|

فشار
بۆ سەر قوتابیانی كورد بۆ بوون بە بەسیج
بەردەوامە
كوردستان
و كوردنیوز: فشاری ناوەندەكانی بەسیج و
حەراسەتی قوتابخانەكان بۆ سەر قوتابیانی
كورد بە مەبەستی پڕ كردنەوەی فۆڕمی بوون
بە بەسیج هەروا بەردەوامە.
بە
پێی هەواڵێك كە لە شاری شنۆوە بە ناوەندی
"كوردستان و كوردنیوز" گەیشتووە، لە
سەرەتای كردنەوەی قوتابخانەكان و وەرزی
خوێندنی ئەمساڵەوە تا ئێستا بەرپرسانی
زۆرێك لە قوتابخانەكانی ئەم شارە بە
تایبەت قوتابخانەكانی ناوەندی و
دواناوەندی فشاریان خستۆتە سەر قوتابیان
كە دەبێ فۆڕمی بەسیج پڕ بكەنەوە.
بۆ
نموونە بەرپرسانی قوتابخانەی ناوەندیی
فێردۆسی لە شاری شنۆ فشاریان بۆ
قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە هێناوە كە
فۆڕمی بەسیج پڕ بكەنەوە و هەڕەشەیان لە
قوتابیان و بنەماڵكانیان كردوە كە ئەگەر
پەروەندەی بەسیجی تەشكیل نەدەن، دواتر
ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن و رێ لە
خوێندنیان دەگرن.
هەر
لەم پێوەندییەدا لە ناوچەی موچشی سەر بە
شاری سنەوە هەواڵمان پێ گەیشتووە كە
كاربەدەستانی رێژیم لەم ناوچەیە بە
خەڵكییان راگەیاندوە كە بە مەرجێك
سووتەمەنیی زستانی ئەمساڵیان پێ دەدرێ
كە لەگەڵ پڕ كردنەوەی فۆڕمی بەسیجی،
چەكیش هەڵبگرن.
news@kurdistanukurd.com
ته‌رمێكی نه‌ناسراو له چۆمی ته‌ته‌هۆی ده‌دۆزرێته‌وه
كوردستان و كوردنیوز: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ته‌رمێكی نه‌ناسراو له چۆمی ته‌ته‌هۆی قه‌ره‌داغ شاری بۆكان دۆزرایه‌وه.
په‌یامنێری ناوه‌ندی "كوردستان و كوردنیوز" پێی راگه‌یاندین كه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراو له چۆمی ته‌ته‌هۆی قه‌ره‌داغ شاری بۆكان و له پازده میتری پردی كۆنی ئه‌م چۆمه دۆزرایه‌وه. به پێی سه‌رلێده‌ركردن(تشخیص)ی پزیشكی قانوونی زیاتر له پازده رۆژه ئه‌و ته‌رمه له‌و شوێنه فڕێ دراوه.
به مه‌به‌ستی زانیاری وه‌رگرتن له سه‌ر ته‌رمه‌كه‌و هۆكاری مردنی كه‌سی نه‌ناسراو، هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمی دۆزراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ورمێ به‌ڕێ كرا.
news@kurdistanukurd.com
له رۆژی قه‌تابی دا هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی رێژیم به "باتۆم" رێز له قوتابیانی شاری سنه ده‌گرن!!
كوردستان و كوردنیوز: له درێژه‌ی رێپێوانی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شاری سنه، هێزه دژی گه‌لییه‌كانی رێژیم هێرشیالن كرده سه‌ر كچان و كوڕانی ئه‌م شاره.
به بیانووی تێكه‌ڵبوونی كچان‌و كوڕانی شاری سنه له كاتی رێپێوانی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر (رۆژی قوتابی)دا له شه‌قامی ئینقلابی ئه‌م شاره هێزه‌كانی رێژیم به باتۆم هێرشیان كرده سه‌ر كچان و كوڕانی قوتابی و بێ حورمتییان پێ كردن.
له به‌رانبه‌ر دا كوڕان و كچانی به هه‌ستی شاری سنه به گژ هێزه گه‌لییه‌كانی دا چوونه‌وه‌و له كاتژمێر 11ی پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه تا كاتژمێر 12 تێكه‌ڵچوونی هێزه دژی گه‌لییه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌م شاره به‌رده‌وام بوو.
سه‌باره‌ت به گیران و بریندار بوونی هاووڵاتیان تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست دا نیه.
news@kurdistanukurd.com
به هه‌ڕه‌شه كردن له قوتابیان یادی به‌ناو رۆژی قوتابی ده‌كرێته‌وه
كوردستان و كوردنیوز: حه‌راسه‌تی قوتابخانه‌كانی كوردستان له به‌خشنامه‌یه‌كدا داوا له به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانی كوردستان ده‌كات كه له رۆژی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا به زۆر‌و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن قوتابیان بێننه سه‌ر شه‌قام.
بۆ یادكردنه‌وه له به‌ناو رۆژی (دانشێ‌موز، 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر) حه‌راسه‌تی قوتابخانه‌كانی كوردستان له داواكارینامه‌یه‌ك دا داوا له به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان ده‌كات كه بۆ یادكردنه‌وه له رۆژی (13ی ئابان، رۆژی دانشێ‌موز)و به‌شداری كردن له رێپێوانه‌كان به زۆر‌و هه‌ڕه‌شه كردن له قوتابیان، ناچاریان بكه‌ن كه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له به‌خشنامه‌یه‌كدا كه بۆ زۆرێك له قوتابخانه‌ی شاره‌كانی كرماشان و سنه نێردراوه، داوا له به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان كراوه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه، ده‌بێ ئه‌مساڵ زۆرترین رێژه‌ی قوتابیان له رێپێوانی رۆژی (13ی ئابان)دا به‌شداری بكه‌ن.
news@kurdistanukurd.com
|