|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران – 2/9/ 2708
ده‌ست
و مشتاق (مصافحه) ی کوردی :
هه‌ر
وه‌ک ده‌زانین ، بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی
خوشه‌ویستی و رێز و شتی وا ، زۆر که‌س
کاتی یه‌کتر بیبین و جوێ بوونه‌وه ،
له‌گه‌ڵ یه‌ک دا ده‌ست و مشتاق ده‌که‌ن
، ته‌نانه‌ت به‌مه‌ش به‌سه‌نده
ناکه‌ن و هێندێک
یه‌کتریش ماچ ده‌که‌ن !!!. له پێش دا
نووسراوه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به ماچ
کردن نووسیبو ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه
لێره‌دا باسی ماچ کردن دووپاته
ناکه‌مه‌وه و له‌سه‌ر بستۆی ته‌وه‌ره‌ی
" ده‌ست و مشتاق " راڤه‌یه‌کی زۆر
کورت و پێویست پێشکه‌ش ده‌که‌م :
ده‌ست و مشتاق ، هه‌ر هه‌مان وشه‌ی
" مصافحه" ی عاره‌بیه ، که به
چه‌شنی ئاسایی ، ده‌ستی راستی یه‌کتر دو
سێ جار دهوشن و ته‌کان ده‌ده‌ن . به‌ڵام
ره‌نگه له زۆر وڵاتان ، له به‌ر تهنگو
چه‌ڵه‌مه‌ی ئایینی ، ده‌ست و مشتاقی
مێوینه له گه‌ڵ نێرینه یاساغ ، قه‌ده‌غه
یا
ناباو بێ . بۆ وێنه
جارێک
، ویستم بۆ رێز لێنان و هه‌ڵ نه‌بواردن
له پیاوه‌کان ، له‌گه‌ڵ خاتوونیكی به‌رێزی
ماموه‌ستای زانستگه ،
ده‌ست و مشاق بکه‌م ، فه‌رموی "
ببوره !" .
دیاره ئه‌و خاتوونه رێزداره له
به‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ئایینی ده‌ست
و مشتاقی نه‌کرد ، به‌ڵام من کلا(دوور )
له روانگه‌ی ئایینی ، پێم وایه ده‌ست
و مشتاق به هۆی پێکهێنانی کێشه‌ی له‌ش
ساغی و ته‌ندوروستی ، له بنه‌ڕه‌ت دا
، کارێکی پێویست و شیاو نیه . چون زۆر که‌سان
ره‌نگه له‌ش ساغ نه‌بن ، نه‌خۆشیه‌کیان
ببێ و به‌م ده‌ست و مشتاقه ، که زۆر
جاران به ده‌ستی ته‌ڕ و ئاره‌ق کردوه‌وه
ده‌کرێ ، ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک
ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ئه‌وان بگرن و له‌ش
ساغیان بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه .
زۆر له به ساڵدا چووان باش ده‌زانن
،که له داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی
کوردی دا ، سه‌رده‌می پێش‌و زۆرتر وا باو
بو ، کاتیك خه‌ڵک یه‌کیان ده‌دی ، له‌گه‌ڵ
"چاک و خۆشی " و "چۆنی باشی "دا ،
ده‌ستی راستیان ده‌نا سه‌ر دڵیان ،
سووکه کڕنۆشێکیان ده‌کرد و به‌س ، که
ئه‌م نه‌ریته هه‌م پڕ واتا تر بو ،
یانی مانای ئه‌وه بو:" هێنده خۆشه‌ویستی
جێگه‌ت له نێو دڵم دایه " هه‌م
کێشه‌ی سه‌یری ئایینی
و شتی وای پێک نه‌ده‌هینا
و هه‌م له باری ته‌ندورستیه‌وه
، مه‌ترسی دروست نه‌ده‌کرد .
پێشنیار
: ئه‌گه‌ر ده‌کرێ ، با بۆ پاراستنی له‌ش
ساغی و ته‌نانه‌ت پارێزگاری
له داب و نه‌ریتی ره‌سه‌نی کوردیش،
به لای که‌مه‌وه له نێو خۆمان دا ،
ئه‌م دابه شازه(ده‌ست و مشتاق (مصافحه)
ی کوردی بژیه‌نینه‌وه
.
ده‌کرێ له خۆمانه‌وه ده‌ستی پێ بکه‌ین
.
|