|
کۆنفڕانسی هه‌شته‌می لاوانی
سوئێد، سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 06/09/2008
ز، کاتژمێر 10:30ی پێش نیوه‌ڕۆ له ژێر
چاودێری نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی
لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌شته‌مین
کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی لاوانی
دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان - سوئێد،
به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی (ئه‌ی ڕه‌قیب)
و وه‌ستانی خوله‌کێک به‌بێده‌نگیی
بۆ ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی کوردستان،
ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد. سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی
دانیشتنی یه‌که‌می کۆنفڕانس خاتوو
موژده عه‌زیزی و کاک شوان جوانمیری، به
هه‌ردوو زمانی کوردی و سوئێدی به
خێرهاتنی لاوانی به‌شدار و میوانه‌کان
کرا. کاره‌کانی کۆنفڕانس له چوار به‌ش
پێکهاتبوون:
به‌شی یه‌که‌م، خوێندنه‌وه‌ی
په‌یامه‌کان.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕێز و شیاوی باسکردنه
ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی دوو ساڵی
ڕابردوو دا، پرینسیپه ڕێکخراوه‌یی و
دێموکراتیکه‌کان له به‌رزترین ئاست دا
پێڕه‌و کراوون و ته‌نانه‌ت له کاتی
كێشه و گرفته‌کانیش دا، مافی تاک و ئه‌ندام
له ڕێکخراو دا پارێزراوون، ئه‌وه‌ش
تێگه‌یشتنی لاوان له بیروبۆچوونی
جیاواز نیشانده‌دا و ئه‌زموونێکی به‌رزی
دێموکراسی ڕێکخراوه‌ییه. به‌ڕێز مه‌ریوان
نستانی، له دوا به‌شی قسه‌کانی دا، وتی:
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ڕێکخراوه‌که‌مان گه‌شه
بکا و چالاک ببێ، ده‌بێ باوه‌ڕمان به ڕه‌خنه
له‌خۆگرتن و به‌خوداچوونه‌وه هه‌بێ و
به‌رده‌وام له ئاماده‌یی دابین بۆ
ڕیفۆرم و خۆ ئاماده‌کردن بۆ گۆڕانکارییه‌کان.
دواتر
هیوای سه‌رکه‌ووتنی بۆ کاره‌کانی
کۆنفڕانس خواست و پشتیووانی و هاوکاریی
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی
لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی
بۆ کۆمیته‌ی سوئێد، دووپات کرده‌وه. 2. په‌یامی نوێنه‌رایه‌تی
گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، به نوێنه‌رایه‌تیی له‌لایه‌ن
به‌ڕێز موکریان نستانی، پێشکه‌ش کرا. به‌ڕێز
موکریان نستانی، وه‌ک ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی
مێژوویی باسی له هاوکاریی و پێوه‌ندی
کۆمیته‌ی سوئێد و کۆمیته‌کانی دیکه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کرد و ئاماژه‌ی به
ڕۆڵی دیاری کۆمیته‌ی سوئێد، له دامه‌زراندن
و پێکهێنانی کۆنفڕانسه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی
گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، کرد. به‌ڕێز موکریان نستانی،
وێڕای هیوای سه‌رکه‌ووتن بۆ کاره‌کانی
کۆنفڕانس و دووباره‌کردنه‌وه‌ی
پشتیووانی هاوکاریی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی
گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، بۆ کۆمیته‌ی سوئێد. هیوای خواست که
کۆمیته‌ی سوئێد به‌رده‌وامبێ له‌سه‌ر
هه‌ڵوێست و پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ
کۆمیته‌کانی دیکه و
نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی و هه‌وڵ بۆ
به‌هێزتر کردنیان بدا.
3. په‌یامی کۆمیته‌ی سوئێدی
حیزبی دێموکراتی کوردستان، له‌لایه‌ن
به‌ڕێز مامۆستا ئاشق، به‌نوێنه‌رایه‌تیی
کۆمیته‌ی حیزب، پێشکه‌ش کرا. شیاوی
ئاماژه‌یه وته‌کانی به‌ڕێز مامۆستا
ئاشق، پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێ‌کرا له‌لایه‌ن
لاوانه‌وه. به‌ڕێز
مامۆستا ئاشق، له به‌شێک له قسه‌کانی دا
وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نیا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه
که ده‌ڵێ" لاوان ده‌سته چیله‌ی
ئاگری خه‌باتن" بڕوانینه ڕۆڵی لاوان و
بزووتنه‌وه‌کانی لاوان، ئه‌وه نه‌مانتووانیوه
پێناسه‌یه‌کی درووستمان بۆ لاوان هه‌بێ
و له ویسته‌کانیان تێبگه‌ین. جیا له
نموونه دیاره‌کانی نێو حیزبی دێموکرات،
باسی له چه‌ند که‌سایه‌تی سوئێدی کرد(ئۆلۆف
پاڵمی، ئانا لیند) که پێشتر له ڕێکخراوه‌کانی
لاوان دا پێگه‌یشتوون و دواتر له چاره‌نووسی
سیاسی وڵات دا، ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تیان هه‌بووه.
له دوابه‌شی قسه‌کانی دا، به‌ڕێز
مامۆستا ئاشق، پشتیووانی و هاوکاریی
کۆمیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی بۆ یه‌کیه‌تیی لاوانی
دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕاگه‌یاند
و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کۆنفڕانسی هه‌شته‌م
خواست.
4. په‌یامی لاوانی سۆسیال
دێموکراتی سوئێد، له لایه‌ن(گابریل
ڤیکسترۆم) ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و
ڕێکخراوه، پێشکه‌ش کرا. ڤیکسترۆم وتی:
ئێمه له‌نێو لاوانی سۆسیال دێموکرات دا
قسه‌یه‌کمان هه‌یه که ده‌ڵێ: ئازادی
هه‌موو لایه‌ک، ئازادی ئێمه‌یه. واتا
هه‌تا هه‌موو لایه‌ک له جیهاندا ئازاد
نه‌بن و زوڵم چه‌وسانه‌وه بمێنێ،
ناتوانین بڵێن که ئازادین. ئێمه وه‌ک ڕه‌وشتێکی
ڕێکخراوه‌یی پشتیووانی له یه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ری ده‌که‌ین و دژی زوڵم چه‌وسانه‌وه
ده‌وه‌ستن نه‌ک هه‌ر له سوئێد به‌ڵکو
له جیهان دا. له کۆتایی دا هیوای خواست
له داهاتوو دا پێوه‌ندییه‌کان له‌نێوان
هه‌ر دوو ڕێکخراووی دۆست دا، به‌هێزتر
بکرێن و هه‌وڵبدرێ کاناڵه‌کانی کاری
هاوبه‌ش فراوانتر بکرێن. هه‌روه‌ها له لایه‌ن دیوانی
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه، په‌یامه
گه‌یشتووه‌کان بۆ کۆنفڕانس ڕاگه‌یه‌نران
که بریتی بوون له: - په‌یامی کۆمیته‌ی نۆروێژی،
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. - په‌یامی کۆمیته‌ی فینلاندی،
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. - په‌یامی کۆمیته‌ی دانمارکی،
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. - په‌یامی کۆمیته‌ی به‌ریتانیای،
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. به دوای به‌شی یه‌که‌م دا،
میوانه‌کان ساڵنی کۆنفڕانسیان به‌جێهێشت
و به‌گه‌رمی به‌ڕێکران. به‌شی دووه‌م، خوێندنه‌وه‌ی
ڕاپۆرته‌کان. ڕاپۆرتی به‌شی ڕێکخستن(ته‌شکیلات)
له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌و به‌شه،
خاتوو کوێستان بابایی، پێشکه‌ش کرا،
بابایی له ڕاپۆرته‌که‌ی دا به‌کورتی
ئاوڕی له کاروچالاکی‌یه‌کانی یه‌کیه‌تیی
لاوان دابۆوه و باسی له‌سه‌ر هێندێک
له ئاسته‌نگی و کێشه‌کانی به‌رده‌م
رێکخراوه‌که‌مان کرد له ماوه‌ی نێوان
کۆنفڕانسه‌کانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م
دا. هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی به‌شی
ئابووری(ماڵی) له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌و
به‌شه، به‌ڕێز ابراهیم عه‌زیزی، به‌شێوه‌یه‌کی
مۆدێرن پێسکه‌شی کۆنفڕانس کرا. دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه،
ڕاپۆرته‌کان به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندکران.
به‌شی سێیه‌م، ڕه‌خنه و
پێشنیار و پێڕه‌وپرۆگرام. له‌م به‌شه‌دا، ئه‌ندامان
چالاکانه بیروڕای خۆیان ده‌ربڕی و ڕه‌خنه‌یان
له که‌موکوڕییه‌کانی ڕێکخستن و پێوه‌ندییه‌کان
گرت و بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان
له داهاتوو دا، کۆمه‌ڵێک پێشنیار و
میکانیزمی گونجاویان، پێشکه‌ش کرد.
شیاوی ئاماژه‌یه چالاکانه به‌شداربوونی
لاوان له‌م به‌شه‌دا ئاستی خه‌مخۆری و
دڵسۆزی ئه‌وان بۆ ڕێکخراوه‌که‌یان
نیشان ده‌دا. له ئه‌نجام و کۆتایی ئه‌م
به‌شه‌دا، ده‌نگدان بۆ کۆمه‌ڵێک بڕیار
و گۆڕانکاریی به‌ڕێوه‌چوو و ڕاسپارده‌کانی
کۆنفڕانس بۆ کۆمیته‌ی داهاتوو، گه‌ڵاڵه
کران.
پێویسته بگوترێ باسێکی تایبه‌تیش
سه‌باره‌ت به پێڕه و پڕۆگرامی لاوان
هاته به‌رباس و به‌دوای باس و
بیروڕاگۆڕینه‌وه هێندێک گۆڕانکاری له
په‌سه‌ندکران.
به‌شی چواره‌م، هه‌ڵبژاردن. له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و
دێموکراتیک دا، پێنج که‌س بۆ ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و دوو
که‌س وه‌ک جێگر هه‌ڵبژێردران. پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان،
بۆ ڕێزلێنان له کار و ماندووبوونی ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو، له
لایه‌ن کاک مه‌ریوان نستانی‌یه‌وه
گوڵیان پێشکه‌ش کرا. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌م
شێوه‌یه بوو، به‌ڕێزان: 1. کاروخ مه‌حه‌مه‌دپوور. 2. عه‌زیم سه‌فه‌ری. 3. ابراهیم عه‌زیزی. 4. بابه‌ک کاوه. 5. شوان جوانمێری. بۆ ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری
هه‌ڵبژێردران و به‌ڕێزان: 1. چیمه‌ن مه‌حه‌مه‌دی. 2. موکریان نستانی. بۆ جێگر هه‌ڵبژێردران. له یه‌که‌مین کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
دا به به‌شداری به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی
یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات و نوێنه‌ری کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات، به‌ڕێز
شوان جوانمێری، وه‌ک به‌رپرسی گشتی هه‌ڵبژێردرا. کاتژمێر 18.00، له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزان
و شادی لاوان‌دا، هه‌شته‌مین کۆنفڕانسی
گشتی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان- سوئێد، سه‌رکه‌وتووانه
کۆتایی به کاره‌کانی هێنا. کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان- سوئێد. 2008-09-07
|