|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران – 17/7/ 2708
مانای
وشه‌ی " سۆران" چیه ؟
زۆر که‌س ره‌نگه ئه‌م پرسیاره‌یان
بێ ، ئایا
مانای وشه‌ی "سۆران " چیه
؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م پرسیاره ،
هه‌وڵ ده‌ده‌م به که‌ڵک وه‌رگرتن له
لێ کۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی که
پێشتر ئه‌نجامم داوه ، ئه‌م وشه‌یه
لێک بده‌مه‌وه و راڤه‌ی بکه‌م :
هه‌روه‌ک ده‌زانین ، وشه‌ی "سۆران"
له زمانی کوردی دا ، له زۆر سۆرغه‌وه
به کار ده‌برێ ، که هێندێکیان ئه‌مانه‌ن
(1) یه‌کێك له زاراوه سه‌ره‌کیه‌کانی
کووردی ، زاراوه‌ی ( سۆران) یه ؛ (2)
شارێک له پارێزگه‌ی هه‌ولێر ناوی شاری
( سۆران) ه ؛(3) ناوچه‌یه‌کیش هه‌ر له‌م
پارێزگه‌یه پێی ده‌ڵێن ده‌ڤه‌ری (سۆرا
ن) ؛ (4) ناوی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له
فرمانڕه‌وایانی کورده ، با ناوی
میرانی (سۆران)؛ (5)
زۆرمان ناوی خانزاده خانمی (سۆران
) یشمان بیستوه
؛ (6) ناوی هێندێک منداڵی کوڕیش
ده‌نێن(سۆران)
و بابلێم ،بۆ وێنه من خۆشم هه‌ر
له منداڵیه‌وه به ناسناوی (سۆران)
ناسراوم و هتد .
لێکۆلێنه‌وه مه‌یدانیه‌که : به‌ینێک
ده‌رفه‌رتێک هاته پێشه‌وه ،وه‌ک
ماموه‌ستای میوان ، له کولیه‌ی ئادابی
سۆرانCollege
Of Education) Soran
)
، له شاری سۆران وانه بڵیمه‌وه .
رێزدار دوکتور دارا
جاف که سه‌رۆکی
ئه‌و کالێجه بو ، رۆژێک
وتی تۆ که خۆت ناوت ( سۆران) ه و
ئێستا لهکالێجی ( سۆران ) ، له شاری (سۆران
) وانه ده‌ڵێیته‌وه ، ئه‌گه‌ر پێت
خۆشه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
مه‌یدانی سه‌باره‌ت به وشه‌ی "
سۆران " بکه ، بزانه به بۆچوونی تۆ
مانای چیه ؟
مانگی گوڵان بو ، که له زۆر جێگه‌ی
کوردستانی مه‌زن بانهمهڕیشی
پێ ده‌ڵێن . بارانێکی زۆر له‌و ده‌ڤه‌ره
باریبو . ده‌ستم کرد به لێکۆلێنیوه ،
سه‌باره‌ت به وشه‌ی "سۆران " .
زۆر له گوند و شاره‌دێ کان چووم ، به
ده‌روده‌شت دا گه‌ڕام و له زاراوه‌ی
خه‌ڵکی ناوچه‌که‌م کۆڵیه‌وه. خۆتان
ده‌زانن کاتێ باران زۆر ده‌باری و شڵێوه
و له‌نگێزه‌ی بنه‌وه‌شت ده‌کا
، خاک و ده‌روده‌شت و کێو پاره‌کان
زۆرتر ره‌نگی سووریا‌ن لێ ده‌نیشێ . له‌م
کاته دا که بارانێکی زۆر باریبو ، ته‌واوی
ده‌روده‌شت و کێو و شاخ مه‌یله‌و سوور
هه‌ڵگه‌ڕابوون . یانی دنیا وه‌ک گڵهرهنگهی
سووری لێ هاتبو ، که ههوڕگهڕ دیزهوگۆزهی
پێ ره‌نگ ده‌که‌ن . من به‌م بۆچوونه
گه‌یشتم ، که
وشه‌ێ " سۆران " ، له " سوور"
ه‌وه هاتوه . و "سۆران " یانی "
سووران " یا کورد کوته‌نی سوورکه‌ڵانیه‌کان
یا ده‌ڤه‌ره سووره‌کان ، هه‌ر وه‌ک
به کوردی بو وێنه ده‌ڵێن " به‌رده
ڕه‌شان " ، که یانی جێگه‌ی به‌رده‌ر
ره‌شه‌کان . لێره‌دا پرسیارێک دێته
گۆرێ ، که ئه‌ی بۆ " سووران " نیه
و " سۆران" ه ، که ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه
له‌و ناوچه‌یه ، به ره‌نگی "سوور
" ده‌ڵێن
" سۆر " و " سۆران "
کۆی وشه‌ی " سۆر" ه ، واته
سووره‌کان .
بۆ ئه‌وه‌ی بزانم خاکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره
بۆ وا سووره ،
هێندێک خۆڵم له جێگهگهلی جیاوازی ئه‌و
مه‌ڵبه‌نده هه‌ڵبژاردوه ، ئێستا له
کنمه و ده‌مه‌وێ له لابۆراتۆار (
تاقیگه) یه‌ک ، بیده‌م له روانگه‌ی
کیمیاویه‌وه
ئهنالیزی بکه‌ن .
کوردناسانی خۆماڵی و بیانیش
سه‌باره‌ت
به‌م وشه‌یه، زۆر مه‌به‌ستیان
نووسیوه و باسی کۆمه‌ڵ ناسی ، مرۆڤناسی
، میژویی و ئه‌و شتانه شیان هێناوه‌ته
گورێ ، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن مێژوی زه‌وی
ناسی زۆر زۆر کۆنتره له هی کۆمه‌ڵناسی
، مرۆڤناسی و مێژویی . به کورتی به
بۆچوونی من ، ریشه‌ی وشههکه ، له
هه‌ر به‌ستێنێک دا به‌کار ببرێ ، له‌وه‌وه
ره‌گاژۆی کردوه ، که مه‌ڵبه‌نده‌که
زۆر سوورکهڵانه و خاک و ده‌روده‌شت و
کێوی ، زۆر زۆر مه‌یله‌و سوورن ، به
تایبه‌ت کاتێک بارانی زۆر ده‌بارێ
ئه‌مه زه‌قتر ده‌بێته‌وه و سوورتر
هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێ . ره‌نگه ده‌ڤه‌ری
مێرگه "سووریش" که له
نزیکی ئه‌و مهڵبهندیه،
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه وشه‌ی سووری
تێدایه ، یانی مێرگێکی مه‌یله‌و سووره
؟ .
|