|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
مانای
وشه‌ی "موکریان"
چیه ؟
لێره‌دا ده‌مه‌وێ کورته راڤهیهکتان
سه‌باره‌ت
به مانای وشه‌ی موکریان پێشکه‌ش بکه‌م
، که به هیوام به خشڵی سه‌رنجی خۆشهوتستانی
هیژا
بڕازێته‌وه ، هه‌رچه‌ند
پێشکه‌ش کردنی ئه‌م راڤه‌یه به
خوێنه‌رانی بیرمه‌ند وه‌ک ئه‌وه
وایه ، ترێ ڕه‌شه به‌رم بۆ
ئالانی سه‌رده‌شت ، مازو بۆ بانه یا به‌ڕو
بۆ ئیلام .
مێژو نووسی ناوداری کورد ، ئه‌میر شه‌ره‌فخانی
بتلیسی ده‌ڵێ : " وشه‌ی (موکریان ) ، له
وشه‌ی( مه‌کره) ه‌وه رهگاژوی کردوه"
. که وشه‌یه‌کی عاره‌بیه و به
کوردی ئێستا پێی ده‌ڵێن رامیاری
. به‌لگه‌ی میژوییش بۆ ئه‌م بۆچوونه
ئه‌مه‌یه ، که
سه‌روه‌ر ئه‌میر شه‌رف خان ، نووسه‌ری
کتێبی شازی مێژویی شه‌ره‌فنامه ده‌نووسێ
: "
میر سه‌یفه‌ددین " که میر و
فرمانڕه‌وای کوردی ئه‌و دهڤهرهبو
، زۆر رێبه‌رێکی رامیارو تێگه‌یشتو بو
، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ناویان نابو
میر سه‌یفه‌ددینی مه‌کری ، که واته
میر سه‌یفه‌ددینی رامیار ( سیاسه‌تمه‌دار
) . بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی زمان
ناسیش بۆ
ئه‌وه بخه‌ینه به‌ر
چاو ، به‌هه‌شتی شێخ
مارفی نۆده‌یی ، له کتێبی فه‌رهه‌نگی
عاره‌بی کوردی " ئه‌حمه‌دی" دا ،
که به هۆنراوه نووسیویه‌تی ، سه‌باره‌ت
به وشه‌ی "مه‌کر" ده‌ڵێ ( جه‌بین
و جه‌بهه ته‌ویڵه ، "مه‌کر" و
که‌ید و حیله فێڵه
) . جا، به م چه‌شنه ناوی موکریان
هه‌ر له‌و وشه‌وه هاتوه ، هه‌ر
وه‌ک وشه‌ی ئهدردهڵان له ناوی بابا
ئهرهڵهوه هاتوه
یا وشه‌ی بابان له وشه‌ی
پادشایانی به‌به‌وه . یانی هه‌وه‌ڵ
" مه‌کریان" بوه ، له پاشان
کوردێنراوه و بوه‌ته " موکریان "
. به‌م بنه ماڵهیهشیان وتوه
میرانی موکریان ، که ده‌توانم بلێم ئه‌ستێره‌ی
هه‌ره گه‌شی کاکه‌شانی ئه‌و
میرانه‌ی موکریان ، بوداق سوڵتان یا
سوڵتان بۆداق بوه ، که نزیکه‌ی 400 ساڵ
پێش ، میری
موکریان بوه و ئێستا گڵکۆکی پیرۆزی له
شاری مه‌هاباده .
له باری جینووسی ( جوغڕافیا) وه ،
ده‌کرێ بڵێین زۆربه‌ی خاکی موکریان هه‌ر
ئه‌و دهڤهریه ، که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی
کۆماری دێموکڕاتیکی کوردستان دا بوه .
به‌ڵام ،
ئه‌و
به‌شانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که
له باکووری مه‌ڵبه‌ندی موکریان هه‌ڵکه‌وتوون
و به بن زاراوه‌گه‌لی کرمانجی ده‌دوێن
، وه‌ک شکاکی و
هتد ، ئه‌وانیش هه‌ر له ژیڕ ده‌سته‌ڵاتی
کۆمار دا بوون ، که‌چی له باری زمان
ناسیه‌وه ، به بن
زاراوه‌ی سۆرانی دانانرێن ، به‌ڵام
خودی بن
زاراوه‌ی موکریانی
، یه‌کێک له بن زاراوه‌گه‌لی زاراوه‌ی
سۆرانیه . پێویسته به‌مه‌ش ئاماژه
بکه‌م ، که مرۆڤگه‌لی زۆربه ناوبانگ له‌م
ده‌ڤه‌ره هه‌ڵکه‌وتوون
: که به پێی رێکه‌وتی مێژو ، وه‌ک
مشتێک له گشتێک ناوی چه‌ند که‌سیان
لێره دا ده‌نووسم : رێزداران
سه‌ردار عه‌زیزخان موکری ،
نه‌مر سمکۆ ( له ناوچه‌ی شکاک) ،
ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌یفی قازی
،
میسباحهددیوان
ئه‌ده‌ب ، نه‌مر
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ،
سه‌ید حوسه‌ین حوزنی موکریانی ، گیو
موکریانی ، هه‌ژار موکریانی ، هێمن
موکریانی و زۆر که‌سانی ناوداری دیکه ،
که له سه‌ر زۆریان پێویسته کتێب
بنووسرێ .
به
کورتی وشه‌ی موکریان ، له ناوی
فرمانڕه‌وای کوردستان ، "میر سه‌یفه‌ددینی
موکری "ه‌وه ره‌گاژۆی کردوه ،
بوداق سوڵتان یا سوڵتان بوداقیش ، که مه‌هابادی
کردوه به پێته‌خت، زۆر به ناوبانگه
، وه‌ک
میرێکی کورد قۆشه‌ی لێداوه و کابینه
و ده‌سته‌ڵاتی پته‌وی
بوه ،
له بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌وه .
بۆ ئاگاداری پتر سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی
میرانی موکریان و ئه‌و ده‌ڤه‌ره ، ده‌کرێ
کتێبی ( مه‌شاهیری کورد ) ، نووسراوی
میژوناسی که‌م وێنه‌ی کورد ، بابا
مه‌ڕدووخ رۆحانی بخوێننه‌وه .
|