|
پیاوێك
له‌سه‌ر په‌نجا مه‌تر زه‌وی كوژرا
ئا:
ئاسۆ شوانی
له‌ناحیه‌ی
شۆڕشی سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ،
له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی په‌نجا مه‌تری،
كێشه ده‌كه‌وێته نێوان دوو خێزانه‌وه،
كه‌پێشتر
به‌سوڵحی عه‌شایه‌ری ڕێكه‌وتون. به‌ڵام
پاشتر لایه‌نێكیان ته‌قه له‌لایه‌نه‌كه‌ی
تر ده‌كات‌و یه‌كێكیان ده‌كوژن‌و یه‌كێكی
دیكه‌شیان بریندار ده‌كه‌ن. تا ئێستا
بكوژی سه‌ره‌كی ده‌ستگیرنه‌كراوه.
كه‌سوكاری كوژراوه‌كه داواكارن له‌ڕێگه‌ی
دادگاوه ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی
بكرێته‌وه.
«هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتبووین
كه هیچ لایه‌كمان ئه‌و زه‌وییه نه‌كێڵین،
به‌ڵام ئه‌وان كێڵابویان‌و ئێمه‌ش
چووین‌و پێمانوتن وه‌عد وابو نه‌یكێڵن،
بۆچی ئێستا كێڵاوتانه؟ له‌سه‌ر ئه‌مه
بوه ده‌مه‌قاڵه‌و ئه‌وان ته‌قه‌یان
له كه‌ریمی برام كرد‌و دوو فیشه‌كی
به‌ركه‌وت‌و هه‌ر له‌وێدا گیانی له‌ده‌ستدا.
فیشه‌كێكیش به‌ر سه‌ری خۆم كه‌وت‌و
بریندار بووم». كۆچه‌ر ئیسماعیل به‌وجۆره
چیرۆكی كوژرانی براكه‌ی‌و
برینداربوونی خۆی له‌ڕۆژی 16/10، له‌گه‌ڕه‌كێكی
ناحیه‌ی شۆڕش ده‌گێڕێته‌وه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌ریم ئیسماعیل‌و
خێزانێكی دیكه، كه دانیشتووی
ناحیه‌ی شۆڕشن‌و له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی
گوندی (چه‌شمه به‌ردینه)ن، كه ده‌كه‌وێته
دوو كیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌مچه‌ماڵه‌وه،
له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی پارچه زه‌وییه‌ك
كه به وته‌ی كۆچه‌ر «ڕوبه‌ره‌كه‌ی
50مه‌تره» ده‌بێته كێشه‌یان، له‌مه‌كته‌بی
كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتیش رێكده‌كه‌ون
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌كیان نه‌یكێڵێت،
به‌ڵام پاشتر ئه‌و ڕوداوه‌ی لێده‌كه‌وێـته‌وه.
په‌روین قادری ته‌مه‌ن 32ساڵ، كه
هاوسه‌ری كه‌ریمه، به كراسه شینه‌كه‌یه‌وه
كه بۆ كۆستی مێرده‌كه‌ی له‌به‌ری
كردبوو، به له‌چكه ره‌شه‌كه‌شی
پرچه‌كانی داپۆشیبوو، به ماتییه‌وه
له‌گه‌ڵ سێ كوڕ‌و كچه‌كه‌ی
دانیشتبوون. ئه‌و كه ماوه‌ی 15ساڵه
له‌گه‌ڵ كه‌ریمی ته‌مه‌ن 32ساڵ
خێزانیان پێكهێناوه، باسی له‌ژیانی
خێزاندارییان كرد‌و به‌غه‌مگینییه‌وه
وتی «ژیانێكی ئاسایی بێ كێشه‌مان
هه‌بووه، هیچ موچه‌یه‌كمان نه‌بووه،
ته‌نها به‌كاسبی كه‌ریم ده‌ژیاین».
كه‌ریم له‌دوای خۆی چوار منداڵی
جێهێشتووه، كه‌سیانیان به‌ناوه‌كانی
(هه‌ڵه‌ت‌و محه‌مه‌دو ئه‌ژین)ن، له‌قوتابخانه‌ن‌و
حه‌مزه‌ش ته‌مه‌نی چوار ساڵه‌و
هێشتا نه‌چووه‌ته قوتابخانه. په‌روین
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆژگاره پڕ
نه‌هامه‌تیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌ریم
به‌سه‌ری بردووه‌و ده‌ڵێت «چه‌ند
ساڵێكه كه‌ریم به‌ئاو فرۆشتن به‌ته‌نكه‌ر
به‌خێومان ده‌كات، به‌ڵام كه خوا كه‌ریمی
برده‌وه، ئێستا خه‌می ئه‌وه‌مانه
كێ به‌خێومان بكات‌و له‌م رۆژگاره
ره‌شه‌دا چۆن ئه‌م منداڵانه به‌خێوبكه‌م».
ڕوداوی كوشتنی كه‌ریم، له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و زنجیره ڕوداوی كوشتنه‌دا بوو،
كه له‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردودا،
شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی گرته‌وه‌و
نزیكه‌ی ده حاڵه‌تی كوشتن‌و هه‌ڕه‌شه‌و
ته‌قه‌كردن‌و دزی لێكه‌وته‌وه.
بۆیه پاش ئه‌و ڕوداوانه به‌فه‌رمان‌و
هاوكاریی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی
هه‌رێم، پۆلیس‌و ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵ
كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی گرتۆته‌به‌ر بۆ
كۆتایهێنان به‌و كێشانه‌و ڕێگرتن له‌ئه‌گه‌ری
دووباره بونه‌وه‌یان. به‌پێی
ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی
چه‌مچه‌ماڵیش، كه له‌ژماره‌ی
پێشوی ئاوێنه‌دا بڵاوكرایه‌وه، له‌سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵه‌وه تا سه‌ره‌تای ئه‌م
مانگه، 18 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌وڵی
كوشتن‌و ده كه‌سیش به‌تۆمه‌تی
كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن
پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
كۆچه‌ر ئیسماعیل یونس، كه خوێندكاری
قۆناغی سێیه‌می زانكۆیه‌و برای كه‌ریمه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان
لێكردون سێ برابوون‌و تائێستا یه‌ك كه‌سیان
ده‌ستگیركراوه «ئێمه سكاڵامان له‌سه‌ر
هه‌ر سێ براكه تۆماركردووه، ئێستا
كێشه‌كه له‌دادگایه‌و هێشتا بكوژی
سه‌ره‌كی ده‌ستگیرنه‌كراوه».
دایكی كوڕه كوژراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵات به‌توندی سزای پیاوكوژان
نه‌دات، ئه‌وا ڕۆژانه ڕوداوی كوشتن
دووباره ده‌بێته‌وه».
كه‌سوكاری ئه‌و پیاوه كوژراوه، له‌ئێستادا
جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه
جارێكی دیكه په‌نا نابه‌نه‌وه به‌ر
سوڵحی عه‌شایه‌ری‌و ڕێگه‌ی
یاسایی ده‌گرنه‌به‌رو ده‌یانه‌وێت
له‌ڕێگای دادگاوه مافی خۆیان به‌ده‌ست
بهێننه‌وه، چونكه هۆكاری زۆربه‌ی
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سوڵحی عه‌شایه‌رییه.
ئه‌ركان كاكه‌وڵا، كه‌خاڵۆزای
كوژراوه‌كه‌یه، باسی له‌وه‌كرد له‌كاتی
پرسه‌كه‌یاندا، وه‌زیری ناوخۆی
حكومه‌تی هه‌رێم، عوسمانی حاجی مه‌حمود،
سه‌ردانیكردون‌و به‌ڵێنی پێدوان كه
ڕێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر. له‌ئێستاشدا
ئه‌ركان داواكاره «وه‌زیری ناوخۆ
فشار بخاته سه‌ر پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ،
بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كان،
چونكه ئێمه ڕێزی یاسا ده‌گرین‌و
داواكارین یاسا خۆی بڕیاربدات، نه‌ك
وه‌كو كێشه‌كانی تر كه زۆربه‌یان به
سوڵحی عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ری بۆ
كراوه. بۆیه یاسا ده‌ستی به‌ستراوه‌و
رۆژ به‌رۆژ كێشه‌كان ئاڵۆزتر بوون».
ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌ركانه‌وه
مایه‌ی نیگه‌رانییه، ئه‌وه‌یه كه
جارجاره له‌كوردستان لێبوردنی گشتی
بۆ زیندانییه‌كان ده‌رده‌چێت. هه‌روه‌ها
پاش سوڵحه عه‌شایه‌رییه‌كان كۆمه‌ڵێك
پاره‌ی زۆر بۆ لایه‌نی بكوژ كۆده‌كرێته‌وه،
تابیده‌نه بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه
«بۆیه كه‌سی قاتل له‌ڕووی مادیشه‌وه
زه‌ره‌رمه‌ند نابێت». له‌كۆتایی قسه‌كانیشدا،
ده‌ڵێت «لێبوردنی گشتی بۆ چه‌ند
مادده‌یه‌كی ساكاره، نه‌وه‌ك بۆ یه‌كێك
كه به‌ئه‌نقه‌ست كه‌سێك ده‌كوژێت‌و
ماڵی خه‌ڵكی وێرانده‌كات».
سه‌رچاوه‌ی
سایتی ئاوێنه
|