|
راگه‌یاندراو
به بۆنه‌ی کۆچی نابه‌وه‌ختی خوشکە
کوبرا ئه‌ڵڵاوه‌یسی
هاونیشتمانه
به‌رێزه‌کان! حیزب و رێکخراوه سیاسی
یه تێکۆشه‌ره‌کان!ئه‌ندامان و
دڵسۆزانی حیزبی دێموکرتی کوردستان!
ژنانی خه‌باتکاری یه‌کیه‌تی ژنانی
دێموکرات!
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه
راده‌گه‌یه‌نین که هاورێ و ئه‌ندامی
دڵسۆزی حیزبه‌که‌مان و ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ری
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی
ئێران له نۆروێژ، خوشکه کوبرا
هاوسه‌ری ره‌وانشاد کاک خه‌لیل گادانی
، له کاتژمێر 4 و 33 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌رۆی
رۆژی سێ شه‌ممه، رێکه‌وتی 28.10.2008 له
یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی ئۆسڵۆی
پێته‌ختی و‌ڵاتی نۆروێژ به هۆی نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نی 62 ساڵی دا
ماڵئاوایی یه‌کجاری له بنه‌ماڵه،
حیزب ، گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی کرد و چووه
نێو ریزی کاروانی نه‌مرانی رێگای ئازادی.
خوشکە کوبرا له ساڵی1325ی هه‌تاوی له
شاری مه‌هاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌کی
نیشتمان په‌روه‌ر و گه‌لدۆست دا له
دایک بوو. ساڵی1343ی هه‌تاوی له گه‌ڵ کاک
خه‌لیل گادانی، ئه‌ندامی به وه‌جی
حیزب، ژیانی هاوبه‌شی پێکهێنا. تێکه‌ڵاوی
له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گادانی و هاوسه‌ریه‌تی
له گه‌ڵ تێکۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناس،
ره‌وانشاد کاک خه‌لیل گادانی، بووه
هۆی ئه‌وه که خوشکە کوبرا رۆژ به
رۆژ زیاتر له گه‌ڵ مه‌سائیلی سیاسی
ئاشنا بێت و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری
له وجوودی دا بڵێسه بستێنێ. ناو براو
یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که به‌شێوه‌یه‌کی
زۆر بێ باکانه له رێ و ره‌سمی به خاک
سپاردنی کاک عه‌زیز یوسفی له شاری مه‌هاباد
به‌شداری کرد، که بوو به هۆی کەوتنە
ژێرچاوەدێری رێژیمی پاشایەتی. پاش
روخانی رێژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ر
کاری حکومه‌تی کۆنه په‌رستی کۆماری
ئیسلامی و سه‌پاندنی شه‌ر به سه‌ر گه‌لی
کورد دا، خوشکە کوبرا وێرای هاوژیانی
تێکۆشه‌ری، کاک خەلیل گادانی ده‌ستیان
له ژیانی ئاسایی هه‌ڵگرت و رێگه‌ی سه‌خت
و سه‌ربه‌رزانه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیان
گرته‌به‌ر.خوشکە کوبرا وێرای هه‌وڵدانی
بێ وچان بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه
منداڵه‌کانی په‌روه‌رده بکات، له
هه‌مان کاتدا له هه‌موو هه‌ل ومه‌رجێکدا
بۆ راپه‌راندنی ئه‌رکی حیزبی ئاماده
بوو. تێکۆشانی خوشکە کوبرا له
بواری ته‌داروکاتی یه‌وه له
مانگی دیفاع له ئازادی له جاده‌ی
پیرانشار- سه‌رده‌شت گەلێک بەرچاو بوو.
پاش کۆچی دوایی کاک خەلیل گادانی لە ساڵی
1368 دا، ئه‌رکی خوشکە کوبرا قورس‌تر
بوو، بۆیە بڕیاری دا که بۆ پێگه‌یاندنی
منداڵه‌کانی له هیچ هه‌وڵێک درێخ نه‌کات
و هه‌م دایک بێت و هه‌م باوک. ساڵی 1990
وێرای کیژ و کوره‌کانی وه‌ک په‌نابه‌ری
سیاسی له و‌ڵاتی نۆروێژ وه‌رگیرا. به‌ڵام
ژیانی ئاواره‌یی و ده‌ر‌به‌ده‌ری و
دووری له‌خاک و نیشتمانیش نه‌یان توانی
خوشکە کوبرا له ئامانجه به‌رزه‌کانی
دوور که‌نه‌وه. هه‌ر که له و‌ڵاتی
نۆروێژ جێگیر بوو چالاکییه‌کانی خۆی لە
هەموو بوارەکانی ژیاندا دەست پێ کردەوە و
زۆر زوو بوو به ناوێکی ئاشنا و
جێگه‌ی رێز بۆ کۆڕ و کۆمەڵگای
کورد لە هەندەران.
جێگای ئاماژەیە کە هه‌وڵ و تێکۆشان و
دڵسۆزییه‌کانی خۆشکە کوبرا وای
کردبوو کە ئەو شێرەژنە ببێتە جێگای
متمانە و باوەڕی ئەندامانی حیزب کە
چەندین جار لەبەرێوبەری کومیته‌ی حیزب
له و‌ڵاتی نۆروێژ و یەکیه‌تی ژنانی
دێموکرات هەڵبژێردراو ئەرکی بەرێوە
دەبرد و لە کاتی ماڵئاوایش دا یەکێک لە
ئەندامانی چالاکی کۆمیتەی بەرێوبەری
یەکیه‌تی ژنانی حیزبی دێموکراتی
کوردستان بوو.
به له ده‌ست دانی خوشکە کوبرا،
بنه‌ماڵه‌کانی نیشتمان په‌روه‌ر و خه‌باتکاری
ئەو ئازیزە یه‌کێک له ژنه مرۆڤ
دۆست، تێکۆشه‌ر، دڵپاک، به وره ،دلسۆز
و ، حیزبی دێموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی
ژنانی دێموکراتیش ئه‌ندامێکی خه‌مخۆر
و ماندوویی نه‌ناسی خۆیان له ده‌ست دا.
کۆمیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی
کوردستان و یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران به نوێنه‌رایه‌تیی
ئه‌ندامان و لایه‌نگران له و‌ڵاتی
نۆروێژ، به‌و بۆنه دڵته‌زێنه‌وه
سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌رێزه‌کانی
ئه‌ڵڵاوه‌یسی وگادانی ده‌که‌ن و خۆیان
له‌و خه‌مه گه‌وره‌یه دا به شه‌ریک
و به‌شدار ده‌زانن.
کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی
کوردستان کومیته‌ی نۆروێژی یه‌کیه‌تی
ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
29.10.200
|