|
سه‌رۆکه‌کان
.. ! . سه‌رۆکه‌کان
.. ئه‌ی
مرۆڤه لوت به‌رزه‌کان .. خوێن تاڵه‌کان به‌سه
ئیتر گه‌لێک ماندووین شه‌ڕو
خوێن و ماڵ وێرانی په‌ی پێ بردووین
بڕۆن
توخوا به‌رۆکی ڕزیومان به‌رده‌ن لهسایهتان
که‌ی ژیاوین هه‌موو مردوین تاکه‌ی
ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی
شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین ***
سه‌رۆکه‌کان
.. ئای
سه‌رۆک و ڕێبه‌ره خوارو خێچه‌کان ئه‌ی
دێوه‌زمه ناسروشتی و شاخ داره‌کان ئه‌ی
مرۆڤه هه‌ناو ڕه‌ش و نه‌خۆشه‌کان گه‌لی
بنده‌ست پیاوی ڕه‌نجده‌ری ده‌وێت پاشه‌ڵ
پیس و تێرنه‌خۆری هه‌رگیز ناوێت تاکه‌ی
ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی
شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین
*** سه‌رکرده‌کان
.. سه‌رگه‌وره‌کان
.. موختار‌و کوێخاو شێخه‌کان له‌خوار
ئێوه تاکی کۆمه‌ڵ به‌شخوراوه ژینی
هیچ و زه‌حمه‌ته هه‌ژارو
مسکێن و نه‌گبه‌ته له‌سایه‌ی
بیری تاریکتان چوارپارچهبوو
دڵی ووڵات ئێستا کوردستان سه‌د له‌ته تاکه‌ی
ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی
شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین
*** سه‌رکرده‌کان
.. ورچهکۆن
و بێخه‌مه‌کان ئه‌ی
مرۆڤه ناته‌واوه سه‌رکێشه‌کان ئه‌ی
دێوه‌زمه ترسناکه دڵ ڕه‌شه‌کان سوک
و ڕسوابن هه‌میشه وه‌ک
چۆن ناوی کوردتان زڕان تاکه‌ی
ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی
شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین
*** سه‌رۆکه‌کان
.. ئه‌ی
مرۆڤه سه‌رسه‌خته‌کان که‌ڕو
کاس و زۆربڵێکان ئێوه
تێرن له‌سه‌ر سکی گه‌لی خۆتان له‌باتی
شۆڕشگێڕ‌و کۆڵنهدهربن فایلدارو
پیاو خراپ و به‌ڵێنده‌رن تاکه‌ی
ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی
شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین
***
سه‌رکرده‌کان
.. لێپرسراوه ده‌ست پیسه‌کان که‌ی
دێنه هۆش وه‌ک و مرۆڤ یاری
به‌چاره‌نووسی کورد مه‌که‌ن پاره‌و
موڵک و ده‌وڵه‌مه‌ندیی بۆ گیرفانی گهرمتانه
شه‌ڕ
بۆ ئێمه خۆشتر مه‌که‌ن چاره‌نووسمان
ڕه‌شتر مه‌که‌ن تاکه‌ی
ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی
شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین
*** سه‌رۆکه‌کان
.. بازرگان و قومارچییه‌کان له‌چ
شارێ له‌چ گوندێ له‌چ
په‌خشانێک و په‌ندێ
شۆڕشگێڕ
تڕۆکراوه‌و خۆفرۆشیش
چه‌پڵه‌ڕێزانی بۆبکرێ
تاکه‌ی
ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی
شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین
*** سه‌رۆکه‌کان
.. فه‌رمانداره دڵسۆزه‌کان قه‌د
به دووژمن ڕووی گه‌ش مه‌ده‌ن
له‌گه‌ڵ
میلله‌ت ڕووگرژ مه‌که‌ن گه‌ر
وانه‌که‌ن ئه‌وه‌نین بمانپارێزن لێمان
گه‌ڕێن ڕه‌زیل و ته‌فروتونامان مه‌که‌ن
تاکه‌ی
ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی
شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین . *
پێشکه‌شه بهوسهرکردهو لێپرسراوه
کوردانه‌ی که‌ته‌نها بۆپلهوپایهو
کورسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن و گوێ ناده‌نه
میلله‌ته‌که‌ی خۆیان که‌به‌خوێنی
ڕۆڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ دووژمن ده‌جه‌نگن
و له تێکۆشان و خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌کی
چهوساوهدان .
م
. حه‌مید عه‌زیز Hamid773@hotmail.com
|