|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
– 21/7/ 2708 ره‌نگه
زۆر که‌س ئه‌م پرسیاره‌یان ببێ ، که
ئایا وشه‌ی " گۆران" مانای چیه ؟ .
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ، ئه‌م وشه‌یه له
زۆر به‌ستێن دا ، له زمانی کوردی دا
به کار ده‌بڕێ ، بۆ وێنه: (1) یه‌کێک له
زاراوه سه‌ره‌کیه‌کانی زمانی کوردی
زاراوه‌ی " گۆران) یه ؛ ( 2) ناوچه‌یه‌کی
یه‌کجار زۆر زله یه له باشووری
کوردستانی گه‌وره ؛( 3) به‌و نه‌ته‌وه
ناکوردانه‌ی که ئایینی به‌رێزی کاکه‌یی
( یارسان ) ، له کورده‌واریه‌وه
چووته نێویان و بوون به کاکه‌یی ،
پێیان ده‌ڵێن ( گۆران ) ، بۆ وێنه تورکه‌کانی
روودههنی ده‌ڤه‌ری تاران و
شارگه‌لی ئازربایجانی
ئێران ؛ (4) یه‌کیك له هۆزه گه‌وره‌کانی
ده‌ڤه‌ری کرماشان ناوی ( گۆران) ه و له
زۆر جێگه‌ی دیکه‌ش ، تاقل و تۆقل گۆران
هه‌یه ، وه‌ک ناوچه‌ی هه‌وشار له
رۆژهه‌ڵات ؛ (
5) هۆنه‌ری مه‌زنی هاوجهرچی کورد ماوه‌ستا
عه‌بدوڵلا به‌گ ، ناسناوی ( گۆران) ی
بۆ خۆی هه‌ڵ بژاردوه ؛ (6) له زمانی
کوردی دا وشه‌ی ( گۆران) ی ، به ستڕان و
به‌سته‌ش ده‌ڵێن و ...
. ئێستا
با په‌راوێزی راڤه‌که ، به تهبهنهی
کیبۆڕد دابکوژێنین و بێینه سه‌ر کاکڵی
مه‌به‌سته‌که ، که بریه‌تیه له
راڤه کردنی مانای وشه‌ی ( گۆران) : وشه‌ی
( گۆران ) ، له بنه‌ڕه‌ت دا ، وشه‌یه‌کی
کۆن و ره‌سه‌نی زمانی
کوردیه ، که له پێش دا (گه‌وران ) بوه
، یانی ( گاورگهل ) یا یا زه‌ڕده‌شتی
گه‌ل ، که به
زاراوه‌ی گۆرانی (
گووران) ده‌رده‌بڕرێت . بۆیه به
زاراوه‌ی گۆرانی زمانی کوردی ، به
گۆران ده‌ڵێن ( گووران) ، چون پیتی (ۆ) ی
کلۆریان نیه
بۆ وێنه ده‌شڵێن سووران ، بووران
و هتد . وشه گه‌لی (
گه‌ور یا
گه‌بر ، یا گاور ) هه‌موویان له
زۆربه‌ی زمانگلهی
ئاریی دا ، به مانای زهڕدهشتین . بۆ
وێنه خۆمان په‌ندێکمان هه‌یه ده‌ڵێ
" گه‌وری سه‌رکێوان به حاڵی ئه‌و
نه‌بێ " ، که
هی کاتێک بوه گاوره
خه‌باتگێڕه
کورده‌کان له ترس ئه‌نفالی
داگیرکه‌ران و
چه‌وسێنه‌ران ،
په‌نایان به
کێو و شاخی کوردستان بردوه
یا با بڵێین پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و کاته
بوون و له ئه‌شکه‌وت ،کێو و به‌نده‌نی
وه‌ک قه‌ندیل ژیاون
. یا له زمانی فارسی دا، هۆنه‌ری
ناسراو سه‌عدی شیرازی ، له پێشه‌کی
کتێبی گولستان دا ، رو به به
خودا ده‌ڵێ : "ئه‌ی کهریمێک که
له خه‌ز زێنهی غه‌یب دا رۆزی
به ( گه‌بر ) و ته‌رسا ده‌ده‌ی ، تۆ که
چاوه‌دێری
دوژمنانت ده‌که‌ی
، که‌ی دۆستانی
خۆتت له بیر ده‌چێ
؟؟؟!!!" . لێره‌دا ، شێخی سه‌عدی مه‌به‌ستی
له وشه‌ی دوژمنان ، یه‌کێکیان " گه‌بر
یا گاوره "
که یانی زه‌ڕده‌شتی .
ده‌ڵێن قسه ،قسه دێنێ : که‌س چاوه‌ڕوانی
قسه‌ی وا کلۆر و نێو
به‌تاڵ و سه‌یری ، له
سه‌عدی نه‌ده‌کرد
، که هۆنراوه‌ی به ناوبانگی " به‌نی
ئاده‌م" ی ، وه‌ک دروشمی مرۆڤدۆستی ،
له سه‌ر باڵه‌خانه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، له نیو
یۆرک نووسراوه ". قوربان گیان ! هه‌رچۆن
بێ ، بیلامانێ
هێندێک هۆنه‌ر
وه‌ک مریشک هێلکه‌ش ده‌که‌ن و ... یش ده‌که‌ن
!. یا له جێگه‌یه‌کی
دیکه دا ، ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئاوی بیری
مه‌سیحی پیسه ، خه‌م مه‌خۆ چون جووله‌که‌ی
مردوی تێدا ده‌شۆی !!! یانی به فه‌رمایشی
سه‌عدی ده‌بێ ، ئه‌نشتاینی جووله‌که پیس
بێ ، به‌ڵام ئه‌بو
قه‌رتاڵه‌ی
حه‌به‌شی خاوێن
!!! . ره‌نگه جێشی ببێ بڵێم
، سه‌عدی
چه‌ند ساد ساڵ پێش به پێی فه‌رهه‌نگی
وهپاشکهوتوی ئه‌و سه‌رده‌مه ، ئه‌م
قسه‌یه‌ی کردوه . وشه‌ی
( گه‌ورک) یش که ناوی هۆزێکی زۆر
ماقووڵی کورده و له ناوچه‌ی موکریان
و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی
باشوور
ده‌ژین ، به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه
ریشه‌که‌ی هه‌ر
له‌وێوه دێ : کۆنفڕانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی
زهڕدهشتیهکانی جیهان بو ، بابڵێم
به هۆی ئه‌وه‌ی من ده‌متوانی له
چه‌ند زمانه‌وه بابه‌ت وه‌رگێڕم ،
بێ ئه‌وه‌ی به چه‌شنی فه‌ڕمی زه‌ڕده‌شتی
بم ، منیان وه‌ک وه‌رگێڕی کۆنفڕانسه‌که
دیاری کرد .بابه‌ت زۆر ده‌هات : له گۆشه
و قوژبنی جیهانه‌وه به زمانگه‌لی
جۆر به جۆر . رۆژێک بابهتیكیان دا به
من ،له زمانی ئینگلیسی وه‌رم گێڕا ، که
کابرایه‌کی موبید( رێبه‌ری ئایینی) ی زه‌ڕده‌شتی
له هیندووستانه‌وه ناردبوی . له‌م
بابه‌ته‌دا ، ئاماژه‌ی به‌مه کردبو ،
که گه‌لی کورد یه‌کێک له‌و گه‌لانه
بوون ، زۆر پایان له‌سه‌ر ئه‌وه
داگرتوه ، که هه‌ر له سه‌ر ئایینی زه‌ڕده‌شتی
بمێننه‌وه و نووسیبوی : " هۆزێکی
کورد هه‌یه به ناوی
( گه‌ورک ) ، که به مانای (گاوه‌ره
چکۆله) یه . ئه‌م هۆزه تا چه‌ند ساد
ساڵ پێش ، له کوێستانه‌کانی ناوچه‌ی
کورده‌واری یانی له
زێدی خۆیان ، که
زۆر عه‌سته‌م و شاخ و به‌رده ، په‌نایان
گرتبو و هه‌ر وه‌ک زه‌ڕده‌شتی مابوونه‌وه
، به‌ڵام له پاشان ئه‌وانیش له ژێر
زه‌خت و گوشاری جۆربه‌جۆر دا ، ئایینی
زه‌ڕده‌شتیان له ده‌ست دا". (
تێبینی: ره‌نگه وه‌ک شه‌نگاریان لێ
کردبێتن) . با
بێینه‌وه سه‌ر بستۆی ته‌وه‌ره‌ی
باسه‌که ، که بریه‌تی بو له راڤه‌کردنی
مانای وشه‌ی ( گۆران) : بۆ وێنه له بان
ئه‌و پێسته ئاسکه مێژوییه
به‌ناوبانگه‌ش، که زۆربه‌مان
ناومان بیستوه ، له رسته‌یه‌کی دا
باسی پاکتاو کردنی "گه‌وره گه‌وره‌کان
"، به ده‌ست عاره‌ب ده‌کا . که
لێره‌دا به مانای سه‌ر
گه‌وره‌ی گاوره‌کان یا سه‌رۆکی زه‌ڕده‌شتیه‌کان
. وشه‌ی ( گۆرانی ) یش ، به مانای ئه‌وه‌یه
که به داب و نه‌ریتی زه‌ڕده‌شتیه‌کان
یا گه‌وران ،
لاژه ، ستڕان و به‌ند
بچڕن ، - وه‌ک
سروودی گاتاکانی زه‌ڕده‌شتی و سرووده‌کانی
دیکه‌یان . به
کورتی ئه‌گه‌ر باسه‌که کۆ بکه‌ینه‌وه
و سه‌رتان زۆر نه‌یه‌شێنم ، وشه‌ی (گۆران
) واته گه‌وران ، گهبران ، گاوران یا
زهڕدهشتیگهل . زاراه‌ی
گۆرانی و ئه‌وانه‌ی به‌م زاراوه‌یه
قسه ده‌که‌ن ، زۆر کوردێکی
ماقووڵ و ره‌سه‌نن و
ره‌نگه بتوانم بڵێم به حه‌شیمه‌ت
له سۆرانیش پترن . وشه‌ی
(گه‌وره)ش هه‌ر له‌و ریشوه، ره‌گاژۆ
ی کردوه . دوانووس
( PS
): له هێندێک
ناوچه‌ی کورده‌واری
، وشه‌ی (گۆران)
، ( کرمانج ) و ( مسکێن ) یان ،
به کوردی ئاپۆرهشیان وتوه
، یانی کوردێک که نه خه‌ڵکی شار
بێ ، نه رێبه‌ری ئایینی بێ ، نه
مه‌لا و فه‌قێ بێ ، نه خاوه‌ن ملك و نه
عاره‌ب وته‌نی له ( خه‌واس) بێ .
ماموه‌ستا هه‌ژاریش له یه‌کێک له
هۆنراوه‌کانی تاریفی
سه‌رۆک مه‌لا سته‌فا بارزانی دا ، که
و وشه‌ی (گۆران ) ی تێدایه ، مه‌به‌ستی
له کوردی ئاپۆره یه ، نه‌ک کوردی
گۆران به گشتی یا خێڵی گۆران . ئه‌م
ناوه تایبه‌تیانه له زۆر ناوچه هه‌ن
، وه‌ک له ناوچه‌ی پاوه و ده‌ڤه‌ره‌که‌ی
، هه‌ر که‌س به زاراوه‌ی سۆرانی قسه
بکا پێی ده‌ڵێن ( جاف ) ، که ئه‌مه به‌و
مانایه نیه ئه‌و که‌سه ده‌بێ
هه‌ر له خێڵی جاف بێ ، به‌ڵکه مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه سۆرانیه ، به‌ڵام ره‌نگه
له خێڵی جافیش نه‌بێ . یا له ناوچه‌ی
باشووری موکریان ، به خه‌ڵکی هه‌وشار
ده‌ڵێن ( کورد) ، خه‌ڵکی هه‌وشاریش
به‌مان ده‌ڵێن موکری . یا له شاری مه‌هاباد
ئێستاش زۆر جار ، به خه‌ڵکی نا مه‌هابادی
ده‌ڵێن ( کرمانج) ،با سۆرانی یا گۆرانی و
ئه‌وانه‌ش بێ ؛ یا جاران له زۆرناوچه‌ی
دیکه‌ش ، به
کوردی ئاپۆره‌یان ده‌وت " کرمانج "
، جا هه‌ر زاراوه‌یه‌کی ببوایه . به
کورتی ئه‌م چه‌شنه ناوه ناوچه‌ییانه،
هێنده له کوردستانی گه‌وره زۆرن ،
که بۆ خۆی باسێکی تایبه‌تی دوور و
درێژی ده‌وێ . |