|
روونكردنەوەیەك لە
كۆمیسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دێموكراتی
كوردستانەوە لە هەواڵێك دا كە لە راگەیەنەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لەبارەی بریندار بوونی جاشی ناسراو محەممەد شاهین لە ناوچەی شنۆ بڵاو بووە، هاتبوو بە پێی دوایین هەواڵەكان ناوبراو لە بەر سەختیی برینەكەی لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لە دەست داوە.ئێستا رادەگەیەنین كە بەداخەوە ئەو هەواڵە راست نەبووە و، ئەگەرچی ناوبراو بە سەختی بریندارە، نەمردووە. بەم بۆنەیەوە وێڕای داوای لێبوردن لە ئۆگرانی راگەیەنەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و خەڵكی كوردستان، ئەم هەواڵە راست دەكەینەوە. كۆمیسیۆنی راگەیاندی حیزبی دێموكراتی كوردستان 1ی رەزبەری 1387
|