|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
– 25/8/ 2708 هۆنراوه
: "
کورد"به وردی یانی "گورد"ه،چه‌شنی
رۆله‌ی زاڵه کورد ، خالیس
و خاوێن و بێگه‌رد چه‌شنی زێڕی قاڵه
" کورد" . میلله‌تێکی
کۆن و ئه‌سڵی به‌ربه‌یانی مێژوه ، خاوه‌نی
مێژوی له مێژی چه‌ند هه‌زاران ساڵه
کورد . گه‌رده‌پرسی
بۆ هه‌ژار
و بێ به‌ش
و ئاواره‌یه ؟، من ده‌ڵیم هۆی هه‌ر نیفاقه ، وا ژیانی تاڵه کورد . (ح.س.سۆران
) ئێستا
لێره‌دا، راڤه‌یه‌کی کورت تان سه‌باره‌ت
به مانای وشه‌ی " کورد " پێشکه‌ش
ده‌که‌م ، که به هیوام به خشڵی سه‌رنجی
بیرمه‌ندان بڕازێته‌وه و ببێته دهستهچێلهیهکی
زمان ناسی کوردی : به
بۆچوونی من ، وشه‌ی "کورد " هه‌ر هه‌مان
وشه‌ی " گورد" ه ، که به مانای
پاڵه‌وان ، مێرخاس، قاره‌مان و
جوامێره ، به‌ڵام وشه‌که عاره‌بێندراوه
.
یانی چون له زمانی عاره‌بی دا ، پیتی
" گ" نیه ، له جێگه‌ی پیتی "گ"
، پیتی "ک" دانراوه و له باتی "گورد
" ، وتویانه " " کورد " و له
زمانی کوردیش دا ، که ژێر چهپۆحکهی
زمانی عاره‌بی بوه ، ئه‌وه بوه به
باو و
ورده‌ورده که‌وتوه‌ته
سه‌ر زاران . پێویسته له بیرمان بێ ، بۆ
ئه‌و پیته بیانیانه‌ی که له زمانی
عاره‌بی دا نین ، زۆرتر ئه‌و کاره
کراوه و عارهبێندراون ، وه‌ک
پاڕلمان = بهڕلهمان ؛پاریس =باریس
؛ چین = سین ؛
جاپان = یابان ؛ نۆڕوێژ
= نه‌رویج و ... . ئه‌گه‌ر
ده‌ڕوانینه مێژو ، ئاوێنه‌ی ئاکار و
سه‌رگوریشته‌ی ئه‌م گه‌له ، به چه‌شنی
زانستی و راسته‌قینه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
، که ئه‌م وشه‌یه ، وشه‌یه‌کی زۆر
شیاوه و
کورد وته‌نی " له‌م نه‌ته‌وه‌یه
دهکاڵیتهوه "
.
دیاره
به هه‌مو زمانیکیش وشه‌ی کورد ، وه‌ک
یه‌ک ده‌رنابڕن ( ته‌له‌ففوز ناکه‌ن ) ،
بۆ وێنه : فه‌ڕانسه‌ییه‌کان
ده‌نووسن " kurde
" ،
به‌ڵام وه‌ک
" کیوغد
" ده‌ری ده‌بڕن . ئینگلیسیه‌کان
ده‌نووسن "Kurd
" ، به‌ڵام
وه‌ک " که‌رد"
ده‌ری ده‌بڕن . ئه‌لمانیه‌کان
ده‌نووسن Kurd”"
، به‌ڵام ده‌ڵێن "کوڕد"
. عاره‌به‌کان
زۆر جار به چه‌شنی کۆ ده‌ری ده‌بڕن و
ده‌ڵێن "
ئه‌کڕاد " . یۆنانیه‌کانیش
له
مێژودا وشه‌ی " کاردۆخ ، کاردۆک ،
کاردۆ و
... یان به‌کار بردوه . تورکه
عهنهدۆڵهکانیش له‌م وشه‌یه وه‌ک
مڵۆزم سڵ ده‌که‌ن و پێیان بڤڤه‌یه !!!. هه‌ر
وه‌ک ده‌زانن
وڵاتی کوردستانی گه‌وره‌ش به‌و ده‌ڤه‌ره
ده‌ڵێن ، وا له نێوان پێنج
وڵاتی تورکیا ،ئێران، ئێڕاق
،سووریا و ئه‌رمه‌نستان دا به‌ش کراوه
، نزیکه‌ی 50 میلیۆن حه‌شێمه‌تی هه‌یه
، که ده‌گوترێ گه‌وره‌ترین گه‌لی نا
سه‌ربه‌خۆی ( بێ ده‌وڵه‌تی) جیهانه
: تێبینی:به‌ڵام
پێم وایه کاتێک به زمانی فارسی ده‌نووسین
" کردستان"
، وا جوانتره
بنووسین " کوردستان
" . |