|
كه‌ماڵ كه‌ریمی:
كۆماری ئیسلامی ئاكامێكی پێچه‌وانه‌ی
له تیروری د. شه‌ڕه‌فكه‌ندی چنییه‌وه له رێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری د. سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی دا كه‌ماڵ كه‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كورستان رایگه‌یاند كه: كۆماری ئیسلامی ئاكامی پیچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌كانی له‌و كاره تیرۆریستییانه‌ی دا كه خۆی به‌رنامه‌ڕێژی كردبوون، چنیوه‌ته‌وه. كوردستان و كورد: یادی شازده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدانی میكونووس، به به‌شداری ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه حیزبیه‌كان له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كورستان به‌رز راگیرا. رێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" ده‌ستی پێكردو پاش خوله‌كێك وه‌ستان بۆ یادو رێز گرتن له شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، په‌یامی ده‌فتری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن كه‌ماڵ كه‌ریمی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا. به‌ڕێز كه‌ریمی له وته‌كانی دا كه‌ش و فه‌زای ئه‌و كاتی بێرڵینی وه‌بیر هێنایه‌وه‌و وتی كه‌س بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه له هه‌لومه‌رجێك دا كه پارتگه‌لێكی به‌رچاو و گه‌وره‌ی جیهان كه زۆربه‌یان ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان به ده‌سته‌وه بوو كۆماری ئیسلامی ئه‌و جۆره رووهه‌ڵماڵدراوانه ده‌ست بۆ ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه به‌رێ و رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كورد له ناخی وڵاتانی دیموكراسی‌خواز دا بداته به‌ر سیله‌ی رق و گیانیان لێ بستێنێ. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی له‌مێژه به جیهانی سه‌لماندوه كه ئه‌و هیچ سنوورێك بۆ كردوه دژه مرۆییه‌كی ناناسێ و ته‌نانه‌ت ره‌نگبێ بۆی ئاسان بێ كه دژبه‌ران له‌و شوێنانه‌ی كه زیاتر هه‌ست به ته‌ناهی ده‌كه‌ن، دڵنیاتر تیرۆر بكات. ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانی دا مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌و تاوانه رووخانی پردی نێوان به‌ره‌ی كۆن و نوێ‌و دابه‌زاندنی وره‌ی كادر‌و پێشمه‌رگه و ترساندنی خه‌ڵك ناو برد، به‌ڵام تێكۆشانی به‌رده‌وامی رۆڵه‌كانی كورد دوای تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دیموكرات ده‌ری خست كه كۆماری ئیسلامی خه‌یاڵی زۆر خاوه‌و به هه‌ڵه چووه. هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ درێژه‌پێدانی سیاسه‌تی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی دا ئاماژه‌ی به هاوكاری ئێران له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆیسته‌كانی وه‌ك حه‌ماس، حیزبوڵڵا، جیهادی ئیسلامی لوبنان و ده‌ستێوه‌ردانی ئاشكرای ئه‌و رێژیمه له عێراقی ئازاد كراودا كرد. هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڵگه‌ش ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له باشووری عێراق ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه هێنایه‌وه كه ئاڕمی ئێرانیان له سه‌ره‌و له نێو گیراوانی تاقمه تیرۆریسته‌كانیش دا چه‌ند كه‌سێكی به ره‌گه‌ز ئێرانی كه سه‌ر به سوپای قودسن له نێو له دا‌و كه‌وتوان دا ده‌بینرێن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی كار‌و كرده‌وه تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئاكامی پێچه‌وانه‌ی بۆ رێژیم به دواوه بووه. چونكی له لایه‌ك تووشی رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بووته‌وه‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی له كوردستان. هه‌روه‌ها پێویسته بگوترێ هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا به‌ڕێزیان یادێكی له كادری به‌وه‌جی كۆچ كردووی حیزبه‌كه‌مان كاك عوسمان ره‌حیمی كرده‌وه كه ساڵی پار كۆچی دوایی كرد. پاشان به دوای سروودێك دا په‌یامی یه‌كیه‌تی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن ره‌سووڵ سوڵتانی خوێندرایه‌وه. خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێكی شاعیری خوالێخۆشبوو " حه‌سیب قه‌ره‌داغی" كه به‌م بۆنه‌یه‌وه هۆنرابۆوه بڕگه‌یه‌كی تری رێوڕه‌سمه‌كه بوو. دوایین بڕگه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه سروودی "سادق شه‌ره‌فكه‌ندی" له لایه‌ن كۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده بووان كرد.
|