|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
– 27/7/ 2708 کامه
کورد قه‌لاچۆ نه‌کراوه ؟ قامکی هه‌ڵ
بهێنێ !!! له
سالۆنێکی زله‌ی ئیمپێڕیاڵ
کالێجی له‌نده‌ن ، که به یه‌کێک له
زانستگه گه‌وره‌کانی بڕیتانیا داده‌نرێ
و له شه‌قامی " ئێگزیبیشێن" ه ،
کۆڕێکی کوردی پێک هاتبو ،
که خه‌ڵکی هه‌ر
پێنج پارچه‌که‌ی کوردستانی تێدا بو . ئه‌م
کۆڕه سه‌باره‌ت به وه‌بیرخستنه‌وه‌ی
مێژوی پاکتاو کردن و چه‌وسانه‌وه‌ی
کورد بو . به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ر که‌س
، که نۆبه‌یان پێدابو هۆنراوه و
وتاری خۆی پێشکه‌ش کرد ، که هه‌موی به
به‌ڵگه ( نه‌ک دێکومێنت) ه‌وه
، ده‌یان سه‌لماند ، که چ کورد
قڕانگهلێکی( ئهنفالگهلێکی) زه‌مه‌ن
و وێرانگه‌ر له مێژو دا روی
داوه و ئه‌م گه‌له ئاشتی خواز و
هێمنه ، چی به‌سه‌ر هاتوه .
خۆتان ده‌زانن ، کورد وته‌نی "دڵی
ئاسن ده‌بو به ئاو " !!! . له‌م باره‌یه‌وه
و بۆ به‌ڵگه، بڕێک
فیلم و سلاید
وشتیش نیشان درا . زۆر که‌س ، له حه‌یفان
وا
به کوڵ ده‌گریان، سه‌ریان به
فرمێسکه‌وه هه‌ڵ دهتهکی
. ئه‌و
رۆژه من نۆبه‌ی قسه کردن یا هۆنراوه
خوێندنه‌وه‌م پێ نه‌درابو .
به‌ڵام کاتێک باسی ئه‌و گشته چه‌رمه
سهرێیهم دی و بیست ، له به‌رێوه‌به‌ری
کۆڕه‌که‌م داوا کرد ، ته‌نیا دو خوله‌ک
کاتم پێ بدا ، پرسیارێکی ساکار له
خه‌ڵکه که بکه‌م - که گشتیان کورد
بوون . ئه‌ویش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێ دام
و چوومه پشت میکڕۆفۆنهکه و به ده‌نگی
به‌رز وتم : " تکا ده‌که‌م
کامه کورد قه‌لاچۆ
نه‌کراوه ، قامکی هه‌ڵ بهێنێ ؟ " ،
که‌س قامکی هه‌ڵ نه‌هێنا . به چه‌شنی روونتر
پرسیاره‌که‌م دووپاته کرده‌وه
و وتم : " تکایه هه‌ر که‌س ، که که‌سێک
له بنه ماڵه‌که‌ی له
پێناو مافی کورد و و
به تاوانی کۆردایه‌تی
نه‌کوژراوه، تاڵان نه‌کراوه ، له
کار ده‌رنه‌کراوه ، به‌ندیخانه نه‌چوه
، عهزروجهزر کراوه ، شاره‌وده‌ر نه‌کراوه
و هتد
، قامکی هه‌ڵ بهێنێ ؟" . دیسان که‌س
قامکی هه‌ڵ نه‌هێنا . وتم " پرسیاره‌که‌ی
منتان نه‌بیست ؟ " هه‌مویان یه‌ک
ده‌نگ وتیان "بیستمان ، به‌ڵام
وادیاره که‌سی وامان تێ دا نیه ،
گشتمان به چه‌شنێک یا بگره به چه‌ند
لهون قه‌لاچۆ
و پاکتاو کراوین "
. به
کورتی ئه‌مه‌یه بارودۆخی گه‌لی
جوامێر و ئاشتی خوازی کورد ، که خۆی بوه‌ته
هه‌وه‌ڵ قوربانی ئاشتی و ئاشتی خوازی .
تکام ئه‌وه‌یه ئێوه‌ش له هه‌ر
کۆڕێک دا پێتان خۆش بو ، ئه‌م پرسیاره‌ی
سه‌ره‌وی من له کورده به‌شداره‌کانی
ئه‌و کۆڕه
بکه‌ن ، دڵنیام هه‌م خۆتان و هه‌م
ئه‌وانی دیکه ، وه‌ڵامه‌که‌تان
هه‌ر
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ !!! گه‌لۆ
! ده‌نا وا نیه ؟
|