|
ه‌رله‌مانی
كوردستان ته‌مه‌نی شووكردن و ژنهێنانی
به 16 ساڵ دیاریكرد‌و ژنیش مافی ته‌ڵاقدانی
ده‌بێت
سیروان
چیمه‌نی
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رۆژانی
رابردوو به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان فره‌ژنی سنورداركرد بۆ ئه‌وه‌ش
چه‌ندین مه‌رجی توندی دانا، ئه‌مڕۆ 29/10
گفتوگۆكان كه به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان
موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به
ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌ری
رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوو
تێیدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بنه‌ماكانی
گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی و مه‌رجه‌كانی
كرا.
له‌مادده‌یه‌كی پرۆژه‌كه‌دا هاتبوو
له‌كاتی به‌ستنی گرێ به‌ستی هاوسه‌رێتی
له‌به‌رامبه‌ر قازی ده‌بێت دوو شایه‌ت
ئاماده‌بن و جیاوازی له‌نێوان ژن و
پیاودا نه‌كرێت و بۆ ژنیش هه‌بێت پیاوه‌كه‌ی
ته‌ڵاق بدات، واته ته‌ڵاق به‌ده‌ست
ژنیش بێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌كاتی
ئیمزاكردنی گرێ به‌سته‌كه‌دا ژنه‌كه
ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ پیاوه‌كه دانابێت.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون
كه ته‌ڵاق به‌ده‌ست ژن بێت به
بیانوی ئه‌وه‌ی كه ژن زیاتر كائینێكی
سۆزداره‌و مه‌ترسی زۆری هه‌یه بۆ
تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵ به‌ڵام
سه‌رئه‌نجام ئه‌و مادده‌یه به‌زۆرینه‌ی
ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
قازی بۆی هه‌یه ژن و پیاوێك له‌یه‌ك
ماره بكات كه یه‌كێكیان نه‌خۆشی عه‌قڵی
هه‌بێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌راپۆرتی
پزیشكی ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه زیانی
بۆ كۆمه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌و مادده‌یه‌ش به
كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
به‌مادده‌یه‌كی تر ته‌مه‌نی ژنهێنان
و شووكردن به 16 ساڵ دیاریكرا، له‌و
مادده‌یه‌دا هاتبوو ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه ته‌مه‌نی 16 ساڵی ته‌واوده‌كه‌ن
بۆ قازی هه‌یه له‌یه‌كیان ماره بكات،
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌راپۆرتی
پزیشكی ده‌ركه‌وت كه توانای جه‌سته‌یی
و عه‌قڵی باش بێت و ره‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی
له‌سه‌ر بێت كه باوكێتی، ئه‌گه‌ر
هاتوو باوكی كۆچی دوایی كرد یان ئاماده‌نه‌بوو
بۆ دایكی هه‌یه ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی، ژماره‌یه‌ك
له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشنیازی
ئه‌وه‌یانكرد كه ته‌مه‌نی 16 ساڵی
بكرێت به 18 ساڵی به‌ڵام مادده‌كه وه‌ك
خۆی مایه‌وه‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
به‌و شێوه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان
دوای سێ كۆبوونه‌وه 5 مادده‌ی له‌پرۆژه
یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركرده‌وه.
PUKmedia
سه‌رچاوه‌ی سایتی
|