ده‌قی په‌یامی
حیزبی دێموكراتی كوردستان له رێوڕه‌سمی
یادی هونه‌رمه‌ند سمایل سه‌رده‌شتی‌دا
میوانانی
به‌ڕێز!
دۆستان‌و هاورێیانی خۆشه‌ویست!
لێره كۆبووینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی رێز له یاد و بیره‌وه‌ریی
هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ سمایل سه‌رده‌شتی
بگرین
كه هونه‌ره‌كه‌ی له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌و
بزووتنه‌وه مافخوازه‌كه‌ی دابوو.
له‌لایه‌ن حیزبی دێموكراتی
كوردستانه‌وه پڕ به دڵ به‌خێرهاتنتان
ده‌كه‌م كه له‌رێی دوور و نزیكه‌وه
بۆ به‌شداری له‌م رێوڕه‌سمه‌دا
ئاماده بوون. به‌شداریی ئێوه
نیشانه‌ی ئه‌مه‌گی ئێوه‌یه له
به‌رامبه‌ر ئه‌وین و خۆشه‌ویستی‌یه‌كی
بێ‌سنووردا كه سمایل سه‌رده‌شتی به
ئێوه و نیشتمانه‌كه‌ی هه‌یبووه.
35 رۆژه له مه‌رگی به ناوه‌ختی
سمایل سه‌رده‌شتی تێ‌ده‌په‌رێ،
ئێستاش كه‌شوهه‌وای ئه‌م رووداوه
تاڵه له كوردستان و به تایبه‌تی
له‌و ناوچانه‌دا كه سمایل سه‌رده‌شتی
هه‌ڵسووڕانی هونه‌ریی تێدا بووه،
به ته‌واوی نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه. شه‌پۆلی
هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خه‌ڵكی
كوردستان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی
كوردستان و بنه‌ماڵه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی
هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. ده‌نگدانه‌وه‌ی
رووداوی له ده‌ستچوونی سمایل سه‌رده‌شتی
له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان دا كه‌م
وێنه بوو. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ زۆر تایبه‌تمه‌ندی كه له سمایل
سه‌رده‌شتی دا هه‌بوون: ئه‌و هونه‌ری
ته‌نیا بۆ هونه‌ر نه‌ده‌ویست. ئه‌و
هونه‌ری بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستێك
ده‌ویست كه مه‌به‌ستی هه‌موو
كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ره كه
بریتییه له ئازادی و وه‌ده‌ستهێنانی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی. نێوه‌ڕۆكی
مه قام‌و به‌سته‌و گۆرانییه‌كانی
روویان له دوژمنانی كورد بوو له‌و
پێناوه‌ش دا له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامی¬یه‌وه تووشی ئازار‌و ئه‌زیه‌ت
بوو و له گۆرانی كوتن مه‌نع كرا‌و سه‌ره‌نجام
ناچار بوو روو بكاته باشووری
كوردستان.
توانای هونه‌ری سمایل سه‌رده‌شتی
به راده‌یه‌ك بوو كه له هه‌ڵبه‌ست‌و
گۆرانی¬یه‌كانی دا بۆ وشه‌و ره‌سته
دانه‌ده‌ما‌و به زمانێكی ساده‌و
ساكار ده‌ری ده‌بڕین به چه‌شنێك كه
زۆر به ئاسانی له نێو گوێگران‌و
ئۆگرانی هونه‌ره‌كه‌ی دا بڵاو ده‌بوونه‌وه.
جگه له مانه‌ش ئه‌ندامه‌تی كاك
سمایل له حیزبی دێموكراتی كوردستان
دا سه‌رنج‌و خۆشه‌ویستی ئه‌ندامان‌و
دۆستان‌و لایه‌نگرانی حیزب له له
نێو چین‌و توێژه جۆراوجۆره‌كانی
كوردستان دا بۆ لای خۆی راكێشا بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا سمایل سه‌رده‌شتی
هونه‌رمه‌ندێكی چالاك‌و هه‌ڵسووڕ
بوو، جێژنی پێك گه‌یشتنی دڵه‌كان‌و
كۆری شایی‌و زه‌ماوه‌ندی سه‌دان‌و
هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی گه‌رم
داگیرساند. دامه‌زرانی بناخه‌ی هه‌زاران
بنه‌ماڵه‌ی كورد تێكه‌ڵ به یاد‌و
بیره‌وه‌ریی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه.
ئه‌مانه‌و زۆر تایبه‌تمه‌ندیی دیكه
ناو‌و ناوبانگ‌و نفووز‌و خۆشه‌ویستی
ئه‌ویان له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان دا بردبووه سه‌رێ.
سمایل سه‌رده‌شتی نه‌ك ته‌نیا له
به‌ر هونه‌ره‌كه‌ی له به‌ر بیر‌وباوه‌ڕه
سیاسییه‌كه‌ی یان ته‌نیا به هۆی مه‌وهیبه‌تی
ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی به‌ڵكوو تێكڕا هه‌موویان
به‌و ناوبانگ‌و خۆشه‌ویستی‌یه له
نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دا
گه‌یشتبوو.
مه‌رگی به ناوه‌ختی سمایل سه‌رده‌شتی
رووداوێكی تاڵ‌و ناخۆش بوو، به‌ڵام به‌ربڵاوی‌و
كاریگه‌ریی ئه‌م رووداوه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌زموونێكی به‌نرخ بوو بۆ حیزب‌و
بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی، تاكوو
راده‌ی نفووز‌و خۆشه‌ویستیی خۆیان
له نێو خه‌ڵكی كوردستان دا هه‌ڵسه‌نگێنن.
كۆماری ئیسلامی به ئاگادار بوون له‌و
نفووز‌و خۆشه‌ویستی‌یه پێشی به
بردنه‌وه‌ی ته‌رمی سمایل سه‌رده‌شتی
گرت له ترسی ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمی
به خاكسپاردنی له گه‌ڵ پێشوازیی
گه‌رمی خه‌ڵكی زێد‌و ناوچه‌كه به‌ره‌وڕوو
ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه بوو به هۆی
ئه‌وه‌ی سمایل سه‌رده‌شتی له نێو
كه‌سانێك دا به خاك بسپێردرێ كه
خۆشی ده‌ویستن‌و دڵی به‌وان ده‌كرایه‌وه‌و
سمایل سه‌رده‌شتی له گۆڕستانی شه‌هیدانی
حیزبی دێموكرات له په‌نا ده‌یان
تێكۆشه‌ر‌و كه‌سایه‌تی‌و هونه‌رمه‌ندی
شه‌هیدی ئه‌م حیزبه‌دا به جۆرێك به
خاك بسپێردرێ كه شایانی وی بوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستان وێڕای
رێز گرتن له یاد‌و بیره‌وه‌ریی ئه‌م
هونه‌رمه‌نده، سوپاسی خه‌ڵكی
كوردستان‌و ئه‌و كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نانه
ده‌كا كه شه‌پۆلێكی به‌رین له
هاوخه‌می‌و هاوده‌ردی‌یان له گه‌ڵ
حیزبی دێموكرات‌و بنه‌ماڵه‌ی سمایل
سه‌رده‌شتی وه‌ڕێ خست. با لێره به‌دواوه
كۆتایی به خه‌م‌و په‌ژاره‌ی له
ده‌ستچوونی سمایل سه‌رده‌شتی بێنین.
كاتی ئه‌وه‌یه به هه‌وڵ‌و
تێكۆشان له پێناوی گه‌یشتن به
ئامانجه‌كانی سمایل سه‌رده‌شتی‌دا
رێز له یاد‌و ناوی ئه‌و بگرین.
ژیانی كورت‌و سه‌ر به‌رزانه‌ی
سمایل سه‌رده‌شتی شیاوی ئه‌وه‌یه
ببێته ئولگوو‌و سه‌رمه‌شق بۆ نه‌سڵی
لاو، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هونه‌ریی
كوردستان، ئۆگران‌و ئه‌ویندارانی
ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌سڵی لاو
بۆیه ده‌بێ لێی فێر بن‌و ده‌رسی
لێ وه‌ربگرن‌و له ژیانی خۆیان دا
به‌كاری بێنن. ئه‌مه باشترین پاداشه
بۆ گیانی سمایل سه‌رده‌شتی‌و رووحی
وی به نه‌مری ده‌هێڵێته‌وه.
به‌رز‌و پیرۆز بێ یاد‌و بیره‌وه‌ریی
هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ سمایل سه‌رده‌شتی
سه‌ركه‌وێ بیر‌وباوه‌ڕ‌و رێبازی
سمایل سه‌رده‌شتی‌و وه‌دی بێن
ئاوات‌و ئامانجه‌كانی
|