|
بکوژی
دوو ئه‌ندامه تێرۆر کراوه‌که‌ی PAK به
ده‌ستی کوڕانی تۆڵه ئه‌ستێنی گه‌ل،
به سزا گه‌یشت
تاوانبار " که‌ریم ئه‌مین ئازه‌ر"
ناسراو به " که‌ریم حسین چۆله‌که"،
بکوژی هه‌ڤالان حسین ئازه‌رکیش و سابیر
ستاری، به ده‌ستی کوڕانی تۆڵه ئه‌ستێنی
گه‌ل، به سزای تاوانه‌که‌ی گه‌یشت. دووساڵ
له‌مه‌وبه‌ر شه‌وی چوارشه‌ممه 7 ی
پووشپه‌ری 2706 ( 28 ژوئه‌نی 2006)، " که‌ریم
ئه‌مین ئازه‌ر"، به ده‌مانچه‌ی
بێده‌نگ ئه‌و دوو تێکۆشه‌ره‌ی پارتی
ئازادیی کوردستانی له شارۆچکه‌ی
پێنجوینی باشووری کوردستان، له کاتی خه‌ودا
تێرۆر کرد. که‌ریم
حسین چۆله‌که‌ی تاوانبار، ئه‌رکی
تێرۆری تێکۆشه‌رانی پارتی ئازادیی
کوردستانی له لایان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای
کوردستان و له ژێر چاو‌دێری
ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سه‌قز پێ ئه‌سپێردرا
بوو. تاوانبار
پاش تێرۆری هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان، بۆ
ماوه‌یه‌ك خۆی له نێو شارۆچکه‌ی
پێنجوین حه‌شاردا. رۆژی 26/7/2006 ، که‌ریمی
تاوانبار، له خاڵی سنووری سه‌یران به‌ند،
له حاڵی په‌رینه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، له لایان هێزێکی ئاسایشه‌وه
له ته‌ك هاوکارێکی دا ده‌سگیر کرا، به‌ڵام
هه‌ر له‌وێ توانی خۆی ده‌رباز بکاو خۆ
بگه‌یه‌نێته‌وه شاری سه‌قز و باوه‌شی
دوژمن. "
که‌ریم ئه‌مین ئازه‌ر" پاش به‌رێوه‌بردنی
ئه‌و تاوانه، له ریزه‌کانی سپای
پاسداران دا وه‌ك ده‌ستخۆشانه و خه‌ڵات،
پله و سه‌روه‌ت و سامانی وه‌رگرت و
درێژه‌ی به تاوانه‌کانیدا، به‌ڵام له‌وه
خافل بوو که رۆژێ رۆڵه تۆڵه ئه‌ستێنه‌کانی
کورد، له هه‌ر کوێ بێ گیری دێنن و تۆڵه‌ی
لێده‌که‌نه‌وه. سه‌ره‌نجام ئه‌و
رۆژه گه‌یشت و که‌ریمی تاوانبار له
جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوژمنی داگیرکه‌ردا
له ده‌ور و به‌ری ئاوایی " کامه‌له"ی
سه‌قز که‌وته بۆسه‌ی خوێنئه‌ستێنانی
شه‌هیدان و
به سزای یه‌کجاریی گه‌یشت. ته‌رمی
به کرێگیراوی سزادراو، به ریسوایی له
لایان کاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات و سپای
پاسداران له گۆڕ‌ستانی خۆفرۆشان له
گه‌ره‌کی شانازی سه‌قز گۆڕکرا. سزا
دانی که‌ریم حسین چۆله‌که‌ی خائین ده‌رسێکه
بۆ هه‌ر که‌س که خه‌یانه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌ی
بکا و خوێنی رۆڵه‌ی شۆڕشگێری کورد بۆ
دوژمنان بڕێژێ. سڵاو
له شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان سڵاو
له کوڕانی تۆڵه ئه‌ستێنی گه‌ل مه‌رگ
و سه‌رشۆریی بۆ به کرێگیراوانی
تاوانبار پارتی
ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی
راگه‌یاندن 30
ڕه‌زبه‌ری/2708 21
ئۆکتۆبری/2008
|