|
سڵاو و ڕێزی ناوه‌ندی چاک
پرسی ژن ڕووبه‌رێکی فراوانی له پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه به تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان به گشتی داگیرکردوه، سه‌ڕای ئه‌وه‌ش له ئاستی جیهانیدا پرسێکه هه‌میشه ئاماده‌یه و به‌رده‌وام قسه‌ی له‌ر ئه‌کرێت، ته‌وه‌رێکی بنه‌ڕه‌تیشه کاتێک که باس دێته سه‌رباسی مافه‌کانی مرۆڤ مافی مرۆڤیش پێکهاته‌یه‌کی بنچینه‌یی پره‌نسیپه‌کانی ناوه‌ندی چاک پێک ئه‌هێنیت
شاراوه‌ش نیه که یه‌کێک له‌و نیشانه‌ی پرسیا‌رانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کوردیه له‌م وڵاته ، کێشه‌ی ژن و ڕوانینی ئێمه‌ی کورده بۆ ژن
له‌سه‌ر ئه‌م باسانه ناوه‌ندی چاک و ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان، سیمینارێک بۆ نووسه‌ر و چیرۆک‌نووس شێرزاد حه‌سه‌ن ڕێکئه‌خات که ئێستا له وڵاتی نه‌رویجه
شادمانین به هاتنتان و چاوه‌ڕێی به‌شداری چالاکانه‌تانین به باس و پرسیار‌و پيشنیاره‌کانتان
له‌گه‌ڵ ڕێزی دووباره‌مان پرۆگرامه‌که‌مان به فایل بۆ ناردوون
بۆ زانیاری زیاتر 97 98 93 20
|