێرچاوه‌دێری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ
له نێوخۆ وله ئاستی جیهانی دا. 6.
ده‌زگای
قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له پێناو
دابین بوونی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ وڕه‌چاوکردنی
بنه‌مای ئینسافدا، بکه‌وێته به‌رده‌م
چاکسازی. ئێمه
پشتیوانی وهاوده‌ردی خۆمان له وگیراوه
کوردانه ده‌رده‌بڕین وده‌نگی خۆمان
ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هه‌موو
زیندانیه سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کانی
کوردی نێو زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی
ئێران وبۆلاچونی حوکمی ئێعدام وزیندان
له سه‌ریان وئازاد بوونیان به بێ هیچ
قه‌یدوشه‌رتێک هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان
ده‌ده‌ین وبۆئه‌ومه‌به‌سته ش بانگه‌وازی
هه‌مووکورده‌کان، رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی
کوردی، نوسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان،چالاکانی
بواری مافی ژنان له فینلاند ده‌که‌ین
که بۆ ڕزگاری ئه‌و رۆله کوردانه‌ی که
به ناحه‌ق وته‌نیا به تاوانی کورد
بوون که‌وتونه‌ته به‌ر حوکمی زاڵمانه‌ی
زیندان و ئێعدام به پیل بانگه‌وازی
ئێمه‌وه بێن وله خۆپێشاندانێکی
هێمنانه دا که له رۆژی هه‌ینی 12.9.2008
له کاتژمێر 12.00 ی نیوه‌رۆ له به‌رده‌م
پارلمانی فینلاند له شاری هێلسینکی به‌رێوه
ده‌چێ به‌شداری بکه‌ن.ئاماده بوونمان
وپشتیوانیمان له داخوازه ئینسانیه‌کانی
هه‌موو گیراوه کورده‌کانی نێو
سیاچاڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌رکێکی
ئینسانی وئه‌خلاقی ونیشتمانیه.
کۆمیته‌ی
هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان ـ
فینلاند 5.9.2008 |