|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
ئاغاڕهشی
که‌وانگه‌ر !!!
ره‌نگه نزیکه‌ی ساڵی 2700 ی کوردی (
هه‌شت ساڵ پێش) ،
وه‌ک هه‌میشه ، له وه‌رزی هاوین دا ،
چوومه‌وه بۆ شاری بۆکانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ، که ئه‌ز له
ئاواییه‌کی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هاتوومه‌ته
دنیاوه و زێدی هه‌ره خۆشه‌ویستی منه
. هه‌میشه له‌و سه‌ردانانه
دا ، دو ئامانجی سه‌ره‌کیم بوه و
هه‌یه: (1) سه‌ردانی گڵکۆی دایک و باوکم
؛ دیتنی خزمان
، هاوبیران، هاواڵانی سه‌رده‌می منداڵی
،
هاودێیان ، هاوشاریان و ... ؛ (2) هه‌ڵسه‌نگاندن
و راڤه‌ی بارودۆخی بزاڤی فه‌رهه‌نگی،
کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
ناوچه‌که . هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه
، زۆر جار شانازی ئه‌وه‌م ده‌بێ که له‌و
ده‌رفه‌تانه‌دا، خه‌ڵكێکی
زۆر ببینم ، بانگهێشتنم بکه‌ن ،تێکڕا
بچینه سه‌یران و سه‌ر شایی و زه‌ماوه‌ن
و ئه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن به‌رپرسان
بیشهێڵن کۆڕێکی کوردی پێک بێ ، به‌شداری
تێدا بکه‌ین ، که به پێویستی ده‌زانم
سپاس له هه‌موی ئه‌وانه بکه‌م ،که
خۆیان به منه‌وه ماندوده‌که‌ن و
ئاوڕم لێ ده‌ده‌نه‌وه .
له‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ، وه‌ک
هه‌میشه یه‌کێک له سه‌روه‌ران
( لێره دا به ئه‌نقه‌ست خۆم له
ناوهێنانی ده‌بوێرم) ،که
زۆر له‌مێژ بو ده‌یفه‌رمو "ده‌مه‌وێ
بێی بۆ ماڵی ئێمه و میوانداریت بکه‌م
" ، بۆ نه‌هار بانگهێشتنی کردین و
چون ده‌یویست هێندێک مه‌به‌ستی تایبه‌ت
باس بکا ، فه‌رموی با خه‌ڵکی دیکه
زۆر نه‌یه‌ن ، به‌ڵام من وتم
:" هه‌ر
کوێیه‌ک ده‌چم ، هاوبیر و هاواڵی خۆشه‌ویست
و نزیکم
، کاک به‌نگینی ساڵحی کتێبفرۆش له‌گه‌ڵمه
" (تێبینی : به داخه‌وه ئێستا ،کاک
به‌نگینی خۆشه‌ویستم نه‌ماوه
) . ئه‌و خانه خوێیه‌ش فه‌رموی ، "ئه
گه‌ر وایه وا له تۆ نزیکه ، با
ئه‌ویش بێ " .
هه‌ر چۆن بو ، به سێ
نه‌فه‌ری ، له
کتێببفرۆشیهکهی کاک بهنگینهوه ،
نزیکی کاتژمێری 11 ی پیش نیوه‌رۆ ، به‌ره‌و
ماڵی خانه‌خوێکه‌مان رێ که‌وتین ( خانه
خوێ + کاک به‌نگین + من ) . له چوار رێی
که‌بابی به ناوبانگی فه‌قێ
ره‌ت بوین ، کاک به‌نگین که له لای
راسته‌وه ده‌رۆیی، هاواری لێ هه‌ستا
و وتی " فریا که‌ون ! کۆێر بووم !!!" ،
ئێمه‌ش به سه‌رسووڕمانه‌وه ته‌ماشامان
کرد ،
تیرێکیان به که‌وان بۆ
لای ئێمه خستبو ، که تیره‌که راست
که‌وتبو
له به‌ر ته‌وێڵی کاک به‌نگین ،
خوێن به ده‌موچاوی دا هاته خواره‌وه
و گشت سیپاله کانی شه‌ڵاڵی خوێن بوون -
، بێت‌و ته‌نیا دو سانتیمێتر له خوارتره‌وه
لێی بکه‌وتایه ، دڵنیام کویڕ
ده‌بو .
هه‌رچۆن بو ، په‌یکانی تیرهکهمان
ورده ورده ده‌رهێنا
، له‌و نزیکانه ده‌واخانه‌یه‌ک بو ،
هێندێک ده‌رمان مان وه‌رگرت و
زامهکهمان تۆزێک
سارێژ( تیمار) کرد ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یکانه له
چاوی هه‌ر کاممان بکه‌وتایه
، ره‌نگه کوێر یا نوقسان ببوایه‌ین .
جا ئیدی نازانم ئه‌و تیره ، گولله‌ی
وێلهکی بو یا سه‌ری کردبو یا خۆد کورتی
هێنابو ؟ تێبینی:
ئه‌و دو خۆشه‌ویسته، گشت رۆژێک به‌م
رێگه‌یه دا ده‌ڕۆین و شتی وایان به‌سه‌ر
ناهاتبو ، هه‌ر من هه‌وه‌ڵ جارم بو له‌و
کاته دا ، به‌وێ دا ده‌ڕۆیم .
گه‌لۆ ! وادیاره ئێستا که ئاره‌شی
کهمانگیری قاره‌مان
مان نه‌ماوه
، ئاغا
ره‌شی که‌وانگه‌ر له
جێیه‌تی ، به‌ڵام ئه‌م
سێره
له شتی جوێ ده‌گرێ
!!! .
|