|
پشتیوانی له مانگرتوانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
بۆ پشتگیری له مانگرتوانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بۆ گه‌یاندنی داوا ڕه‌واکانیان بۆ ڕای گشتی ناوخۆ‌و جیهان. ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 11 ئۆکتوبه‌ر، له سه‌نته‌ری شاری کریستیانساند له باشوری نه‌رویج، خۆپێشاندانی هێمنانه سازکرا. خۆپێشاندانه‌که به‌شێوه‌ی ڕاوه‌ستان‌و بێده‌نگبوون به‌ڕێوه‌چوو.
له ماوه‌ی دوو کاتژمێر خۆپێشانداندا بێجگه له پشتیوانی کردنی ده‌یان که‌سی نه‌رویجی ، چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی‌و ئیداری شاره‌که‌ش به‌شداری‌و پشتیوانی خۆیان بۆ داوای خۆپێشانده‌ران‌و کورده مانگرتوه‌کانی رۆژهه‌ڵات ڕاگه‌یاند، له‌وانه پیته‌ر گیتمارک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نه‌رویجله‌سه‌ر لیستی پارتی کۆنسه‌رڤاتیڤ، مێته گونده‌رسه‌ن جێگری سه‌رۆکی شاره‌وانی کریستیانساند، یۆسف سالیمۆنسه‌ن نوێنه‌ری پارتی "هه‌نگاوی پێشه‌وه"ی نه‌رویجی، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارتی چه‌پی نه‌رویجی‌و چه‌ندین که‌سایه‌تی تر له خۆپێشاندانه‌که‌دا به‌شداربوون. هه‌ر له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌کانی نه‌رویج، به‌ڵین درا که داوای خۆپێشانده‌ران به‌رزبکرێته‌وه بۆ حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانی نه‌رویجی.
ئاماده‌کارو به‌ڕێوه‌به‌رانی ناڕه‌زایه‌تیه‌که بریتیبون له: 1. کۆمه‌ڵێک خوێندکاری کورد له زانکۆ ئاگدێر (نه‌رویج) 2. کۆمه‌ڵیک که‌سایه‌تی سیاسی‌و چالاکی بواری مافی مرۆڤ له کورد‌و ئێرانی 3. کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له باشوری نه‌رویج |