قاره‌مانی
شه‌ره حه‌ماسییه‌کانی ره‌به‌ت تا
هه‌وشار و ئه‌ندامی دڵسۆزی حیزبه‌که‌مان
له نۆروێژ، کاک محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا
پوور ناسراو به کاک محه‌ممه‌د ده‌روێش،
له کاتژمێر 7 و 30 ده‌قیقه‌ی سه‌رله
به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی
10.11.2008 له نه‌خۆشخانه‌ی شاری
فریدریکستاد له نۆروێژ به هۆی نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نی 48 ساڵی
دا ماڵئاوایی یه‌کجاری له بنه‌ماڵه،
حیزب و گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی کرد و چۆ
نێو ریزی کاروانی نه‌مرانی رێگای
رزگاری کورد وکوردستان.
هاورێ محه‌ممه‌د ده‌روێش کوڕی ده‌روێش
مسته‌فا خه‌ڵکی ئاوایی خولیسان سه‌ر
به ناوچه‌ی ره‌به‌ت، له ساڵی1339 ی
هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 1960 ی زایینی له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار وزه‌حمه‌تکێش
ونیشتمانپه‌روه‌ر چاوی به دنیا هه‌ڵێنا.
به هۆی نه‌داری ودهستکورتی بنه‌ماڵه‌که‌ی
وه‌کو زۆربه‌ی مناڵانی سه‌رده‌می خۆی
به داخه‌وه له خوێندن بێبه‌ش بوو
و شانی دایه به‌ر کار‌و کاسبی بۆ یارمه‌تی
بنه‌ماڵه‌که‌ی. هاورێ محه‌ممه‌د
یه‌کێک بوو له‌و لاوه خوێنگه‌رم و جه‌سوورانه‌ی
ناوچه‌ی ره‌به‌ت که هه‌ستی
کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری له
ده‌روونی دا رۆژ به دوایی رۆژ بڵێسه‌ی
ده‌ستاند. هه‌ر بۆیه زۆر زوو له گه‌ڵ
حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاشنا بوو.
له راپه‌رینی گه‌لانی ئێران به
گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی له
ساڵی 1357 ی هه‌تاوی و هاتنه سه‌ر کاری
رێژیمی کۆنه‌په‌رستی ئاخوندی، کاک محه‌ممه‌د
چه‌کی شه‌ره‌فی له شان کردوو وه‌ک
پێشمه‌رگه ده‌ستی به تێکۆشانی
سیاسی ـ چه‌کداری له نێو ریزه‌کانی
حیزبی دێموکرات دا کرد.
هاورێ محه‌ممه‌د زۆر زوو توانی
لێهاتوویی و قاره‌مانی و رۆڵی فه‌رمانده‌هی
خۆی له ناو هاورێیان دا نیشان بدا. هه‌ر
بۆیه زۆر زوو توانی پله‌کانی یه‌ک له
دوایی یه‌کی تا جێگر ده‌سته ببڕێ و
بوو به یه‌کێک له‌و رۆڵه تیکۆشه‌ر
و قاره‌مانانه‌ی لکی 2 ی مینه‌شه‌م،
هێزی موعینی و هێزی زمزیران. که‌م
داستانی قاره‌مانه‌تی و که‌م ناوچه‌ی
کوردستان هه‌ڵده‌که‌وێ که هاورێ
محه‌ممه‌د روویی تێنه‌کردبێ و قاره‌مانه‌تی
نه‌نواندبێ. ده‌کرێ ئاماژه به
هێندێک له شه‌ره حهماسێکانی که‌لی
خانی سه‌قز، 18دۆڵانی بانه، ته‌نگی گهڕاوێی
سه‌رده‌شت، دۆڵی زمزیران، کهڵهکاوێی
مه‌هاباد، ئاغاجاری هه‌وشار و شه‌ری
سایین قه‌ڵا وه‌کو نمونه‌یه‌ک له
ئازایه‌تی وقاره‌مانێتی ئه‌و رۆڵه
تێکۆشه‌ره بکه‌ین که رۆڵی به‌رچاوی
هه‌بووه له رووبه‌روو بوونه‌وه
ده‌گه‌ڵ هێزه دژی گه‌لی یه‌کانی
رێژیمی ئاخوندی.
هاورێ محه‌ممه‌د له بواره‌کانی دیکه‌ش
دا رۆڵی به‌ر چاوی هه‌بووه. له هه‌وڵ
دان بۆ وهسهریهکخستنهوهی بنه‌ماڵه‌ی
گه‌وره‌ی دێموکرات‌دا یه‌کێک بووه له‌و
فیداکار وماندوویی نه‌ناسانه‌ی که
هه‌میشه دڵی بۆ یه‌کخستن و سه‌رخستنی
ناو ماڵی کورد، به تایبه‌تی ریزه‌کانی
حیزبی دێموکرات لێداوه . هه‌ر بۆیه
له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له تێکۆشه‌رانی
دیکه‌ی دێموکرات هه‌وڵی جیدی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی
ریزه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی
حیزبی دێموکرات دا و، سه‌رئه‌نجام به
هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ک به ئاواتی
خۆیی گه‌یشت و ساڵی 1376 ی هه‌تاوی ئه‌م
حیزبه بۆ یه‌که‌م جار یه‌کگرتنه‌وه‌ی
به خۆوه بینی و خه‌ونی هاورێ محه‌ممه‌د
وزۆربه‌ی تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی وه‌دیهێنا.
ساڵی1997 وێرای بنه‌ماڵه‌که‌ی به
ناچاری رێگه‌ی هه‌نده‌رانی گرته به‌ر
و له وڵاتی نۆروێژ وه‌ک په‌نابه‌ری
سیاسی وه‌رگیرا. به‌ڵام ژیانی ئاواره‌یی
و ده‌ربه‌ده‌ری و دووری له زێد و
نیشتمانه‌که‌ی نه‌یان توانی ره‌وانشاد
کاک محه‌ممه‌د ده‌روێش له کوردایه‌تی
وگه‌ل و حیزبه‌که‌ی دوور که‌نه‌وه.
هه‌ر که له وڵاتی نۆروێژ جێگیر بوو
چالاکی یه سیاسی یه‌کانی خۆی ده‌ست
پێ کرده‌وه و یه‌کێک بوو له‌و ئه‌ندامه
دڵسۆزانه‌ی که هه‌وڵێکی زۆری دا بۆ
چالاک کردنه‌وه‌ی کومیته‌ی حیزب و
دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان
له‌و ناوچه‌و شارانه‌ی که لێی نیشته‌جێ
ببوو. له زۆربه‌ی ئهوکۆڕ و کۆبونه‌وانه
و خۆپێشاندانانه‌ی که له ئۆسڵۆ و ده‌وروبه‌ری
به‌رێوه‌چوون چالاکانه به‌شداری ده‌کرد.
هاورێ کاک محه‌ممه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
خوێندن و نووسین له ناو ریزه‌کانی ئه‌و
حیزبه دا فێر بوو، به‌لام له
رێنوێنی و رێنمایی هاوسه‌نگه‌رانی قه‌ت
نه‌وه‌ستا و یه‌کێک بوو له‌و تێکۆشه‌رانه‌ی
که هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا ره‌فیقانی
دیکه‌ی حیزب هان بدا بۆ به‌ره‌وپێشچوون
و سه‌رخستنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی.
به شایه‌دی هاورێیانی حیزبی کاک محه‌ممه‌د
کوڕی رۆژی ته‌نگانه بوو و له هه‌موو
قۆناغه حه‌ساسه‌کانی ئه‌م حیزبه
که‌سێکی به‌وره، شۆڕشگێرێکی راسته‌قینه،
هانده‌رێکی به‌توانا، ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر
به‌م نه‌خۆشییه کوشهندهیهی که
به داخه‌وه ماوه‌ی 4 ساڵ بوو به‌ربه‌ره‌کانی
ده‌گه‌ڵ ده‌کرد، هه‌رگیز نه‌بوو که
به چۆکی دابێنێ و تا ئاخرین ساته‌کانی
ژیانی به شاهیدی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
هاورێ محه‌ممه‌دیان بینی قه‌ڵایه‌کی
پۆڵاین بوو له ئیراده‌و خۆراگری و به‌ربه‌ره‌کانی
جه‌سوورانه هه‌م له به‌رابه‌ر
دۆژمن و هه‌م له به‌رانبه‌ر ئه‌و
دوژمنه خۆماڵییه ی خۆی و هیچ کات به
چۆک دا نه‌هاتوو و ته‌نانه‌ت له سه‌ر
ته‌ختی نه‌خۆشخانه ئه‌و رسته‌یه
وێردی سه‌ر زمانی بوو که ده‌یگوت: "خۆزگه
له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی دا شه‌هید
ببام، نه‌ک له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه."
سه‌رئه‌نجام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای
نه‌داو ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی له
بنه‌ماڵه وهاورێیانی، حیزب وگه‌ل و
نیشتمانه‌که‌ی کرد‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه
سه‌ری نایه‌وه.
به بێ شک به له ده‌ست دانی هاورێ
کاک محه‌ممه‌د، بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌سێکی
به‌وره، مرۆڤ دۆست، خۆبه‌ختکه‌ر
و دڵسۆز و، حیزبی دێموکراتی کوردستانیش
یه‌کێک له ئه‌ندامه ئازا و قاره‌مان،
فیداکارولهخۆبوردوو، ماندوویی نه‌ناس
و روح سووک، تێکۆشه‌ر و دڵ‌پاکی خۆیان له
ده‌ست دا.
به ناوی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
حیزبی دێموکراتی کوردستان له نۆروێژ
به گشتی سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه به جه‌رگه‌که‌ی، ئه‌ندامانی
حیزب و دۆستانی و خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی
ناوچه‌ی ره‌به‌ت ده‌که‌ین و
خۆمان به شه‌ریک و هاوبه‌شی ئه‌و
کۆسته گه‌وره‌یه ده‌زانین.
روحی شاد ورێگای هه‌موو نه‌مران پڕ
رێبوار بێ.
کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی
کوردستان
11.11.2008
ئێمه‌ش
به نۆره‌ی خۆمان وه‌ک به‌رێوه‌به‌رانی
ماڵپه‌ری سه‌رده‌شت سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی
خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو که‌س و کاری و
هه‌موو تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات ده‌که‌ین
و خۆمان له غه‌م
و په‌ژاره‌ی له ده‌ست دانی ئه‌م
تێکۆشه‌ره ماندوو نه‌ناسه
به‌به‌شدار ده‌زانین . هیوامان
وایه که ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی وه‌دی
بێن و ئاواته‌خوازین که روحیپیرۆزی
به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێت و
رێگا پیرۆزه‌که‌ی پڕ
رێبوار بێت .
روحی
شاد بێت
به‌رێوه‌به‌رانی
ماڵپه‌ری سه‌رده‌شت