|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
– 24/7/ 2708 دڵنیام
زۆر که‌س پێیان خۆشه ، به وردی
بزانن وشه‌ی ( کرمانج)
مانای چیه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه
، هه‌وڵ
ده‌ده‌م سه‌باره‌ت به‌م وشه‌یه، راڤه‌یه‌کی
هه‌ره کورت و زۆر پوختتان،
پێشکه‌ش بکه‌م : له
پێش دا پێویسته ئاماژه بکه‌م ،
ئه‌م وشه‌یه له زمانی کوردی دا زۆر
وشه‌یه‌کی گرنگه ، که بۆ وێنه به
لای که‌مه‌وه
له‌م به‌ستێنانه دا به کار ده‌بڕێ
: (1) یه‌کێک له زاراوه سه‌ره‌کیه
کانی کوردی ناوی زاراوه‌ی ( کرمانج
) یه ؛( 02) له‌وانه‌یه بڵێم ، نزیکه‌ی
30 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی کورد به زاره‌وی
( کرمانج) ی قسه
ده‌که‌ن ؛ (3) زۆر که‌س ناوی کوڕی خۆیان
یا ناسناویان ده‌نێن ( کرمانج
) ، که با بڵێم یه‌کێک له به
ناوبانگترینی ئه‌م (کرمانج)
انه ، به‌هه‌شتی عه‌زیزی کرمانج
بو ، که له کاتی کۆماری دێمۆکڕاتیکی
کوردستان دا ، به داشداری ئه‌و ، ده‌سته‌ڵاتی
شا له شاری مه‌هاباد ده‌رکراوه و ئه‌و
پیاوه بوێره،
شاره‌وانی ئه‌و کاته‌ی له ته‌ک
هاورێیانی دا ، داخستوه و
ته‌خته کردوه ؛ (4) به مرۆڤی
کوردی ره‌به‌ن و ره‌سه‌نیش ده‌ڵێن (
کرمانج ) ، بۆ
وێنه هۆنه‌ری مه‌زن ماموه‌ستا ئه‌بۆلحه‌سه‌ن
سه‌یفی قازی ، له هۆنراوه‌یه‌که دا
، شتێکی
له‌م باره ده‌ڵێ " حه‌سه‌ن که
کوردێکی (کرمانج
)ه، یانی ره‌به‌ن
، چ پێویستی به دیلمانجه" ، که
مه‌به‌ستی له خۆیه‌تی ؛ (5) له
فۆلکلۆری کوردی دا ، ده‌ڵێ " به کوردی
و (
کرمانج) ی پێت
بڵێم "، یانی به کوردیه‌کی زۆر قاڵ و
بێ درۆ و ده‌له‌سه .
به‌ڵام ده‌بێ ئاماژه به‌مه‌ش بکه‌م
، که زاراوه‌ی ( کرمانج)
ی زۆر بن زاراوه و بگره بنی بن زاراوه‌شی
هه‌یه ، که ره‌نگه زۆر که‌سان ، بن
زاراوه‌ی بادینی یا شکاکیش ، به
جێ نشێنی کرمانجی بزانن ، که ئه‌مه وا
نیه و ئه‌م
دو بن زاراوه‌یه ، هه‌ر دووکیان
بن زاراوه‌ی ( کرمانج)
ین . مانای
وشه‌ی کورمانجی ( کرمانجی ) : هه‌ر
وه‌ک ده‌زانین ته‌نانه‌ت ماموه‌ستا
ئه‌حمه‌دی خانی له په‌ڕتووکی شازی
مهم و زین دا ، نزیکه‌ی 400 ساڵ پێش ،
وشه‌ی ( کورمانج)
ی به کاربردوه ، که دیاره کورت
کراوه‌ی وشه‌ی ( کوردمانج)
یه و له‌م به‌شانه پێکهاتوه : کورد+مان+جێ
، که واته ( جێی و نیشتگه‌ی کورد ره‌گه‌زان
یا کوردستان )
که خه‌ڵکه‌که‌شی ده‌بنه
کورمانجی (
کرمانج)ی ، چون:
کورد
= کورد مان
= ره‌گه‌ز
، که له وشه‌ی دوود(مان)
ی ئاریاییهوه
ره‌گاژۆی کردوه ،
وه‌ک وشه‌ی تورکمان ، که یانی ( تورک ره‌گه‌ز
) ، کوردمان یش
یانی کورد ره‌گه‌ز . یا وشه‌ی خانومان
، یانی جێگه و نیشتگه ، وه‌ک ده‌ڵێن
فڵانه که‌س ، بێ ماڵ و بێ خان و (مان)ه
. جێ
= جێ یا مه‌ڵبه‌ند یا نیشتمان .
تێبینی: له مه‌هاباد و زۆر ناوچه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ش به کوردگه‌لێک که نه مه‌لان ، نه شێخن ،نه فه‌قێن ، نه خاوه‌ن مڵکن و کوردێکی ئاسایین ، پییان ده‌ڵێن ( کرمانج) ، جا هه‌ر زاراوه‌یه‌کیان ببێ !!!. که به‌م پییه کرمانج واته کوردێکی قاڵ، ره‌سه‌ن و ره‌به‌ن .
|