|
شیرین‌ترین
و به‌رزترین و جوانترین ووشه ئازادی یه
.. گه‌وره‌ترین و به‌نرخترین دیاری بۆ
مرۆڤی کۆیله ئازادی یه .. خوداوه‌ندیش
مرۆڤی به‌ئازادی دروست کرد به‌ڵام هه‌ر
مرۆڤ خۆی کۆیله‌ی ده‌کات . هێنده ئه‌م
ووشه‌و وواتای ئازادی یه گرنگه
سنووری نی یه بۆیه مرۆڤ ئاماده‌یه
گیانی خۆی بۆ به‌خت بکات . جارێکی تر هه‌ل
و فرسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دروست
بووه گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رکرده‌کانی
کورد زۆر ژیرانه‌و ووردبینانه بیری
لێبکه‌نه‌وه‌و هه‌نگاوی بۆ بنێن . هه‌موو
ڕۆژێک هه‌ل و بوار دروست نابێت و ئه‌وه‌ی
که‌مرۆڤ ده‌یخوازێت و ده‌یه‌وێت بۆی
بچێته‌سه‌ر یان ببێت بۆیه ده‌بێت هه‌موو
کارێک له‌کات و شوێنی خۆیدا ئه‌نجام
بدرێت ده‌نا نرخی نابێت . پیاوی
ڕامیارزان ( السیاسي ) ئه‌و که‌سه‌یه
کهدهرفهتێک و بوارێکی باش هاته
پێشه‌وه بیقۆزێته‌وه‌و که‌ڵکی
لێوربگرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆی . ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئیمه‌ی کورد
هه‌موو ڕێگاکانمان تاقی کردۆته‌وه‌و
ده‌یان شۆڕشی چه‌کداری و ( 1912 عه‌بدولقادر
شه‌مزینانی / 2008 فیدراڵی به‌شی نیوه‌ی
کوردستانی باشوور ) خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی
جوانه‌مه‌رگ به‌فیڕۆ ڕۆیشت و مایه‌پووچ
ده‌رچووین و ئه‌نجام ڕه‌نج به‌خه‌سار
بووین و دووای یه‌ک سه‌ده ( 100 ساڵ ) له‌خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ی کورد هێشتا سێ به‌ش و نیوی
ووڵاته‌که‌مان کۆیله‌و ژێرچه‌پۆکی
دووژمنانی سه‌رسه‌ختی کورده . به‌ڕای
من ئه‌مجاره‌ش گوژمێک و ده‌ست لهخۆبهردانێک
و به‌ختی ڕامیاری خۆمان تاقی بکه‌ینه‌وه‌و
ههنگاوێکی نوێ و بۆ بیرێکی نوێ هاتۆته
پێشێ له‌ده‌رئه‌نجامی ڕای جیاوازی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند به‌غدا به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا .
پێم
وایه ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه‌ی
کورده که به‌غدا ڕێکه‌وتننامه یان
په‌یماننامه‌که‌ی نێوان خۆیی و ئه‌مریکا
مۆر ناکات و ته‌گه‌ره‌ی تێده‌خات . هه‌مووجارێک
دووژمنانی کورد ئێمه‌یان خه‌ڵه‌تاندووه‌و
به‌کلک گرێدان له‌گه‌ڵ ده‌ووڵه‌تانی
دراوسێ و ناحه‌زانی کورد ده‌ستێکی ته‌ڕیان
داوه به .. هتد . بائێمه‌ش ئه‌مجاره
ڕامیاریانه کاربکه‌ین و ئه‌مریکا که‌خۆی
به‌دۆستی که‌س نازانێت و دۆستایه‌تیش
نازانێت ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت
بائێمه‌ش بۆیه‌کجار له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خاک و ووڵاتدا پێشوازی ئه‌م هاوڕێ
ناهاوڕێ یه بکه‌ین و باوه‌شیان بۆبکهینهوهو
میلله‌تێکی بێکه‌س و هه‌ژاری وه‌کو
کورد به‌ختی خۆی تاقی بکاته‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌مریکا که
دووجار له‌مێژوودا فێڵ و خیانه‌تی
لێکردووین ( 1946 / 1974 ) به‌ڵکو ئه‌مجاره
به‌قازانجی ئێمه ته‌واوبێت . ئه‌وه‌ی
ئاشکرایه ئه‌مڕۆ به‌غدا ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی
نێوان خۆی و ئه‌مریکا مۆر ناکات و ده‌ڵێت
ده‌بێت دێڕ به‌دێڕی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه
ووڵاتانی دراوسێیش بیخوێنێته‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندی
له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت .. من ده‌ڵێم فرسه‌تێکی
باشه بۆ کورد‌و پێویسته سه‌رانی کورد‌و
به‌تایبه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێم دانیشتنی
تایبه‌ت و زۆر گرنگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکی
یه‌کاندا دروست بکات چونکه دنیای
ڕامیاری ئاوایه‌و هه‌ل و فرسه‌ته‌و هه‌موو
کاتێکیش ئه‌و فرسه‌ته دروست نابێت و
ده‌بێت کوردیش بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی بکاته‌وه هه‌روه‌کو چۆن ئه‌مریکاو
عێراقیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت .
له‌سه‌رده‌می ئه‌یاد عه‌لاوی و
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و مالکی 2003/2008 کاری
ڕامیارییان هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مام
بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد هیوادارم سه‌رانی
کورد به‌هاوڕێ یه‌تی و سۆز‌و .. هتد
جارێکی تر له‌خشته نهبرێینهوهو
ڕامیاریانه کار بۆ کوردستان بکه‌ن .
ئێمه له‌ئێستاوه عێراق که‌جارێ
گڕوگاڵ ده‌کات دانمان پێدانانێت و که‌رکوک
و خانه‌قین و شه‌نگال به‌کوردستان
نازانێت و به‌عێراقی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
ئه‌ی سبه‌ینێ که‌پێی گرت و که‌وته سه‌رخۆی
چی ده‌کات .؟. دڵنیام لهسهداممان
خراپتر پێ ده‌کات . ئه‌مڕۆ بوار‌و فرسه‌تێکی
باش و گرنگ دروست بووه بۆ گه‌لی
کورد که‌له‌گه‌ڵ ئه‌مریکی یه‌کاندا
گفتووگۆی زۆر ته‌واو ( جدی ) بکات و پێیان
بڵێت : ئێمه ئاماده‌ین چه‌ند هه‌زار
دۆنمێک زه‌وی له‌خاکی کوردستانتان بۆ
دابین بکه‌ین و ده‌توانن مۆڵگه‌ی بنه‌ڕه‌تی
سه‌ربازیتان دامه‌زرێنن و ( جۆر‌و نمونه‌ی
ووڵاتی که‌نداوی قه‌ته‌ر ( قطر ) که‌بنکه‌ی
سه‌ربازی ئه‌مریکی تێدایه ) ئه‌و زه‌ویه‌ش
وه‌کو خه‌ڵاتێکی گه‌لی کورد بۆ ئه‌مریکا
ده‌خه‌مڵێنین به‌رامبه‌ر ئه‌و
قوربانیانه‌ی که‌ئه‌مریکا داوێتی له‌پێناوی
گه‌لانی عێراق و کوردستاندا که‌نزیکه‌ی
4000 سه‌ربازی ئه‌مریکی ده‌بێت که‌کوژراون
له‌پرۆسه‌ی ڕوخاندنی دیکتاتۆری عێراق
2003/ 9/4 که سه‌دامی خوێن ڕێژو دووژمنێکی
سه‌رسه‌ختی گه‌لی کورد بوو . ئێمه‌ش وه‌کو
کورد به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره په‌یمان و
ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک واژۆ ده‌که‌ین له‌گه‌ڵتاندا
بۆ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی باشوور‌و ئه‌گه‌ر
ههردهووڵهتێک هێرشی برده سه‌ر
کوردستان و ناڕازی بوو به‌سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان ئه‌مریکا به‌رگریمان لێبکات .
به‌ڕاستی ئێمه‌ی میلله‌تی کوردی بێکه‌س
و بێ په‌نا پێویسته هه‌میشه بۆ هه‌ل
و فرسه‌ت بگه‌ڕێین و بزانین چۆن له‌گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجه‌کان و ڕوداوه‌کاندا
خۆمان ده‌گونجێنین و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
ووڵات و خه‌ڵکی کوردستان ئاماده‌یی
خۆبهختکردنیشمان تێدابێت جا ئه‌وکات
بزانن چۆن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ئاشتیان
ده‌بێته‌وه‌و شین و شه‌پۆڕی ئه‌م چه‌ند
ساڵه‌مان ده‌بێته شادی و هه‌ڵپه‌ڕکێی
سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی تاهه‌تایی .
له‌ڕاستیشدا ئێمه هیچمان که‌متر نی یه
له ووڵاتی کۆسۆڤۆو به‌پێچه‌وانه‌وه
زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندترو جوانتریشه
کوردستان له‌چاو کۆسۆڤۆو سربیاوهو جێی
خۆشحاڵی هه‌موو نه‌ته‌وه دیل و ژێرده‌ست
و به‌ندکراوه‌کانه که‌له‌لایه‌ن
سه‌ره‌ک شالیارانی کۆسۆڤۆ
( تاتشی ) و پارله‌مانی ئه‌و ووڵاته‌وه
له‌به‌رواری 17/2/2008 بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی
خۆیان دا‌و هه‌تا هه‌تایه خۆیان
جیاکرده‌وه له سربیا .
م
. حه‌مید عه‌زیز Hamid773@hotmail.com
|