|
ره‌حیم قادری پێشه‌کی
: CEAR
(کومیسیونی ئیسپانیایی بۆ یارمه‌تی به
په‌نابه‌ران) که
خه‌لاتی ئه‌مساڵی خۆی پێشکه‌ش به له‌یلا
زانا کرده‌وه.چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش
نوسه‌ری ئه‌و دیرانه وه‌ک یه‌کیک له
په‌نابه‌رانی هه‌ڵبژارده (نمونه) له
ئیسپانیا بۆ وتووێژ بانگهێشتن کرد.
کورته‌یه‌ک له‌و وتووێژه که‌له
ئاخرین ژماره‌ی ئورگانی ئه‌و رێکخراوه
بڵاو بۆته‌وه که مه‌تنی ئیسپانیای و
وه‌رگیراوی وتووێژه‌که‌تان بۆ ده‌نێرم.
ناوی رۆژنامه‌که‌یان FRONTERA
CERO (سنووی
سیفر) هه‌ر سێ مانگ جاریک بڵاو ده‌بێته‌وه
که له ڕاستی دا رۆژنامه نیه به‌ڵکوو
گۆڤاریکی وه‌رزیه.
قسه‌ی
په‌نابه‌رێکی کورد
به
چۆک دانه هاتووم و درێژه به خه‌بات
بۆ گه‌له‌که‌م ده‌ده‌م. ره‌حیم
قادریم و 50 ساڵ له مه‌و پێش له شارێکی
جۆان و خونجیلانه به ناوی سه‌رده‌شت
له کوردستانی ئێران له دایکبووم، له
کاتی شۆرشی گه‌لانی ئیران له ساڵی 1979
مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم.
چوومه ناو رێزی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران،که حیزبیکی دێموکراته
و بۆ داوا ره‌واکانی کورد له کوردستانی
ئیران خه‌بات ده‌کا و چالاکانه له
شۆرشی 1979 دژی ریژیمی شا دا به‌شداریم کرد.
گه‌لی کورد به چاوی ئومید و ئاره‌زووه
ده‌یروانیه شۆرش. وێده‌چوو دروشمی ئه‌و
کاتی حیزب"دێموکراسی بۆ ئێران و
خودموختاری بۆ کوردستان" له ڕێگا
دایه و خه‌رێکه ئاواته‌کان به‌جێ ده‌گه‌ن.
به‌ڵام به دوای به‌هاری ئازادی دا شه‌پۆلیک
له سه‌رکوت و هێرشی نیزامی ئێران هه‌موو
کوردستانی گرته‌وه. ریژیمی تازه به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو که له لایه‌ن
خومه‌ینی یه‌وه ڕێبه‌ری ده‌کرا و
ئاوساری شؤرشی گرتبوو ده‌ست فه‌رمانی
جیهادی دژی کورد ڕاگه‌یاند شاره‌کان
هێرشی نیزامیان کرایه سه‌ر و له لایه‌ن
ریژیمه‌وه داگیر کران و منیش ناچار
بووم شار به جێبێڵم و بچمه شاخ و
کیوکانی کوردستان، ئه‌وکات بیجگه له
شاره‌کان باقی کوردستان له لایه‌ن
کورده‌کانه‌وه ئیداره ده‌کرا. یه‌کێک
له ئه‌رکه‌کانی جیێ شانازی ده‌ورانی
پێشمه‌رگایه‌تیم به‌شداری له
پێکهێنانی سیستمی په‌روه‌رده و
فێرکردن بوو و وه‌ک ئه‌ندامی کوڕی په‌روه‌رده
و بارهێنانی سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ
بارهێنانی منداڵی کورد کارم ده‌کرد. کۆماری
ئیسلامی بریاری خۆی دابوو و ڕێگای نیزامی
و توند وتیژی دژی گه‌لی کورد گرتبوو پێش
که ئه‌م سیاسه‌ته تا ئێستا درێژه‌ی
هه‌یه. ئاماره‌کان
له ساڵی 1980وه باس له 5 هه‌زار
کوژراوی ئه‌ندامی پ.د.ک.ا. و زیاتر له
60000 خه‌ڵکی بیدیفاع و غه‌یری نیزامی ده‌که‌ن.
هه‌ر ئێستا که ئه‌و وتوو ویژه‌تان له
گه‌ل ده‌که‌م دوو رۆژنامه نووسی کورد
به ئیعدام مه‌حکووم کراون و کاربه‌دستانی
ریژیم داوایان لێ ده‌که‌ن که له به‌رنامه‌یه‌کی
تایبه‌تی دا به‌ناو (اعتراف) به‌شداری
بکه‌ن و پێ به گوناحی خۆیان دابنێین. ریژیم
به‌ره‌به‌ره وله ئاکامی هێرشی
نیزامی دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر ته‌واوی
کوردستان دا سه‌پاند. له ساڵی 1985 بریام
دا بیمه ده‌ره‌وه و گه‌یشتمه
ئیسپانیا هه‌ر چه‌ند له ڕاستی دا ده‌مهه‌ویست
بچم بۆ سوئید به‌ڵام لێره گیرسامه‌وه. نایشارمه‌وه
و له گوتنی ماندوو نابم که خوو و خوڵقی
خه‌ڵکی ئیسپانیا و هه‌ستی هاوده‌نگی
ئیسپانیه‌کان فاکتوری بنه‌ره‌تی بوون
بۆ
مانه‌وه‌م لێره. به بێ پاسپورت و
کاغه‌زیک که مۆری هاتنه‌ده‌ری له
عێراق پێوه بوو گه‌یشتمه فرۆکه‌خانه‌ی
مادرید و کاربه‌ده‌ستانی فرۆکه‌خانه
ده‌یانهه‌ویست بمگه‌رێنه‌وه و ڕێگای
په‌نابه‌ریان پێ نه‌دام، پاریزه‌ره‌کانی
CEAR
زۆریان یارمه‌تی دام. داوای
په‌نابه‌ری سیاسیم کرد و بی کێشه‌ی داواکه‌یان
قبوول کردم هه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی کورده‌کانی
تر که پێشتر گه‌یشتبوونه ئیسپانیا و
په‌نابه‌ری سیاسیان پێدا بوون چۆن
روونه که ئاکامی زه‌برو زه‌نگ و سه‌رکوت
و له ژێرچاوه‌دیری دایه (ته‌عقیبدایه)
که کورده‌کان وڵاتی خۆیان به‌جێ دێڵن. هه‌ر
چه‌ند ئێستا هه‌ل ومه‌رج له کوردستان
و سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا خه‌راپتر بووه
و مافی مرۆڤ زیاتر له‌جاران پێشێل ده‌کرێ
به‌ڵام وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر لێره
دژوارتر بووه، پارادۆکسێکی سه‌یره.
بارودۆخی په‌نابه‌رانی کورد له
تورکیه و عێراق و له ناوچه‌ی "ئی
هیچ که‌س" له ناو سنووری عێراق و
ئوردون دا به‌ڕاستی دراماتیکه( دڵته‌زێنه)
ئه‌رته‌شی تورک و ئێران زۆر جار ناوچه
سنووره‌کان بۆمباران ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی
میدیاکانی ئێره باسی لێبکه‌ن، ته‌نانه‌ت
سیمایی کێش نێشان ناده‌ن. به
جێهشتنی نیشتمان، هه‌روه‌ک بۆ زۆربه‌ی
په‌نابه‌ران، بۆ منیش زۆرسه‌خت و گران
بووه.ژیانیکی سه‌ر له نوێ ده‌ست
پێکردن و زمانێکی تازه فێر بوون، تێکه‌ڵ
بوونINTEGRATION
له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئیسپانیا ده‌توانم
بڵێم بێ کێشه بوو،
پاش چه‌ند ساڵ له گه‌ڵ ئیسپانیایه‌ک
ژیانی هاوبه‌شم هه‌ڵبژارد که به‌رهه‌می
ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه دوو منداڵی ژیر
و جوانن. یه‌که‌م
کارم له کارگه‌ی دروست کردنی که‌پسوولی
گاز بوو. کێ هه‌بوو پێم بڵێ که من رۆژیک
له رۆژان له شوێنکی ئاوا کار ده‌که‌م،
پاشان نانه‌واخانه، له دوکانیکی فه‌رش
فروشی ئێرانی، له رستورانیک و ئه‌و
ساڵانه‌ی دوایش خه‌ریکی کاری وه‌رگیران
بووم که‌فیلمی کیسه‌له‌کانیش ده‌فڕن
یه‌کیک له به‌رهه‌مه‌کانی کاری وه‌ورگیرانه‌وه‌ی
منن. ئه‌وه‌ی
که نه‌متوانیوه بگه‌رێمه‌وه سه‌ر
پێشه‌ی ئه‌سڵی خۆم واته مامۆستای هه‌میشه
بۆم زامدار بووه.چۆن هه‌موو کات
مامۆستایه‌تیم وه‌ک ئامراز سه‌یر
کردوه تا ئامانج، ئامرازیک بۆ
بارهێنانی منداڵان و چه‌کدارکردنیان به
هێندی پرنسیپ و بایخ که به تایبه‌ت له
به‌رامبه‌ر بێ عه‌داله‌تی دا بێ ده‌نگ
نه‌بن. پاش
زیاتر له 20 ساڵ له ئیسپانیا به خۆشیه‌وه
ته‌سلیم نه‌بووم و خه‌باتی خۆم بۆ گه‌لی
کورد بۆ داوا ره‌واکانی به نووسین و به
به‌شداربوون له(ئاکت) و کۆر و کۆبوونه‌وه‌کان
دریژه پێده‌ده‌م.ڕاسته ناتوانم بگه‌رێمه‌وه
خاک و نیشتمانم به‌ڵام وه‌ک په‌نابه‌ر
زۆر کار بۆ کورد و نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌که‌م.
زۆر جار گوتومه و دووپاتی ده‌که‌مه‌وه
که ئێمه په‌نابه‌ران به به‌جێهشتنی
وڵاته‌که‌مان زۆر شت له ده‌ست ده‌ده‌ین
به‌ڵام تاراوگه زۆر هه‌لی له‌بارمان
بۆ ده‌رخسێنی که بێ گۆمان ده‌بی که‌ڵکی
باشیان لێوه‌ر بگیرێ. ژیانی
په‌نابه‌ری له من مرؤڤیکی کاملتری
دروست کردوه زمانیکی تازه و فه‌رهه‌نگێکی
نوێ فێربووم خۆشحالم له‌وه‌ی که ده‌توانم
شته باشه‌کانی کورده‌واری له گه‌ڵ
ئیسپانیایی به‌یه‌که‌وه که‌ڵکیان لێ
وه‌رگرم له من دا شتیکی تازه دروست
بووه که به حه‌قیقه‌ت رازاوه‌یه،هه‌ست
ده‌که‌م کامل‌تر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر و
خاوه‌ن تولارانسی زۆرم . په‌نابه‌ران
به پێکهێنانی(گیت) زۆر ئیمکانات له ده‌ست
ده‌ده‌ین، هاوکات ده‌بێ به ئیسپانیه‌کان
بگوترێ که له په‌نابه‌ران نیزیک
ببنه‌وه چۆن ئه‌وان گوول نین. ئه‌وه
له‌کاتیکدا ده‌ڵێم که من وه‌ک په‌نابه‌ر
هیچ چه‌شنه جیاوازیکم نه‌دیوه و
کاتێک بۆ دۆستانم که له وڵاتانی سوئید،
نورویژ و دانمارک ده‌ژین باسی جیرانه‌کانم
ده‌که‌م که چێشت و خوارده‌مه‌نی بۆ
یه‌کتر ده‌به‌ین سه‌ریان سوور ده‌مێنێ. |